riklam

کۆچبەرانی عیراق: ژمارەی کەمپەکان لە 172کەمپەوە بۆ 22 کەمیکردووە

کوردستان 04:01 PM - 2025-08-17
کەمپی ئاوارەکان میدیاکان

کەمپی ئاوارەکان

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق رایدەگەیەنێت ژمارەی کەمپەکان  لە 172 کەمپەوە بۆ 22 کەمپ کەمیکردووە، دووپاتیشی دەکاتەوە ئەو ئاوارانەی نەگەڕاونەتەوە کێشەی شوێنی نیشتەجێبوون و هەلیکاریان هەیە.

 کەریم نوری بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق رایگەیاند: هەندێک لەمپەر لەبەردەم گەڕانەوەی ئەو ئاوارانەدا هەیە کە لە کەمپەکانی  هەولێر و دهۆک نیشتەجێکراون، کە خۆی لە خاپور بوونی ماڵەکانیان و نەبوونی هەلیکار دەبینێتەوە، ئەمە جگە لەوەی بەشێک لە ئاوارەکان کێشەی ناکۆکی هۆزەکانیان هەیە.

دەشڵێت:" تەواوی کەمپەکانی عیراق جگە لە کەمپەکانی هەولێر و دهۆک داخراون، ئەو کەمپانەی ماون ژمارەیان 22 کەمپە و 18 کەمپیان دەکەونە ئەو دوو پارێزگایەوە.

پەیوەست بە ژمارەی کەمپەکان لە رابردوودا، بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران ئاشکرای کرد: لە رابردوودا ژمارەیان 172 کەمپ بوو، بەڵام بەهەوڵی هەموو لایەک لەگەڵ ویستی ئاوارەکان بۆ گەڕانەوەیان بۆ سەر ماڵ و زێدی خۆیان، ژمارەی کەمپەکان کەمکراوەتەوە.

لە کۆتایشدا، کەریم نوری بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران رایگەیاند  وەزارەتەکەیان ناتوانێت کاتێکی دیاریکراو بۆ کۆتاییهێنانی پرسی ئاوارەکان دیاریبکات، بەڵام هەموو هەوڵێکی خۆی دەخاتە گەڕ بە زووترین کات تەواوی کەمپەکان دابخات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket