riklam

ئالاسکا...لوتکەی گرەوێکی گەورەیە لە نێوان هەردوو سەرۆک

جیهان 09:54 PM - 2025-08-15
دیدارێکی پێشووی ترەمپ و پۆتین ئەرشیف

دیدارێکی پێشووی ترەمپ و پۆتین

هەردوو سەرۆکی ڕوسیا و ئەمەریکا کۆبوونەوەی لوتکە لە بنکەی هاوبەشی ئێلمێندۆرف-ریچاردسۆن دەکەن و چەندین گرەوی گەورە لەسەر داهاتووی پەیوەندییەکانیان و ئابوری و ئاسایشی نێودەوڵەتی و جەنگ ئەنجام دەدەن.

وردە وردە لە کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی روسیا نزیک دەبینەوە، کە لە ئالاسکا ئەنجامی دەدەن و چاوی جیهانی لەسەرە، کۆبوونەوەکە دوای ئەوە دێت کە هەفتەی پێشووی ئازەربایجان و ئەرمینیا بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی ترەمپ رێککەوتنی ئاشتیان ئیمزا کرد، ئەم رێککەوتنە سەرۆکی روسیای هاندا خێراتر بە دەنگ بانگهێشتنامەکەی ترەمپەوە بێت و کاتی کۆبوونەوەکەشی نزیکتر کردەوە، چونکە رێککەوتنەکان ئەگەر لە روکەشدا ئاشتی بێت، ئەوە لە ناوەخندا زۆر بابەتی دیکە هەڵدەگرێت، وەک بەکارهێنانی بۆ ململانێی سیاسی و لایەنی ئابوری و پاراستنی بەرژەوەندییەکان.

ئەوەی لە کۆبوونەوەی لوتکە چاوەڕواندەکرێت، هەردوو سەرۆک لەسەر چەند خاڵێک رێکبکەون لەوانە:

1- بۆچوونێکی هاوبەش یان نزیک لەسەر ئیدارەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەو گۆڕانکاریانەی پێشبینی دەکرێن کە رووبدەن.

2- دانیشتنی دوو قۆڵی و داخراوی هەردوو سەرۆک ئاماژەیەکە بۆ مامەڵەی نهێنی  نێوان ئەو دوو زلهێزە؛ ڕۆژهەڵاتی ئۆکراین یان ئەو خاکەی ئۆکراین کە لە ئێستادا داگیرکراوە بۆ ڕوسیا  بەرامبەر بە کۆنتڕۆڵی ڕێڕەوی(تەنگەبەری) زەنگەزوور بۆ ئەمەریکا، کە ئەمەش هاوشێوەی گۆڕینەوەی خاک مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

3-کۆتاییهێنان بە شەڕی ڕوسیا-ئۆکراین، ئەویش کاتێک کە لەسەر خاڵەکانی دیکە رێککەوتن.

4-ئەزموونی فرۆشتنی "ئەلاسکا" ،کە کۆبوونەوەکەی تێدا ڕێکخراوە،لە لایەن ئیمپڕاتۆریەتی ڕوسیا بە ئەمەریکا لە ساڵی 1867 و بە زیاتر لە 7 ملیار دۆلاری ئەوکات، پێدەچێت ئاماژەیەک بێت  بۆ مامەڵەیەکی دیکەی کڕین و فرۆشتن.

5-ڕێککەوتن لەسەر گۆڕینی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە زۆرتر بچوککردنەوەی پێگەی هەردوو وڵاتی ئێران و تورکیاش وە پێدانی ڕۆڵی گەورە بە ئیسڕائیل و جێبەجێکردنی پڕۆژەی داود، واتە ئیسرائیلی گەورە و گەورەکردنی هاوپەیمانی "ئەبراهام".
هەموو ئەمانە لەسەر مێزی گفتوگۆکان دەبن، چونکە وەک زانیارییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کۆبوونەوەکە نزیکەی حەوت سەعات دەخایەنێت، کە ئەمەش پێدەچێت درێژترین کۆبوونەوەی نێوان دوو سەرۆکی وڵات بێت کە لەم سەردەمەدا تۆمار کرابێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket