riklam

سەرۆکی ئۆکراین: ئێستا کاتی وەستانی جەنگە

جیهان 07:26 PM - 2025-08-15
ڤۆلۆدیمێر زیلینیسکی سەرۆکی ئۆکراین میدیاکان

ڤۆلۆدیمێر زیلینیسکی سەرۆکی ئۆکراین

ڤۆلۆدیمێر زیلینیسکی سەرۆکی ئۆکراین رایدەگەیەنێت ئێستا کاتی وەستانی جەنگە و هیواخوازیشە دیداری لوتکەی ئالاسکا رێگای ئاشتی و دادپەروەری بکاتەوە.

سەرۆکی ئۆکراین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئێستا کاتی وەستانی جەنگە، پێویستە روسیا هەنگاوی گونجاو بۆ بەدیهێنانی ئاشتی بهاوێت.

پەیوەست بە دیداری لوتکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی روسیا کە بریارە ئەمشەو بەڕێوەبچێت، زیلینیسکی  هیوای خواست دیداری لوتکەی ئالاسکا رێگای ئاشتی و دادپەروەری و گفتوگۆی بەرهەمدار بکاتەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket