زیانی جەنگی روسیا و ئۆکراین لە تەرازوی ژمارەکاندا
جیهان 03:44 PM - 2025-08-15
SKY NEWS
جەنگی ئۆکراین و روسیا
جەنگی روسیا و ئۆکراین زیاتر لە چوار ساڵە بەردەوامی هەیە و لەو
ماوەیەشدا هەردوو لایەن لە رووی ئابورییەوە زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە،ئەمە جگە لەوەی
ژێرخانی ئابوری هەردوو وڵات زیانی زۆریان بەرکەوتووە و توانای بەرهەمهێنانی
وزەشیان بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە.
زیانەکانی روسیا
بەپێی زانیارییەکانی پنتاگۆن، روسیا تا کۆتایی ساڵی 2024 نزیکەی 211
ملیار دۆلاری خەرجکردووە، چاوەڕێش دەکرێت خەرجی سەربازی ئەو وڵاتە بۆ ساڵی 2025 بۆ
170 ملیار دۆلار بەرزببێتەوە، کە دەکاتە 8%ی داهاتی گشتی ئەو وڵاتە.
روسیا بەهۆی دابەزینی نرخی
نەوتەوە، روبەڕوی فشارێکی دیکەی ئابوری بووەتەوە،بەشێوەیەک لە سەرەتای جەنگەوە یەک
بەرمیل نەوتی بە نزیکەی 100 دۆلار دەفرۆشت، بەڵام ئێستا بەهۆی نەبوونی خواست
لەسەری و زیادبوونی بەرهەمەوە بە نزیکەی 60 دۆلار دەفرۆشێت، ئەمەش لە کاتێکدایە،
داهاتی فیدڕاڵی روسیا بەرێژەی 30% پشت بە نەوت و غاز دەبەستێت.
زیانەکانی ئۆکراین:
هێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکراین
زیانێکی زۆری بە ژێرخانی وزەی ئەو وڵاتە گەیاندووە، بەشێوەیەک تا مانگی
ئازاری 2025 زیانەکانی بە نزیکەی 714 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت.
هەر بەهۆی هێرشەکانی روسیا، داهاتی ئەو وڵاتە لە ساڵی 2022دا بەڕێژەی
29% کەمیکرد، بەڵام لە ساڵی 2023 بەرێژەی 5.5% گەشەی بەخۆیەوە بینیوە و لە
2024یشدا بە رێژەی 3%، بەڵام کۆی گشتی بەرێژەی 20% داهاتی ئەو وڵاتە کەمیکردووە.
لە ئۆکراین نزیکەی 64% توانای بەرهەمهێنانی کارەبا کەمیکردووە، کە
رێژەیەکی بەرزە و وایکردووە بە ئاسانی دۆخی ئابوری وڵات ئاسایی نەبێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، ئابوری ئۆکراین ساڵانە پێویستی بە 42 ملیار دۆلاری
دەرەکی هەیە، لە ماوەی سێ ساڵیشدا وڵاتانی هاوپەیمانی ئۆکراین بەبڕی 267 ملیار
یۆرۆ هاریکاری ئۆکراینیان کردووە، کە نیوەی زیاتری خۆی لە دابینکردنی چەک و
هاوکاری سەربازی بینیوەتەوە، هەروەها 118 ملیار یۆرۆش پاڵپشتی دارایی بووە، بۆ
ئەوەی زیانە ئابورییەکان کاریگەرییان کەمتر ببێتەوە.
زیانی گیانی:
جەنگی ئۆکراین- روسیا لە 24ی2ی2022 دەستیپێکردووە و بەپێی راپۆرتی
میدیاکان،لەو جەنگەدا 189 هەزار بۆ 273 هەزار سەربازی روسی کوژراون، هاوکات تا
سەرەتای ساڵی 2025 نزیکەی 45 هەزار و 100 سەربازی ئۆکراینی کوژراون ، هەروەها 390
هەزاری دیکەش برینداربوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
10:18 PM - 2026-03-11 -
وەفدێکى یەکێتى بەشداربوو لە بەخاک سپاردنى سەرکردە ساڵح موسلیم
05:08 PM - 2026-03-13 -
ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت
10:49 AM - 2026-03-13 -
وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی هێرشەکان قەدەغە کرا
08:20 PM - 2026-03-12
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانى: شەرەفمەند بووم بە دیداری حاکم قادر حەمەجان و مامە غەفەی پێشمەرگە
01:53 PM - 2026-03-13
ژێرخانی نەوتی عیراق لە نێوان کاولکارییەکانی جەنگ و پەککەوتنی هەناردەدا
10:30 AM - 2026-03-13
بە نامەیەكی مام جەلال زاخۆش راپەڕی
09:38 AM - 2026-03-13
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 4 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-03-13
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکى یەکێتى بەشداربوو لە بەخاک سپاردنى سەرکردە ساڵح موسلیم
ی ن ک 05:08 PM - 2026-03-13 -
سەرۆک بافڵ: نابێت کورد ببێتە سەرى رمی جەنگ
کوردستان 02:58 PM - 2026-03-13 -
قوباد تاڵەبانى: شەرەفمەند بووم بە دیداری حاکم قادر حەمەجان و مامە غەفەی پێشمەرگە
کوردستان 01:53 PM - 2026-03-13 -
ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت
کوردستان 10:49 AM - 2026-03-13 -
ژێرخانی نەوتی عیراق لە نێوان کاولکارییەکانی جەنگ و پەککەوتنی هەناردەدا
عیراق 10:30 AM - 2026-03-13 -
بە نامەیەكی مام جەلال زاخۆش راپەڕی
کوردستان 09:38 AM - 2026-03-13 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 4 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-03-13







دابەزێنە

