ئەمریکا لە پاڵپشتیکردنی رۆژئاوای کوردستان بەردەوام دەبێت
کوردستان 01:48 PM - 2025-08-15
The New York Times
هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوا
هێزەکانی سوریای دیموکرات رایدەگەیەنێت ئەمریکا لە پاڵپشتی کردنی هێزەکانیان بەردەوامە و بەرپرسێکی پێشووی
ئەمریکاش هۆشداری بە هێزەکانی حکومەتی دیمەشق دەدات.
سەرچاوەیەک لە هێزەکانی سوریای دیموکرات بە ماڵپەڕی (نۆرس پرێس)ی راگەیاندووە:
کە ئەمریکا هیچ فشارێکی لە هێزەکانیان نەکردووە، بەڵکو چەندین کاری هاوبەش هەیە کە
پێکەوە ئەنجامی دەدەن.
ئەم لێدوانەی هەسەدە دوای ئەوە دێت، کە ماڵپەڕی " میدڵ ئێست
ئای" لە راپۆرتێکیدا ئاشکرای کردبوو:" ئەمریکا هۆشداری بە هێزەکانی
سوریای دیموکرات داوە، کە ناتوانێت بیانپارێزێت،ئەگەر هێزەکانی حکومەتی دیمەشق هێرشیان
بکاتە سەر،چونکە پابەندی رێککەوتنامەکەی 10ی ئازار نەبوون".
سەرچاوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، ئەوەشی راگەیاندووە: راپۆرتەکەی
ماڵپەڕەکە دووبارەیە و گوزارشت لە دۆخی راستەقینەی ناوچەکە ناکات،ئامانجیش لە
بڵاوکردنەوەی بەلاڕێدابردنی رای گشتییە.
روونیشی کردووەتەوە، واشنتن بوونی هێزەکانی سوریا لەناو سوپای سوریا
بەگرنگ و پێویست دەزانێت،چونکە بەبێ ئەوان دۆخی کارەساتبار روودەدات.
هەر پەیوەست بە پشتگیری ئەمریکا لە هێزەکانی سوریای دیموکرات، د. وەلید فارس ڕاوێژکاری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا بۆ
هەڵبژاردن و شارەزای سیاسی، لە پۆستێکیدا کە لەپلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی
بەوەکردووە: ئەمریکا هۆشداری دەداتە هێزەکانی حکومەتی کاتی سوریا لەوەی، کە دەکرێنە
ئامانجی فڕۆکە ئەمریکییەکان ئەگەر هەر هێرشێک بکەنە سەر هێزەکانی سووریای دیموکرات
ئەمەش، وەک پابەندبوونێک بە هاوبەشی لە شەڕی دژ بە داعش.
ئەمەش لەکاتێکدایە، کە هەفتەی رابردوو گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هێزەکانی
سوریای دیموکرات و هێزەکانی حکومەتی دیمەشق روویداوە و بەهۆیەوە چەند چەکدارێکی
حکومەت کوژران.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
10:18 PM - 2026-03-11 -
وەفدێکى یەکێتى بەشداربوو لە بەخاک سپاردنى سەرکردە ساڵح موسلیم
05:08 PM - 2026-03-13 -
ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت
10:49 AM - 2026-03-13 -
وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی هێرشەکان قەدەغە کرا
08:20 PM - 2026-03-12
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانى: شەرەفمەند بووم بە دیداری حاکم قادر حەمەجان و مامە غەفەی پێشمەرگە
01:53 PM - 2026-03-13
ژێرخانی نەوتی عیراق لە نێوان کاولکارییەکانی جەنگ و پەککەوتنی هەناردەدا
10:30 AM - 2026-03-13
بە نامەیەكی مام جەلال زاخۆش راپەڕی
09:38 AM - 2026-03-13
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 4 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-03-13
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکى یەکێتى بەشداربوو لە بەخاک سپاردنى سەرکردە ساڵح موسلیم
ی ن ک 05:08 PM - 2026-03-13 -
سەرۆک بافڵ: نابێت کورد ببێتە سەرى رمی جەنگ
کوردستان 02:58 PM - 2026-03-13 -
قوباد تاڵەبانى: شەرەفمەند بووم بە دیداری حاکم قادر حەمەجان و مامە غەفەی پێشمەرگە
کوردستان 01:53 PM - 2026-03-13 -
ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت
کوردستان 10:49 AM - 2026-03-13 -
ژێرخانی نەوتی عیراق لە نێوان کاولکارییەکانی جەنگ و پەککەوتنی هەناردەدا
عیراق 10:30 AM - 2026-03-13 -
بە نامەیەكی مام جەلال زاخۆش راپەڕی
کوردستان 09:38 AM - 2026-03-13 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 4 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-03-13







دابەزێنە

