ئۆکراین: دەستبەرداری ئەو خاکە دەبین کە روسیا کۆنترۆڵی کردووە
جیهان 11:49 AM - 2025-08-12
میدیاکان
ڤۆڵدۆمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراین
رۆژنامەیەکی بەریتانیا ئاشکرای دەکات،
ئۆکراین رازی بووە دەستبەرداری بەشێک لەو خاکە بێت، کە لەلایەن روسیاوە کۆنترۆڵ
کراوە، سەرۆکی ئەو وڵاتەش داوا دەکات خاکی زیاتر بە روسیا نەدرێت.
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی تەلەگەرافی بەریتانی، ئۆکراین ئامادەیی
نیشانداوە دەستبەرداری ئەو خاکەی ببێت کە پێشتر لەلایەن روسیاوە کۆنتڕۆڵکراوە،ئەویش
وەک پلانێکی ئاشتی و وەستانی جەنگ کە ئەوروپا پشتگیری دەکات.
رۆژنامەکە باس لەوەشدەکات، ڤۆڵدۆمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراین بە
سەرکردەکانی ئەوروپای راگەیاندووە، دەبێت هەر رێککەوتنێک رەتبکەنەوە کە دۆناڵد
ترەمپ پێشنیازی کردبێت، کە تیایدا ئۆکراین خاکی زیاتر رادەستبکات.
سەرۆکی ئۆکراین راشیگەیاندووە، ئامادەن رێگە بە روسیا بدەن بەشێک لەو
خاکەی دەستی بەسەردا گرتووە تیایدا بمێنێتەوە، کە بریتین لە ناوچەکانی
"لوهانسک، دۆنێتسک، زاپۆریژیا، خێرسۆن و کریمیا".
نەرمبوونی هەڵوێستی ئۆکراین لە کاتێکدایە لوتکەی ترەمپ و پوتن رۆژی
هەینی لە ئالاسکا ئەنجام دەدرێت و نیگەرانی
سەرکردەکانی ئەوروپای لێکەوتووەوە، چونکە ترسیان هەیە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
لەسەر بەرژەوەندی ئۆکراین لەگەڵ روسیا رێکبکەوێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، جەنگی ئۆکراین- روسیا لە
24ی2ی2022 دەستیپێکرد و جگە لە زیانە گیانی و مادییەکان، روسیا تاوەکو ئێستا 20%ی
خاکی ئۆکراینی کۆنترۆڵ کردووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
10:18 PM - 2026-03-11 -
وەفدێکى یەکێتى بەشداربوو لە بەخاک سپاردنى سەرکردە ساڵح موسلیم
05:08 PM - 2026-03-13 -
ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت
10:49 AM - 2026-03-13 -
وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی هێرشەکان قەدەغە کرا
08:20 PM - 2026-03-12
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانى: شەرەفمەند بووم بە دیداری حاکم قادر حەمەجان و مامە غەفەی پێشمەرگە
01:53 PM - 2026-03-13
ژێرخانی نەوتی عیراق لە نێوان کاولکارییەکانی جەنگ و پەککەوتنی هەناردەدا
10:30 AM - 2026-03-13
بە نامەیەكی مام جەلال زاخۆش راپەڕی
09:38 AM - 2026-03-13
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 4 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-03-13
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکى یەکێتى بەشداربوو لە بەخاک سپاردنى سەرکردە ساڵح موسلیم
ی ن ک 05:08 PM - 2026-03-13 -
سەرۆک بافڵ: نابێت کورد ببێتە سەرى رمی جەنگ
کوردستان 02:58 PM - 2026-03-13 -
قوباد تاڵەبانى: شەرەفمەند بووم بە دیداری حاکم قادر حەمەجان و مامە غەفەی پێشمەرگە
کوردستان 01:53 PM - 2026-03-13 -
ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت
کوردستان 10:49 AM - 2026-03-13 -
ژێرخانی نەوتی عیراق لە نێوان کاولکارییەکانی جەنگ و پەککەوتنی هەناردەدا
عیراق 10:30 AM - 2026-03-13 -
بە نامەیەكی مام جەلال زاخۆش راپەڕی
کوردستان 09:38 AM - 2026-03-13 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 4 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-03-13







دابەزێنە

