riklam

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل: بە کۆنترۆڵکردنی غەزە بارمتەکان دەگێڕینەوە

جیهان 06:23 PM - 2025-08-10
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل CNN

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دووپاتی دەکاتەوە کە شاری غەززە لە ماوەیەکی کورتدا کۆنترۆڵ دەکات و دەشڵێت:" بە کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی غەزە بارمتەکان دەگێڕینەوە، کە ئێستا %75ی کۆنترۆڵکراوە".

ئەمڕۆ10ی8ی2025، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە بارەی جەنگی غەزەوە ئاشکرای کرد؛ حەماس رەتیدەکاتەوە چەک دابنێت، بۆیە ئیسرائیل درێژە بە ئۆپەراسیۆنەکانی لە کەرتی غەززە دەدات.

لە بارەی مەرجیشیان بۆ وەستانی جەنگ رایگەیاند:" ئەگەر حەماس چەک دابنێت سبەی شەڕ کۆتایی دێت".

ئاماژەی بەشکرد؛ چەند پێشنیارو ئەگەرێک هەیە بۆ بەڕێوەبردنی کەرتی غەززە، دواى ئەوەى لەلایەن ئیسرائیلەوە کۆنترۆڵکرا، وتیشى: "دەمانەوێت دەسەڵاتێکی مەدەنیی هەبێت، پشتێنەیەکی ئەمنی لەسەر سنوور دروستبکرێت، بەڵام نابێت حەماس لە غەززە بمێنمەوە".

 پەیوەست بە رێژەی ئەو ناو چەی کە ئێستا لەژێر کۆنترۆڵی سوپای وڵاتەکەیدا، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرای کرد:"کۆنترۆڵی لە 75%ـی کەرتی غەززەمان کردووە، هەروەها پرۆسەی کۆنترۆڵکردنی کەرتەکە خێراتر دەکەین".

 بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکانیش، دووپاتی کردەوە:"لە ڕێگەی کۆنترۆڵکردنی غەززە سەرجەم بارمتەکان رزگار دەکەین، بەڵام ئەگەر بە خێرایی ئەو کارە نەکەین، زۆرێک لە بارمتەکان لەوانەیە لە برسێتییان بمرن".

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket