ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان رێككه‌وتنی نێوانیان ئیمزا كرد
جیهان 04:13 PM - 2025-08-09
میدیاکان
وێنەیەکى کاتى رێکەوتنەکە
دوای هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه، ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان له واشنتۆن و به‌ئاماده‌بوونی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رێككه‌وتنی نێوانیان ئیمزاكرد كه له حه‌وت خاڵ پێكهاتووه.
ده‌قی به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو وڵات.....
ئێمه، سه‌رۆك كۆماری ئازه‌ربایجان و سه‌رۆك وه‌زیرانی كۆماری ئه‌رمه‌نستان، له 8 ی ئابی 2025 له واشنتۆنی پایته‌ختی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆبووینه‌وه، ره‌زامه‌ندین له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه.
1-ئێمه و سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ شاهیدی ئیمزاكردنی ده‌قی ڕ‌ێكه‌وتننامه‌ی ئاشتی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كۆماری ئازه‌ربایجان و كۆماری ئه‌رمه‌نستان بووین له‌لایه‌ن وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوولاوه ئاماده‌كراوه، له‌م ڕ‌ووه‌شه‌وه دانمان به‌پێویستی به‌رده‌وامی كاری زیاتردا نا بۆ گه‌یشتن به ئیمزاكردن و په‌سه‌ندكردنی ڕ‌ێككه‌وتننامه‌كه و جه‌ختمان له‌سه‌ر گرنگی پاراستن و به‌هێزكردنی ئاشتی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌كه‌مان كرده‌وه.
2- هه‌روه‌ها شاهیدی ئیمزاكردنی داواكاری هاوبه‌ش بۆ ڕ‌ێكخراوی ئاسایش و هاوكاری ئه‌وروپا (OSCE) بووین سه‌باره‌ت به‌داخستنی پرۆسه‌ی مینسك و پێكهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار له‌لایه‌ن وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئه‌رمه‌نستان و كۆماری ئازه‌ربایجان ئاماده‌كراوه‌و داوا له هه‌موو وڵاتانی به‌شداربووی OSCE ده‌كه‌ین ئه‌م بڕ‌یاره په‌سه‌ند بكه‌ن.
3- دووپات‌مان كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگیدانی زیاتر به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات بۆ گواستنه‌وه‌ی ناوخۆیی و دوولایه‌نه و نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئاشتی و سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی له ناوچه‌كه و دراوسێكانمان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕ‌ێزگرتن له یه‌كپارچه‌یی ناوخۆیی و ناوچه‌یی و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كۆماری ئه‌رمه‌نستان و كۆماری ئازه‌ربایجان. ئه‌مه‌ش بریتییه له په‌یوه‌ندی بێ‌سنوور له‌نێوان به‌شی سه‌ره‌كی كۆماری ئازه‌ربایجان و كۆماری خۆبه‌ڕ‌ێوه‌به‌ری ناخچیوان له ڕ‌ێگه‌ی خاكی كۆماری ئه‌رمه‌نستانه‌وه له‌گه‌ڵ سوودی دوولایه‌نه بۆ په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی كۆماری ئه‌رمه‌نستان.
4- كۆماری ئه‌رمه‌نستان له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و لایه‌نه سێیه‌مه‌كان كار ده‌كات بۆ داڕ‌شتنی چوارچێوه‌یه‌ك بۆ پڕ‌ۆژه‌ی "ڕ‌ێگای ترامپ بۆ ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی" (TRIPP) له خاكی كۆماری ئه‌رمه‌نستان، ئێمه دڵنیایی خۆمان دووپاتده‌كه‌ینه‌وه بۆ به‌رده‌وامبوون له هه‌وڵه‌كان به نیازپاكی بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه به‌خێراترین شێوه.
5- ئێمه دان به‌وه‌دا ده‌نێین كه پێویسته ڕ‌ێگه‌یه‌ك دابڕ‌ێژین بۆ ئاینده‌یه‌كی گه‌ش كه به ململانێی ڕ‌ابردووه‌وه نه‌به‌سترێته‌وه، له‌گه‌ڵ په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و جاڕ‌نامه‌ی ئالماتی ساڵی 1991 بگونجێت، هه‌روه‌ها له‌ئێستادا هه‌لومه‌رج بۆ گه‌له‌كانمان ڕ‌ه‌خساوه بۆ ئه‌وه‌ی له كۆتاییدا ده‌ست بكه‌ن به بونیاتنانی په‌یوه‌ندیی دراوسێیه‌تی باش له‌سه‌ر بنه‌مای بێسنووری سنووره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ڕ‌ێگه‌نه‌دان به به‌كارهێنانی هێز بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ناوچه‌كان له دوای ئه‌و ململانێیه‌ی كه ئازارێكی گه‌وره‌ی مرۆیی به‌دوای خۆیدا هێنا، ئه‌م راستییه هه‌رگیز پێداچوونه‌وه‌ی بۆ ناكرێت و نابێت هه‌رگیز پێداچوونه‌وه بكرێت، چونكه ڕ‌ێگه خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ داخستنی دژایه‌تی نێوان هه‌ردوو گه‌له‌كه‌مان، ئێمه به توندی هه‌ر هه‌وڵێكی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌ئێستا و داهاتوودا ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
6- ئێمه متمانه‌یی خۆمان ده‌رده‌بڕ‌ین كه ئه‌م لووتكه‌یه بناغه‌یه‌كی به‌هێزه بۆ ڕ‌ێزی هاوبه‌ش و به‌ره‌وپێشبردنی ئاشتی له ناوچه‌كه‌دا.
7- سوپاسگوزاری زۆر بۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌رده‌بڕ‌ین بۆ میوانداریكردنی ئه‌م لووتكه گرنگه و به‌شدارییه به‌رچاوه‌كانی له به‌ره‌وپێشبردنی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان كۆماری ئازه‌ربایجان و كۆماری ئه‌رمه‌نستان.
PUKMEDIA / ئا.. هێمن مام ره‌ش
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
10:18 PM - 2026-03-11 -
وەفدێکى یەکێتى بەشداربوو لە بەخاک سپاردنى سەرکردە ساڵح موسلیم
05:08 PM - 2026-03-13 -
ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت
10:49 AM - 2026-03-13 -
وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی هێرشەکان قەدەغە کرا
08:20 PM - 2026-03-12
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانى: شەرەفمەند بووم بە دیداری حاکم قادر حەمەجان و مامە غەفەی پێشمەرگە
01:53 PM - 2026-03-13
ژێرخانی نەوتی عیراق لە نێوان کاولکارییەکانی جەنگ و پەککەوتنی هەناردەدا
10:30 AM - 2026-03-13
بە نامەیەكی مام جەلال زاخۆش راپەڕی
09:38 AM - 2026-03-13
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 4 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-03-13
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکى یەکێتى بەشداربوو لە بەخاک سپاردنى سەرکردە ساڵح موسلیم
ی ن ک 05:08 PM - 2026-03-13 -
سەرۆک بافڵ: نابێت کورد ببێتە سەرى رمی جەنگ
کوردستان 02:58 PM - 2026-03-13 -
قوباد تاڵەبانى: شەرەفمەند بووم بە دیداری حاکم قادر حەمەجان و مامە غەفەی پێشمەرگە
کوردستان 01:53 PM - 2026-03-13 -
ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت
کوردستان 10:49 AM - 2026-03-13 -
ژێرخانی نەوتی عیراق لە نێوان کاولکارییەکانی جەنگ و پەککەوتنی هەناردەدا
عیراق 10:30 AM - 2026-03-13 -
بە نامەیەكی مام جەلال زاخۆش راپەڕی
کوردستان 09:38 AM - 2026-03-13 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 4 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-03-13







دابەزێنە

