راپۆرتە نێوخۆیی و نێودەوڵەتیەكان دەڵێن دیمەشق بۆ كورد ئارام نیە
کوردستان 04:48 PM - 2025-08-07
میدیاکان
دیمەشقی پایتەخت
حکومەتی سوریا بەردەوامە لە دەستگیرکردنی گەنج و لاوانی کورد لە دیمەشق و ناوچەکانی دیکە، بەپێی راپۆرتەكان پرۆسەی دەستگیرکردنەکان ناڕەوان و لەسەر بنەمای نەتەوەییە، سەرچاوەكان دەشڵێن ئەم هەڵمەتە چوارچێوەیەکی یاسایی نیە و دەبێتە هۆی ئاڵۆزبوونی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاڤا و حکومەتی سوریا.
ئەم كردەوانە جگە لەوەی هەڕەشە لە سەقامگیری ناوچەکە دەکات، ئازادی تاک دەخاتە مەترسییەوە و لە هەمانكاتدا پێشێلکردنی مافی هاتووچۆ و گەیشتن بە خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی وەک پەروەردە و چاودێری تەندروستییە.
کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی فشار لە دیمەشق بکات
بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی (جمهوریەنێت) کە پێگەیەکی سەربەخۆیە و گرنگی بە کاروباری سوریا دەدات، هێزەکانی حکومەتی سوریا لە دیمەشق هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵە کوردەکان و ترس و دڵەڕاوکێیان لەنێو دانیشتوانەکەی دروستکردووە، راپۆرتەكە دەنووسێت: ئەم كردەوانە بەشێوەیەکە، بەشێک لە خێزانەکان گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی کە شوێنێکی ئارام لە پایتەخت نەماوە.
بەسام ئەحمەد بەڕێوەبەری جێبەجێکاری رێکخراوی (سوریون ـ بۆ دادپەروەری و راستی) بە ماڵپەڕەکەی وتووە: پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی مامەڵەیەکی دیکە بگرێتەبەر و تەنها سەرکۆنەی کردەوەکان نەکات و بە جدی مامەڵە لەگەڵ ئەم ئاماژە مەترسیدارانە بکات، کە دژ بە ناسنامەی نەتەوەیی ئەنجامدەدرێت". بەسام دەشڵێت:" بە روونی هەستمان بە نیگەرانی و ترس لای بەشێکی زۆری چالاکوانانی کورد و هاووڵاتیانی رۆژئاڤای کوردستان کردووە، کە ترسیان لە رۆیشتن بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەت هەیە، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ دەستگیرکردنیان لەسەر بنەمای نەتەوەیی یان لایەنگری سیاسی. ئاماژە بەوەشدەكات كە زۆرێک لەوانەى دەستگیرکراون، بەبێ ئەوەی فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووبێت، هەروەها لە شوێنی نهێنی هێڵدراونەتەوە بەبێ ئەوەی تۆمەتێکیان ئاڕاستە کرابێت، یان مافی بەرگریکردن لە خۆیان هەبێت". لەدرێژەی لێدوانەكەیدا بەسام ئەحمەد داواش دەکات؛ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی فشاری زیاتر لە حکومەتی سوریا و چەکدارەکانی بکات و سنورێک بۆ ئەو پێشێلکاریانە دابنێت.
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، كە دەستگیرکردنی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریا هەموو چین و توێژەکانی گرتووەتەوە و گەیشتووە بە دەستگیرکردنی رۆژنامەنوسان و هونەرمەندان و کەسانی سیاسی، لەوانە دەستگیرکردنی رۆژنامەنوس (حەسەن زازە) کە دواتر ئازادکرا،هەروەها دەستگیرکردنی هونەرمەندی میللی(وڵات حاجی ناسر) و براکەی و شکاندنی ئامێرە مۆسیقییەکانیان، هەروەها چەندین پێشێلکاریش دژ بەو کەسانە ئەنجامدراوە کە تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان سەر بە پارێزگاکانی رۆژئاڤایە.
دەستگیرکردنی خوێندکارانی کورد
خوێندکارێکی قۆناغی چوارەمی کۆلێژی ئەندازیاری شارستانی لە زانکۆی دیمەشق، کە دانیشتووی حەسەکەیە، رایگەیاندووە؛ دەستگیرکردنی گەنجانی کورد و رێکارە ئەمنییەکان کە لە شارەکە و زانکۆکان دەیبینین لە دوای رووداوەکانی سوەیدا، ترس و نیگەرانی جارێکی دیکە دروست کردووەتەوە، دەشڵێت:" بەجدی بیرم لەوە کردووەتەوە خوێندنی ساڵی داهاتوو دوابخەم، تا بزانین دۆخەکە بەکوێ دەگات، وەک کوردێک هەست دەکەم مەترسی لەسەر بوونم هەیە".
رێگریی و ترس لەسەر سەردانی تەندروستی هەیە
جوانمەرد هاووڵاتیەکی دیکەیە لە دەوروبەری حەسەکە ئاشکرای دەکات:" دۆخی دیمەشق تەواو ترسناکە، هاوسەرم پێویستی بە نەشتەرگەری جگەر هەیە، بەڵام نەشتەرگەرییە ناکەین، تا دۆخەکە کەمێک ئارام دەبێتەوە".
هاوکات لە 18ی7ی2025، هێزێکی ئەمنی لە بەردەم سەنتەری سریتڵ لە گەڕەکی حەی مەزە لە دیمەشق پێنج گەنجیان دەستگیرکرد، دوای پرسیارکردن لە نەتەوەیان، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەوە بەبێ ئەوەی فەرمانی دەستگیرکردنیان پێ بێت. هەروەها
لە 19ی7ی2025، هێزە ئەمنییەکان گەنجێکی کورد و هاوسەرەکەیان لە گەڕەکی تشرین لە دیمەشق دەستگیرکرد، دوای ئەوەی پرسیاریان لێکردبوون، ئایا ئێوە کوردن؟ ئەوانیش لە وەڵامدا وتبویان کوردین و خەڵکی عەفرینین، دواتر بەرەو شوێنێکی نادیاریان بردبوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەردانەکانی قوباد تاڵەبانى بۆ بەغداد لە مووچەوە بۆ حکومەتێکی بەهێز
11:08 AM - 2025-12-08 -
جێگری سەرۆکی هەرێم بەشداریی لەدامەزراندنی کۆمەڵەی شورای مەزن کرد
09:55 PM - 2025-12-08 -
چاکسازی و رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە باسی لێوەدەکرێت
06:55 PM - 2025-12-08 -
سکرتاریەت دۆستێکی دێرینی سەرۆک مام جەلال بەسەردەکەنەوە
06:14 PM - 2025-12-08
ئەمانەش ببینە
ڕفعەت عەبدوڵا: پێکەوە یەکێتییەکەمان نوێ دەکەینەوە
09:05 PM - 2025-12-08
قوباد تاڵەبانی: عیراق حکومەتێکی کارا و بەهێزی دەوێت
07:04 PM - 2025-12-08
قوباد تاڵەبانی: کلیلی چارەسەری کێشەکانی هەرێم و بەغداد دەستوورە
05:55 PM - 2025-12-08
قوباد تاڵەبانی: بودجە نەبێتە بابەتی ناکۆکی و ململانێی سیاسی
03:23 PM - 2025-12-08
زۆرترین خوێنراو
-
جینۆسایدی کورد و ئێزدییەکان لە ئەرمینیا باسی لێوەدەکرێت
کوردستان 03:16 PM - 2025-12-08 -
سەرۆك مام جەلال: نازم حیكمەت لەگەڵ مافی چارەنووسی گەلی كورد بوو
بیروڕا 02:20 PM - 2025-12-08 -
یهك مووچه مسۆگهره و چارهنوسی دوانیش نادیاره
کوردستان 02:19 PM - 2025-12-08 -
قوباد تاڵەبانی: پێویستە کۆدەنگی لەنێوان لایەنەکان دروستبکرێت
کوردستان 01:02 PM - 2025-12-08 -
سەردانەکانی قوباد تاڵەبانى بۆ بەغداد لە مووچەوە بۆ حکومەتێکی بەهێز
کوردستان 11:08 AM - 2025-12-08 -
دوای ساڵێك له رووخانی ئهسهد چی لهسووریا گۆڕدرا ؟
کوردستان 10:47 AM - 2025-12-08 -
مام جەلال و باران
بیروڕا 10:07 AM - 2025-12-08 -
ویژدانی سیاسی
بیروڕا 10:04 AM - 2025-12-08



.jpg)


.jpg)
دابەزێنە

