سوریا و ئیسرائیل بەشێوەی راستەوخۆ لە ئازەربایجان کۆدەبنەوە
جیهان 10:42 AM - 2025-07-31
میدیاکان
ئەسعەد شەیبانی وەزیرى دەرەوەی سوریا و رۆن دێرمەر وەزیرى کاروباری ستراتیجی ئیسرائیل
بڕیارە ئەمڕۆ 31ی7ی2025،وەزیری دەرەوەی سوریا و
وەزیرى کاروبارى ستراتیجی ئیسرائیل لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان کۆببنەوە، کە دەبێتە دووەم کۆبوونەوەی
راستەوخۆی ئەو دوو وڵاتە.
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکان، کۆبوونەوەکە لەسەر
ئاستی وەزیرانی ئەو دوو وڵاتە دەبێت ئەسعەد شەیبانی وەزیرى دەرەوەی سوریا و رۆن
دێرمەر وەزیرى کاروباری ستراتیجی، نوێنەرایەتی وڵاتەکانیان دەکەن لە کۆبوونەوەکەدا.
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەش تایبەت دەبێت بە رەوشی
ئەمنیی سوریا، بە تایبەت رەوشی ناوچەکانی باشوری وڵاتەکە و دۆخی پارێزگای سوەیدا
کە لە 13ی ئەم مانگەوە بە دۆخێکی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت، لەگەڵ باسکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
دوای کەوتنی رژێمەکەی بەشار
ئەسەد، سوریا و ئیسرائیل چەندین جار کۆبوونەتەوە و هەفتەی
رابردووش هەردوو وەزیرە سوری و ئیسرائیلییەکە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە
سەرپەرشتیی ئەمریکا کۆبوونەوە، هەروەها لە پەراوێزی سەردانەکەی ئەحمەد شەرع بۆ
ئازەربایجان، بەرپرسانی هەردوو وڵات لە باکۆی پایتەخت کۆبوونەوەیەکی دیکەیان
ئەنجامدا، کە بە یەکەم کۆبوونەوەی راستەوخۆی نێوان ئەو دوو وڵاتە دادەنرێت لە دوای
دەسەڵاتی نوێی دیمەشق.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
10:18 PM - 2026-03-11 -
وەفدێکى یەکێتى بەشداربوو لە بەخاک سپاردنى سەرکردە ساڵح موسلیم
05:08 PM - 2026-03-13 -
ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت
10:49 AM - 2026-03-13 -
وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی هێرشەکان قەدەغە کرا
08:20 PM - 2026-03-12
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانى: شەرەفمەند بووم بە دیداری حاکم قادر حەمەجان و مامە غەفەی پێشمەرگە
01:53 PM - 2026-03-13
ژێرخانی نەوتی عیراق لە نێوان کاولکارییەکانی جەنگ و پەککەوتنی هەناردەدا
10:30 AM - 2026-03-13
بە نامەیەكی مام جەلال زاخۆش راپەڕی
09:38 AM - 2026-03-13
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 4 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-03-13
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکى یەکێتى بەشداربوو لە بەخاک سپاردنى سەرکردە ساڵح موسلیم
ی ن ک 05:08 PM - 2026-03-13 -
سەرۆک بافڵ: نابێت کورد ببێتە سەرى رمی جەنگ
کوردستان 02:58 PM - 2026-03-13 -
قوباد تاڵەبانى: شەرەفمەند بووم بە دیداری حاکم قادر حەمەجان و مامە غەفەی پێشمەرگە
کوردستان 01:53 PM - 2026-03-13 -
ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت
کوردستان 10:49 AM - 2026-03-13 -
ژێرخانی نەوتی عیراق لە نێوان کاولکارییەکانی جەنگ و پەککەوتنی هەناردەدا
عیراق 10:30 AM - 2026-03-13 -
بە نامەیەكی مام جەلال زاخۆش راپەڕی
کوردستان 09:38 AM - 2026-03-13 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 4 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-03-13







دابەزێنە

