ترەمپ تاریفەی گومرگی بەسەر هند و بەرازیلدا دەسەپێنێت
جیهان 10:08 AM - 2025-07-31
میدیاکان
سەرۆکی ئەمریکا دوای ئیمزا کردنی تاریفەی گومرگی
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، بەڕێژەی 25%
تاریفەی گومرگی بەسەر بەرهەمەکانی هند و بەرێژەی 40% بەسەر بەرهەمی هاوردەی
بەرازیلدا سەپاند،هاوکات رێککەوتنیشی لەگەڵ پاکستان و کۆریای باشور راگەیاند.
ترەمپ لە پلاتفۆرمی تروس سۆشیال کە
خاوەندارییەکەی بۆ خۆی دەگەڕێتەوە رایگەیاند:" تاریفەی گومرگی هند زۆر
بەرزە"، راشیگەیاند، سزای زیاتر بەسەر هندا دەسەپێنێت، چونکە ئەو وڵاتە پشت
بە وزە و کەرەستەی سەربازی روسیا دەبەستێت.
لەلایەکی دیکەوە، سەرۆکی ئەمریکا فەرمانێکی
دیکەی بۆ سەپاندنی تاریفەی گومرگی بەرێژەی 40% بەسەر بەرازیلدا ئیمزا کرد،
هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گێڕایەوە کە سیاسەتەکانی بەرازیل لەگەڵ سیاسەتی ئیدارەی نوێی
ئەمریکا یەکناگرێتەوە.
رێککەوتن لەگەڵ کۆریای باشور
دۆناڵد ترەمپ، لە پلاتفۆرمی تروس سۆشیال
رایگەیاند: کۆریای باشور بە بڕی 350 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە ئەمریکا دەکات و
بەبری سەد ملیار دۆلاریش بەرهەمەکانی وزەی ئەمریکا دەکڕێت.
ئاشکراشی کرد، کۆریای باشور بڕیاریداوەبەرهەمەکانی ئەمریکا بکڕێت، وەک ئۆتۆمبێل و بارهەڵگر و بەرهەمە
کشتوکاڵییەکان.
ئەمریکا و پاکستان رێککەوتن
هەرچی پەیوەست بە رێککەوتنی ئەمریکا و پاکستانیشە،
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند: "هەردوو وڵات رێککەوتون لەسەر پەرەپێدانی یەدەگی
نەوتی پاکستان، ئێستاش کار بۆ دیاریکردنی کۆمپانیایەک دەکەین کە ئەم هاوبەشییە
بەڕێوەببات".
هەرچەندە سەرۆکی ئەمریکا، ئاماژەی بە تاریفەی
گومرگی لەگەڵ پاکستان نەدا، بەڵام وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە رایگەیاند:"
رێککەوتنەکە کەمکردنەوەی تاریفەی گومرگیش دەگرێتەوە"، بەبێ ئەوەی زانیاری
زیاتر لەسەر رێککەوتنەکە بدات.
ئەمریکا بەرێژەی 29% تاریفەی گومرگی بەسەر
بەرهەمی هەناردەی پاکستاندا سەپاندووە،
ئەو وڵاتەش چاوەڕوانی جێبەجێکردنی بڕیارەکەیە، هەرچەندە ترەمپ بۆ ماوەی 90 رۆژ جێبەجێکردنی
هەڵپەساردووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
10:18 PM - 2026-03-11 -
وەفدێکى یەکێتى بەشداربوو لە بەخاک سپاردنى سەرکردە ساڵح موسلیم
05:08 PM - 2026-03-13 -
ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت
10:49 AM - 2026-03-13 -
وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی هێرشەکان قەدەغە کرا
08:20 PM - 2026-03-12
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانى: شەرەفمەند بووم بە دیداری حاکم قادر حەمەجان و مامە غەفەی پێشمەرگە
01:53 PM - 2026-03-13
ژێرخانی نەوتی عیراق لە نێوان کاولکارییەکانی جەنگ و پەککەوتنی هەناردەدا
10:30 AM - 2026-03-13
بە نامەیەكی مام جەلال زاخۆش راپەڕی
09:38 AM - 2026-03-13
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 4 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-03-13
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکى یەکێتى بەشداربوو لە بەخاک سپاردنى سەرکردە ساڵح موسلیم
ی ن ک 05:08 PM - 2026-03-13 -
سەرۆک بافڵ: نابێت کورد ببێتە سەرى رمی جەنگ
کوردستان 02:58 PM - 2026-03-13 -
قوباد تاڵەبانى: شەرەفمەند بووم بە دیداری حاکم قادر حەمەجان و مامە غەفەی پێشمەرگە
کوردستان 01:53 PM - 2026-03-13 -
ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت
کوردستان 10:49 AM - 2026-03-13 -
ژێرخانی نەوتی عیراق لە نێوان کاولکارییەکانی جەنگ و پەککەوتنی هەناردەدا
عیراق 10:30 AM - 2026-03-13 -
بە نامەیەكی مام جەلال زاخۆش راپەڕی
کوردستان 09:38 AM - 2026-03-13 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 4 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-03-13







دابەزێنە

