هێزە ئەمنییەکان لە سوەیدا زەوییە کشتوکاڵییەکان و بیرەکانی ئاو وێران دەکەن
جیهان 10:16 PM - 2025-07-29
روانگەی سوری
پارێزگای سوەیدا
هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی دیمەشق لە پارێزگای سوەیدا لە باشوری سوریا
دەستیان کردووە بە هەڵکەندنی دار و پڕکردنەوەی بیرەکانی ئاو، روانگەی سوریش
رایدەگەیەنێت:" چەندین ماڵ خاپوور کراون و ترس و نیگەرانی لەنێو دانیشتوانەکەی
بڵاوبووەتەوە".
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە:" هێزەکانی حکومەتی دیمەشق
کە بە ئاسایشی گشتی ناسراون، لە ناوچەکانی رۆژئاوای پارێزگای سوەیدا دەستیان
کردووە بە هەڵکەندنی درەخت و دارە کشتوکاڵییەکان و پڕکردنەوەی بیرەکانی ئاو و
تێکدانی خانووی دانیشتوانەکەی".
ئاماژەی بەوەشکردووە:" هێزە ئەمنییەکان هۆکاری ئەم کردەوەیان بەدانیشتوانی ئەو ناوچانە رانەگەیەندووە".
هاووڵاتیانی سوەیدا بە روانگەی سورییان راگەیاندووە:" هەڵکەندنی دار و
درەختەکان و پڕکردنەوەی بیرەکان زیانێکی زۆر لە کەرتی کشتوکاڵی دەدات، بەو پێیەی دانیشتوانەکەی
بە کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە خەریکن".
لە کۆتایشدا، روانگەکە هۆشداری
داوە:" بەردەوام بوونی ئەم کردەوەیە بەبێ پاساوی یاسایی، دەبێتە هۆی ئاڵۆزبوونی
زیاتری بارودۆخەکە، بەتایبەت کە هیچ دەزگایەکی مەدەنی بوونی نیە رێگری لەو
کردەوانە بکات".
ئەمەش لە کاتێکدایە، 13ی7ی2025، شەڕو پێکدادان لە نێوان دروزەکان لەلایەک و
بەدەوی و هێزە ئەمنییەکان لەلایەکی دیکە لە پارێزگای سوەیدا لە باشوری سوریا روویدا
و زیانی گیانی و مادی لێکەوتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
10:18 PM - 2026-03-11 -
وەفدێکى یەکێتى بەشداربوو لە بەخاک سپاردنى سەرکردە ساڵح موسلیم
05:08 PM - 2026-03-13 -
ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت
10:49 AM - 2026-03-13 -
وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی هێرشەکان قەدەغە کرا
08:20 PM - 2026-03-12
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانى: شەرەفمەند بووم بە دیداری حاکم قادر حەمەجان و مامە غەفەی پێشمەرگە
01:53 PM - 2026-03-13
ژێرخانی نەوتی عیراق لە نێوان کاولکارییەکانی جەنگ و پەککەوتنی هەناردەدا
10:30 AM - 2026-03-13
بە نامەیەكی مام جەلال زاخۆش راپەڕی
09:38 AM - 2026-03-13
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 4 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-03-13
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکى یەکێتى بەشداربوو لە بەخاک سپاردنى سەرکردە ساڵح موسلیم
ی ن ک 05:08 PM - 2026-03-13 -
سەرۆک بافڵ: نابێت کورد ببێتە سەرى رمی جەنگ
کوردستان 02:58 PM - 2026-03-13 -
قوباد تاڵەبانى: شەرەفمەند بووم بە دیداری حاکم قادر حەمەجان و مامە غەفەی پێشمەرگە
کوردستان 01:53 PM - 2026-03-13 -
ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت
کوردستان 10:49 AM - 2026-03-13 -
ژێرخانی نەوتی عیراق لە نێوان کاولکارییەکانی جەنگ و پەککەوتنی هەناردەدا
عیراق 10:30 AM - 2026-03-13 -
بە نامەیەكی مام جەلال زاخۆش راپەڕی
کوردستان 09:38 AM - 2026-03-13 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 4 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-03-13







دابەزێنە

