وەزارەتی دارایی هەرێم داهاتی نانەوتی رەوانەی بەغدا کرد
کوردستان 10:08 AM - 2025-07-22
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان داهاتی نانه‌وتی مانگی ئایاری بۆ به‌غدا نارد و چاوه‌ڕ‌وانیش ده‌كرێت ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بڕ‌یاری ناردنی مووچه‌ی مانگی پێنجی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بدات.
ئه‌مڕۆ 22ی7ی2025،وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 120 ملیار دیناری وه‌ك داهاتی نانه‌وتی بۆ به‌غدا نارد، كه به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKMEDIA له‌و بڕ‌ه نزیكه‌ی 50 ملیار دینار له‌داهاتی سلێمانییه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم:"به‌شی گه‌نجینه‌ی فیدراڵی له داهاتی نانه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگی ئایاری ساڵی ( 2025 ) كه بڕ‌ه‌كه‌ی (120،000،000،000 ) سه‌دو بیست ملیار دیناره، به‌شێوه‌ی كاش خرایه سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ له‌لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عیراق".
ناردنی داهاتی نانه‌وتی هه‌رێم بۆ به‌غدا، هاوكاته له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، كه بڕ‌یاره ئه‌مڕۆ به‌سه‌رپه‌رشتی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیران كۆببێته‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، رۆژی 17ی7ی2025، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، ده‌قی لێكتێگه‌یشتنی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی بڵاوكرده‌وه و به‌پێی لێكتێگه‌یشتنه‌كه:" حكومه‌تی هه‌رێم 230 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه له نه‌وتی به‌رهه‌مهاتوو له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم راده‌ستی كۆمپانیای به‌بازاڕ‌كردنی نه‌وت (سۆمۆ) ده‌كات و عیراقیش بۆ به‌رهه‌مهێنانی هه‌ر به‌رمیلێك 16 دۆلار ده‌داته حكومه‌تی هه‌رێم".
به‌پێی خه‌مڵاندنی لێكتێگه‌یشتنه‌كه، حكومه‌تی هه‌رێم توانای به‌رهه‌مهێنانی 280 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ی هه‌یه و 50 هه‌زاری وه‌ك به‌كارهێنانی ناوخۆیی ده‌هێڵێته‌وه‌و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه كه بڕ‌ه‌كه‌ی 230 هه‌زار به‌رمیله راده‌ستی عیراقی ده‌كات، به‌ڵام وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق رۆژی 17ی7 خه‌مڵاندنی بۆ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی له هه‌رێمی كوردستان كردووه و ده‌ركه‌وتووه دوای هێرشه درۆنییه‌كان بۆ سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كان، هه‌رێمی كوردستان له‌ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێم رۆژانه ته‌نها توانای به‌رهه‌مهێنانی 80 هه‌زار به‌رمیلی ماوه، به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه‌ش بێت هه‌رێمی كوردستان له ئێستادا ده‌توانێت ته‌نها 30 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه راده‌ستی عیراق بكات، چونكه له‌و بڕ‌ه 50 هه‌زاری بۆ داهاتی ناوخۆ به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌مه‌ش پێده‌چێت ببێته له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م لێكتێگه‌یشتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌مانگه‌كانی داهاتوودا.
خاڵی كۆتایی لێكتێگه‌یشتنی نێوان هه‌رێم به‌غدا، له‌مپه‌رێكی دیكه‌ی به‌رده‌م ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانه، چونكه به‌پێی لێكتێگه‌یشتنه‌كه:" پێویسته نه‌وت راده‌ستی كۆمپانیای به‌بازاڕ‌كردنی نه‌وت ناسراو به سۆمۆ بكرێت و دوای ره‌زامه‌ندی سۆمۆ پاره ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت"، ئه‌مه‌ش واده‌كات جێبه‌جێكردنی لێكتێگه‌یشتنه‌كه نه‌توانرێت به‌خێرایی جێبه‌جێ بكرێت، چونكه هێشتا نه‌وتی هه‌رێم هه‌نارده نه‌كراوه‌ته‌وه كه له‌مانگی سێی 2023وه راگیراوه، هاوكات قه‌رزی كۆمپانیاكان هێشتا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەریتانیا چەند بڕیارێک دژی پەنابەران دەردەکات
11:27 AM - 2025-11-17 -
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
10:32 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
08:09 PM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
11:02 AM - 2025-11-16
ئەمانەش ببینە
كاره‌بای سلێمانی: بەشێکی زۆر لەخاوەن موەلیدەکان گرێبەستیان لەگەڵ کردوین
10:20 AM - 2025-11-17
150هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:15 AM - 2025-11-17
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
07:54 PM - 2025-11-16
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
07:22 PM - 2025-11-16
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
عیراق 07:54 PM - 2025-11-16 -
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
کوردستان 07:22 PM - 2025-11-16 -
قائیمقامی کۆیە: ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كان له‌سه‌ر ئه‌ركی ئیداره‌ی گشتی یه‌كێتی به‌رده‌وامه
کوردستان 03:06 PM - 2025-11-16 -
وتەبێژی كۆمسیۆن بۆ PUKMEDIA: ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین
کوردستان 11:47 AM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
عیراق 11:02 AM - 2025-11-16 -
مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مه‌ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌ی سیناریۆكانی ساڵی رابردوویان هه‌یه
کوردستان 10:17 AM - 2025-11-16 -
سەرکەوتنی پەرلەمانی و ئەرکی نیشتیمانی
بیروڕا 10:15 AM - 2025-11-16 -
تیروپشکی 89 هەزار کەس بۆ فەریزەی حەج بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:05 AM - 2025-11-16







دابەزێنە

