دانیمارك 3.4 ملیۆن دۆلار بۆ هەڵگرتنەوەی مین لە عیراق دابیندەکات
عیراق 11:41 AM - 2025-07-21
ئاژانسەکان
وێنەیەکى پڕۆسەى پشکنین و مین هەڵگرتنەوە
حكومەتی دانیمارك بۆ پشتگیریکردنى هەوڵەكانی هەڵگرتنەوە و پاککردنەوەی
خاکی عیراق لە مین بڕیاریداوە
بە تەرخانکردنی 3.4 ملیۆن دۆلار لە رێگەی نەتەوەیەكگرتووكانەوە.
پێر لۆدامەر سەرۆکی
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مین (UNMAS)،
رایگەیاندووە: "پێشوازی لە بڕیارێکی حكومەتی دانیمارك دەكەین بۆ تەرخانکردنی
بڕی سێ ملیۆن و 400 هەزار دۆلاری ئەمریکی تایبەت بە پرسی هەڵگرتنەوە و پاککردنەوەی
خاکی عیراق لە مین".
حکومەتی دانیمارک بۆ بەشداریكردن لە هەوڵەكانی هەڵگرتنەوەی مین لە
عیراق ئەو پارەیەی تەرخانکردووە، ئەوەش بە ئامانجی پاراستنی کەسانی مەدەنی لە
مەترسییەكانی مین و ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانەی بەهۆی مینەوە زیانیان بەركەوتووە.
عیراق تا ئێستاش
یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین رێژەی مین و پاشماوەی جەنگی تێدا بەجێماوە، بەپێی
ئاماری بەڕێوبەرایەتی چالاکی مین لە عیراق (DMA) و دەزگاى گشتى کاروبارى مین لە هەرێمى کوردستان (IKMAA)
زیاتر لە دوو هەزار و 723 کیلۆمەتر چوارگۆشە لە سەرانسەری عیراق و هەرێمی کوردستان
بە جۆرەکانی مین داپۆشراوە، ئەم مەترسیانە بە بەردەوامی هەڕەشەن بۆ سەر ژیانی خەڵک
و دەستگەیشتنیان بە خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان، هەروەها رێگری لە بوژانەوە و گەشەسەندنی
ئابووری دەکەن.
لە ساڵی 2015 وە تاوەکو ئێستا حکومەتی دانیمارک بڕى زیاتر لە 41 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەخشیوە بە عیراق بۆ هەمان مەبەست.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەریتانیا چەند بڕیارێک دژی پەنابەران دەردەکات
11:27 AM - 2025-11-17 -
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
10:32 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
08:09 PM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
11:02 AM - 2025-11-16
ئەمانەش ببینە
كارهبای سلێمانی: بەشێکی زۆر لەخاوەن موەلیدەکان گرێبەستیان لەگەڵ کردوین
10:20 AM - 2025-11-17
150هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:15 AM - 2025-11-17
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
07:54 PM - 2025-11-16
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
07:22 PM - 2025-11-16
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
عیراق 07:54 PM - 2025-11-16 -
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
کوردستان 07:22 PM - 2025-11-16 -
قائیمقامی کۆیە: تهواوكردنی پڕۆژهكان لهسهر ئهركی ئیدارهی گشتی یهكێتی بهردهوامه
کوردستان 03:06 PM - 2025-11-16 -
وتەبێژی كۆمسیۆن بۆ PUKMEDIA: ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین
کوردستان 11:47 AM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
عیراق 11:02 AM - 2025-11-16 -
مووچهخۆرانی ههرێم مهترسی دووبارهبوونهوهی سیناریۆكانی ساڵی رابردوویان ههیه
کوردستان 10:17 AM - 2025-11-16 -
سەرکەوتنی پەرلەمانی و ئەرکی نیشتیمانی
بیروڕا 10:15 AM - 2025-11-16 -
تیروپشکی 89 هەزار کەس بۆ فەریزەی حەج بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:05 AM - 2025-11-16







دابەزێنە

