riklam

ئاگرەکەی تورکیا 50 هەزار کەس بێ ماڵ دەکات

جیهان 05:19 PM - 2025-06-30
ئاگرەکەی تورکیا AA

ئاگرەکەی تورکیا

زیاتر لە 50 هەزار هاووڵاتی بەهۆی ئاگرکەوتنەوەی دارستانی ئیزمیر، بیلەجیک و هاتای لە تورکیا  بێ ماڵوحاڵبوون و  بە شێوەیەکی کاتیی گواستراونەتەوە بۆ ناوچەی ئارام.

بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵو، عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا  لە ڕاگەیاندراوێکیدا لە بارەی ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی ئیزمیر و بیلەجیک و هاتای  لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد ووە:"50 هەزار کەس گواستراونەتەوە بۆ ناوچەی ئارام و پارێزراو".


یەرلیکایا ڕاشیگەیاند: "پاش ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەی دارستان لە ئیزمیر، بیلەجیک و هاتای زیاتر لە 50 هەزار هاووڵاتی بە کاتیی گواستراونەتەوە بۆ ناوچەی ئارام"
بەپێی ئامارە بەراییەکان، لە بیلەجیک 64 یەکەی نیشتەجێبوون و سێ دوکان و 20 تەویلە، لە ئیزمیر 132یەکەی نیشتەجێبوون و یەک دوکان زیانیان بەرکەوتووە.

وەزیری ناوخۆی تورکیا  دەڵێت:"  بڕیاری کاریگەر لەسەر ژیانی گشتیی لە بیلەجیک و ئیزمیر دەرکراوە، هەروەها  ئافاد 30 ملیۆن لیرەی هاوکاری بەپەلەی بۆ هەر یەک لە پارێزگاکانی بیلەجیک و ئیزمیر رەوانەکردووە".

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket