riklam

ترەمپ فشارەکانی بۆ وەستانی جەنگ لە غەزە زیاد دەکات لایەنی بەرامبەریش مەرجی هەیە

جیهان 02:32 PM - 2025-06-29
جەنگ غەزەی خاپور کردووە AFP

جەنگ غەزەی خاپور کردووە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا داوای لە  ئیسرائیل و حەماس کرد ئاگربەست لە غەزە رابگەیەنن و " بارمتەکانیش بگێڕنەوە"، بەڵام حەماس مەرجی هەیە و ئیسرائیلیش بێدەنگی هەڵبژاردووە، ئەمەش داهاتووی ئاگر بەستی ناڕوون کردووە.

ترەمپ لە پلاتفۆڕمی  تروس سۆشیال کە خاوەندارییەکەی بۆ خۆی دەگەڕێتەوە لە پۆستێکی کورتیدا داوای لە حەماس و ئیسرائیل کرد لەسەر ئاگربەستی غەزە رێکبکەون و رایگەیاند:" لە غەزە رێکبکەون و بارمتەکان بگێڕنەوە".

هەرچەند ترەمپ هیچ زانیارییەکی دیکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام پەیامێکی روونە بۆ بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ کۆتایی هێنانی جەنگ،چونکە ئەم پۆستە دوای ئەوە دێت کە چەند سەعاتێکی پیشتر داوای لە داواکاری گشتی ئیسرائیل کردبوو:" کەیسی دادگایی کردنی نەتانیاهۆ" بەیەکجاری دابخەن، دیارە سەرۆکی ئەمریکا هەردوو کەیسەکەی کردووە بە یەکپاکێج.

هەرچەندە داواکەی ترەمپ دیار نیە کە ئایا فشار لە هەردوو لایەن دەکات بۆئەوەی رێکبکەون یاخود رێککەوتن نزیکە، بەڵام بزووتنەوەی حەماس هێشتا سێ مەرجی سەرەکی بۆ گێڕانەوەی بارمتەکان هەیە، ئەمەش گریمانەکان زیاتر دەکات، مەرجەکانی حەماس بریتین لە؛ پاراستنی سیاسی کە سەرکردە سیاسییەکانی لە دەرەوە بە ئامانج نەگیرێن و لەو بارەیەوە گەرەنتی دەوێت، دووەم مەرجیشی بریتییە لە لایەنی دارایی بزووتنەوەکە و بلۆکرنەکردنی سامانەکانی، سێیەمیش لە پێکهاتەی ئەمنی کەرتی غەزەدا بەشداری پێبکرێت، کە بریارە لە داهاتوودا ئەنجام بدرێت، داواشدەکات سندوقی دەنگدان داهاتووی بزووتنەوەکە یەکلایی بکاتەوە.

هەوڵەکانی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کۆتایی هێنانی جەنگ، تاوەکو ئێستا لەلایەن ئیسرائیلەوە وەڵام نەدراوەتەوە، بەڵام فشارەکانی بۆ سەر نەتانیاهۆ و هەوڵی داخستنی کەیسەکانی دادگا کە لە دژی  سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جوڵێنراون، دەکرێت ئاماژەیەکی باش بێت بۆ وەستانی جەنگ، هەروەک چۆن فشارەکانی بووە هۆی وەستانی جەنگی 12 رۆژەی ئیسرائیل و ئێران.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket