riklam

نرخی نەوتی برێنت بۆ نزیکەی 68 دۆلار بەرزبووەوە

جیهان 09:19 AM - 2025-06-26
نرخی نەوت PUKMEDIA

نرخی نەوت

ئەمرۆ 26ی6ی2025،لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکان نرخی نەوت بەرزبووەوە و بەشێوەیەک نەوتی برێنت 54 سەنت و نەوتی سوکی تەکساسیش 55 سەنت بەرزبووەوە.

دوای دابەزینی بۆ نزمترین ئاستی خۆی لە ماوەی هەفتەیەکدا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 54 سەنت بەرزبوەوە کە دەکاتە 0.8% و گەیشتە 67.93 دۆلار.

 هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکا 55 سەنت کە دەکاتە 0.9% بەرزبوەوە و گەیشتە 64.92 دۆلار.

بازرگانان پێیانوایە کەمبوونەوەی قەبارەی نەوت و سووتەمەنی لە ئەمریکا هێمایەکی ئاشکرایە لەسەر ئەوەی خواست بۆ بەکارهێنانی نەوت زیاد دەکات، ئەمە جگە لەوەی داهاتووی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل هەروەها کاریگەریی لەسەر نرخی نەوت داناوە.

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket