شەڕی ئیسرائیل و ئێران، رۆڵی پڕوپاگەندە لە ململانێی نێودەوڵەتیدا
جیهان 11:42 AM - 2025-06-25
ئاژانسەکان
وێرانکاریەکانى جەنگى نێوان ئێران و ئیسرائیل
ئامادەکردنی : هەڵمەت هۆشیار
پڕوپاگەندە:
پرۆسەی بڵاوکردنەوەی زانیاریی یان بیرۆکە یان بۆچوونە، بە شێوازێکی
پلان بۆداڕێژار و بە ئامانجی دروستکردنی کاریگەریی لە سەر رایگشتی، یاخود ئاڕاستەکردنی
هەڵسوکەوت و بیرکردنەوەی جەماوەرە بەرە و هەڵوێستێکی دیاریکراو یان پرسێکی دیاریی
کراو.
ئامانجی سەرەکی پڕوپاگەندە، زیاتر هەوڵدانە بۆ دروستکردنی کاریگەریی
و رازیکردن لە بری بڵاوکردنەوەی زانیاریی.
خەسڵەتەکانی پڕوپاگەندە
پڕوپاگەندە چەندین خەسڵەتی بنەڕەتی هەیە لە هۆیەکانی
دیکەی پەیوەندی جیای دەکاتەوە:
خەسڵەتە بنەڕەتییەکانی پڕوپاگەندە:
- ئامانجدار و مەبەستدارە: پڕوپاگەندە بە روونی ئاڕاستە دەکرێت و بە مەبەستی
گەیشتن بە ئامانجێکی دیاریکراو، ئیدی ئامانجەکە سیاسی، ئابوری، کۆمەڵایەتی بێت، هەموو
پەیامێکی پڕوپاگەندەیی هەوڵدەدات جەماوەر سەبارەت بە بیرۆکەیەکی تایبەت رازی بکات یان
پاڵنەریان بێت بۆ هەڵوێست وەرگرتن و یاخود ئەنجامدانی هەڵوسکەوتێکی دیارییکراو.
- کاریگەریی سۆز: پڕوپاگەند لە بری عەقڵ،
کار لەسەر هەست و سۆزی جەماوەر دەکات، وێنەی سەرنجراکێش بڵاودەکاتەوە و بەسۆزەوە بەرامبەرەکەی
دەدوێنێت بە جۆرێک هەڵبژاردنی موزیک و رەنگەکانیش بەرنامە بۆ داڕێژراوە و بۆ ئەوەی
زوو لای وەرگر بچەسپێت و پەرچکرداری ئەرێنی هەبێت.
روونی و ئاسانی: پڕوپاگەندە پەیامی ئاسان و
روون پێشکەش دەکات، دەستبەرداری ئاڵۆزی و وردەکاری دەبێت، ئامانجەکەشی گەیاندنی تەنها
بیرۆکەیەکە بە رێگەیەکی ئاسان بۆ تێگەیشتن و بیرکردنەوە.
دووبارەکردنەوەی بەردەوام: پڕوپاگەندە بە شێوەیەکی
بەرچاو کار لەسەر دووبارەکردنەوەی بەردەوام دەکات بە شێوازی جۆراوجۆر و لە رێگەی کەناڵی
جیاجیاوە، تا ئەوکاتە لە هزری وەرگردا دەچەسپێت.
بەکارهێنانی دروشم و ئاماژە: پشت بە ئاماژەی جۆراوجۆری
بینراو دروشمی سەرنجڕاکێش دەبەستێت و پەیوەستی دەکات بە پەیامێکەوە یان ئەو
پرسەی بانگەشەی بۆدەکات.
هەڵبژاردە و لایەنگریی: پڕوپاگەندە یەک تێڕوانین لە خۆ دەگرێت، ئەو
زانیارییانە پشتگوێ دەخات لە گرنگی پەیامەکەی کەم دەکەنەوە یان پێچەوانەی ناوەڕۆکی
پەیامەکەیە، زیاتر جۆرێک لە راستی و ژمارە دەخاتە روو کە پشتیوانیی هەڵوێستەکەی دەکات .
کاتی ستراتیژی: هەمیشە بۆ گەیشتنی پەیامی
پڕوپاگەندەیی، پێویستە کاتی گونجاو هەڵدەبژێردرێت، رووداو بۆنەوە و بارودۆخە کۆمەڵایەتییەکان
دەقۆزێتەوە و بۆ دروستکردنی زۆرترین کاریگەریی.
گونجاندن لەگەڵ جەماوەر: پەیامەکان بە جۆرێک
دادەرێژرێن، تایبەتمەندییەکانی جەماوەری بە ئامانجگیراو وەکو تەمەن، ئاستی خوێندن
و ئارەزوو و ئاستی تێگەیشتنی لە بەرچاو دەگیرێت.
جیاوازی نێوان پڕوپاگەندە و ژانرەکانی دیکەی رۆژنامەوانی
- جیاوازی نێوان پڕوپاگەندە و هەواڵ:
هەواڵ هەوڵدەدات زانیارییەکان بابەتیانە بەبێ لایەنی بگەیەنێت، بەڵام
پڕوپاگەندە هەوڵدەدات کاریگەریی دروست بکات، هەواڵ پێویستی بە وردی و هاوسەنگی هەیە لە بەیانکردنی بیروبۆچوونە جیاوازەکان،
بەڵام پڕوپاگەندە سەرنج دەخاتە سەر یەک تێڕوانین
و پاڵپشتی دەکات.
- جیاوازی پڕوپاگەندە لەگەڵ راپۆرتی رۆژنامەوانی
لە راپۆرتدا
زانیارییەکان کۆدەکرێتەوە، بابەتیانە شیکاریان بۆ دەکرێت، بەڵام پڕوپاگەندە
ئەو زانیاریانە هەڵدەبژێرێت کە دەبێتە پاڵپشتی
پەیامەکەی.
جیاوازی پڕوپاگەندە لەگەڵ وتاری رۆژنامەوانی:
وتاری رۆژنامەوانی تێڕوانینی نووسەرەکە دەخاتەروو،
لەگەڵ رێزگرتن لە بیروبۆچوونی بەرامبەر، بەڵام پڕوپاگەندە هەوڵدەدات تەنها تێڕوانینێکی
تایبەت بچەسپێنێ و جێگیری بکات.
جیاوازی پڕوپاگەندە لەگەڵ بەدواداچوونی رۆژنامەوانی:
بەدواچوونی رۆژنامەوانی بێلایەنانە بەبەکارهێنانی
سەرچاوەی جیاواز هەندێ راستی ئاشکرا دەکات، بەڵام پڕوپاگەندە زانیارییەکان لە پێناو
ئامانجێکی دیارکراودا بەکار دەهێنێ.
جیاوازی پڕوپاگەندە لەگەڵ دیمانەی رۆژنامەوانی:
دیمانەی رۆژنامەوانی بۆچوونی ئاخێوەر وەکو خۆی دەگوازێتەوە، بەڵام پڕوپاگەندە لێکدانەوە و رێکخستن بۆ ئەو
ئاخاوتنانە دەکات کە دەچێتە خزمەتی ئامانجەکەیەوە. هاوکات بەدواداچوون بۆ سەرچاوەی زانیارییەکان و جۆراجۆری سەرچاوەکان
و شێوازی دارشتن و رادەی بێلایەنی و کەناڵی
پەخشکردن و شێوازی خستنەرووی تێڕوانینەکان و ئەو بەڵگانەی دەخرێنە روو وا دەکەن
پروپاگەندە لە ژانرە رۆژنامەوانییەکانی دیکە جیابکرێتەوە.
پڕوپاگەندە لە ململانێی نێوان وڵاتاندا
پڕوپاگەندە لە ململانێی نێوان وڵاتاندا رۆڵی سەرەكی دەگێرێت، ئامرازێكی
بەهێز و كاریگەرە لەسەر رای گشتیی نێوخۆیی و نێودەوڵەتیدا، هۆكارێكە بۆ رەوایەتیدان
بە پڕۆسە سەربازیی و سیاسییەكان.
میكانیزمەكانی دروستكردنی كاریگەری لە ململانێكاندا
- دروستكردنی رای گشتی نێوخۆیی: حكومەتەكان
پڕوپاگەندە لە كاتی جەنگ و پرۆسە سەربازییەكان بۆ دروستكردنی پشتیوانی میللی بەكاردەهێنن،
بە وێناكردنی ئەوەی دوژمن مەترسییە لەسەر بوون و دەركەوتنی ئەم ململانێیە، پێویستی
بەرگریی لەخۆكردنە، بەو شێوەیە پاڵپشتی مرۆیی و دارایی بە دەستدەهێنێت، وا دەكات لە
نێوخۆدا كەمترین بەرهەڵستكاریی پرۆسەكە بمێنێتەوە.
- دروستكردنی كاریگەریی لەسەر رای گشتیی نێودەوڵەتی:
دەوڵەت هەوڵدەدات لە رێگەی ئەو رووداوانەی دەیانخاتە پێش چاو پشتیوانی نێودەوڵەتی
بەدەست بهێنێت، ئەمە وا دەكاتە هەڵوێستی وڵاتانی دیكە و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان
بگۆڕێت بۆ پاڵپشتی دیبلۆماسی و سەربازیی، یان سەپاندنی سزا بەسەر لایەنی بەرامبەردا.
- جەنگی دەروونی: شكاندنی ورەی دوژمن و گەلەكەی،
لە رێگەی بڵاوكردنەوەی واتەوات و گەورەكردنی رادەی زیانەكان، بڵاوكردنەوەی پەیامی
دووبەرەكی لە ریزەكانی دوژمن و نەهێشتنی متمانە لە نێوان فەرماندەكان و سەركردایەتی
لە نێو خۆیاندا و لەگەڵ گەلەكەیاندا.
ئامراز و هۆیە بەكارهاتووەكان
پێشكەوتنی هۆیەكانی پڕوپاگەندە لە رۆژنامە رادیۆ
و تەلەفزیۆنەكانەوە بۆ تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان و پێگە ئەلیكترۆنییەكان، ئەنتەرنێت
سنورەكانی تێكشكاندووە و زۆربەی زۆری دەرگاكانی بەرووی جەماوەردا خستووەتە سەرپشت
و ئێستا توانای راستەوخۆ گەیشتن و پەیوەندیكردن بە جەماوەرەوە فرەجۆر بووە، دەوڵەتان
بە ئاسانی دەتوانن لە رێگەی هەژمار و پێگەی جۆبەرجۆری دروستكراوەوە پەیامەكانیان
بگەیەننە گۆرەپانەكانی دوژمن.
كاریگەریی و دەرئەنجامەكان
پروپاگەندە دەتوانێت ببێتە هۆكاری زیاتر ئاڵۆزكردنی بارودۆخی ململانێكان، ئەویش
لە رێگەی گەشانەوەی پشكۆی دوژمنكاری و رق لێبوونەوە لە نێوان گەلاندا، كارێك دەكات
چارەسەری ئاشتییانە ئاڵۆز و ئەستەم بێت، هەروەك
راستییەكان پەردەپۆش بێت و جەماوەر نەتوانن بە ئاسانی پێیان بگەن، چارەسەری
دیموكراسیانە دەبێتە مەحاڵ.
هەروەها
پروپاگەندە دەتوانێت هاوكار بێت لە گەیشتن بە ئامانجی ستراتیژی گرنگ، بە بێ ئەوەی
پەنا بۆ توندوتیژی ببرێت، هەروەك فاكتەرێكی گرنگیشە بۆ بەرپەرچدانەوە یان جێبەجێكردنی
هەر گۆڕانكارییەكی سیاسی ویستراو.
رۆڵ و كاریگەریی پروپاگەندە لە ململانێی (ئیسرائیل
- ئیران)دا
پروپاگەندە رۆڵی گرنگ دەگێرێت لە ململانێی نێوان
ئێران و ئیسرائیلدا، بەوپێیەی ململانێیەكە فرە رەهەندە، نەك بە تەنها رەهەندی سەربازی
بێت.
یەكەم: جۆرەكانی پڕوپاگەندە لە ململانێی (ئیسرائیل/ئیران)دا
1- پڕوپاگەندەی سەربازی (جەنگی دەروونی): هەردوو
وڵات بۆ دەرخستنی توانای سەربازی خۆیان بەكاری دەهێنن، وەك پەخشكردنی گرتەی ڤیدیۆیی
مانۆڕی سەربازی و تاقیكردنەوەی موشەكی و هێرشی ئەلیكترۆنی (سیبریانی) بۆ نمونە: بڵاوكردنەوەی
پێگەی سەربازی و دامەزراوە ئەتۆمییەكان لە رێگەی مانگی دەستكردەوە.
لەسەرەتای
دەستپێكی هێرشە موشەكییەكانی (ئیسرائیل - ئێران) ئیسرائیل هەوڵی دەدا توانای هەواڵگری
خۆی بخاتەڕوو بە بڵاوكردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی ئەو هێزەی مۆساد كە ناویان لێنابوون
(كۆماندۆ) لە نێوخاكی ئێراندا، لە بەرامبەردا ئێران هەوڵی دەدا لە رێگە نمایشی موشەكە
جۆراوجۆرەكانی توانا سەربازییەكانی خۆی بخاتە بەرچاو.
2- پروپاگەندەی سیاسی – ئایدۆلۆژی: ئێران وێنای
ئەوەی بۆ خۆی دروستكردووە كە بەرگری لە بێهێز و زوڵملێكراوەكان و دۆسییەی فەلەستین
دەكات و گوتاری شۆرشگێڕی دژی ئیسرائیل بەرزكردۆتەوە.
لە
بەرامبەردا ئیسرائیل بانگەشەی ئەوە دەكات وەكو دەوڵەتێكی دیموكراسی رووبەرووی سیستەمێكی
رادیكاڵی دیكتاتۆر دەبێتەوە كە هەوڵدەدات ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.
3- پڕوپاگەندی راگەیاندنی نێودەوڵەتی: بەكارهێنانی
ڕاگەیاندن وەكو کەناڵێكی كاریگەر، هەردوولا هەوڵدەدەن كاریگەریی لەسەر رای گشتی نێودەوڵەتی
دروستبكەن، ئێران لە رێگەی كەناڵ (ئەلعالەم) و پێگەی ئەلكترۆنی هاوپەیمانەكانی، ئیسرائیلیش
لە رێگەی كەناڵەكانی وەكو (I24 mews و Jerusalem post و IDF).
تەواوی
هەوڵەكانیان بۆ دروستكردنی رای گشتی نێودەوڵەتییە و لەپێناو رەوایەتیدان بە پرۆسەكانیان.
4- هێرشی ئەلیكترۆنی: ئەمە قۆناغێكی پێشكەوتوتری
پڕوپاگەندەیە، خۆی دەبینێتەوە لەهاككردنی پێگە ئەلیكترۆنییەكانی حكومەت و دزەپیكردن
و بڵاوكردنەوەی هەواڵ و زانیاریی (هەندێکجار ناراست) لەسەر كەسایەتییەكان یان
ئاشكراكردنی پلانەكانی بەرامبەر و بڵاوكردنەوەی ترس و دڵراوكێ لە نێو جەماوەردا، بۆ
نمونە: دۆنالد ترەمپ لە پۆستێكدا نووسی: (تاران چۆڵبكەن)، ئەم پۆستە دڵەڕاوكێیەكی یەكجار
زۆری لە ناو خەڵكی تاراندا دروستكرد تا رادەی ئەوەی ژمارەیەكی بەرچاو خەڵكی ئەو
شارە بە لێشاو شارەكەیان چۆڵكرد و روویان لە شارەكانی دیكە و گوند و ناوچە ئارامەكان
دەكرد.
دووەم: ئامانجەكانی پروپاگەندە لە ململانێی (ئیسرائیل
- ئێران)
1- روخاندنی ورەی دوژمن: بەتایبەت دروستكردنی
بێ متمانەیی لەلای سەركردایەتی، بونیادنانی هەستكردن بە هەرەشە و بێتوانایی، لەوانە:
(یەكەم چركەساتی هێرشەكانی ئیسرائیل چەندین فەرماندەی سیاسی و زانای ئەتۆمی ئێرانی
بە ئامانج گرت و ئامانجیش لەمە دروستكردنی ترس و گومان بوو لە نێوان ریزەكانی ئێراندا،
لەبەرامبەردا ئێران لە بارەی توانا موشەكییەكانی خۆیەوە لێدوانی دەدا و هەموو قۆناغێكی
هێرشەكانی (ناوی جۆرێكی نوێی موشەكی ئاشكرا دەكرد و رایدەگەیاند: لە چەند خولەكێكی
كەمدا دەتوانێت بگاتە تەلئەڤیڤ)
2- هەردوولایان دەیانویست بە رەوایەتیدان بە
هێرشەكان ریزەكانی نێوخۆیی خۆیان پتەوتر بكەن و دەرفەتی هەڵگەڕانەوەو نارەزایەتی دەربڕین
نەهێڵنەوە، ئێران بەرگێكی ئاینی و نەتەوە
بە هێرشەكانی بەخشیوە و ئیسرائیل بەرگی یەكریزی و پاراستنی كیانەكەی بە بەرداكردووە.
3- دروستكردنی رایگشتی (عەرەبی و ئیسلامی):
ئێران هەوڵدەدات شەقامی عەرەبی و ئیسلامی بجوڵێنێت
لە رێگەی دۆسییەی فەلەستینەوە. ئیسرائیلیش هەوڵدەدا ئەو وێنەیە تێكبشكێنێت و خۆی وەكو
قوربانی دەستی تیرۆری ئێرانی وێنا بكات.
4- ناردنی پەیامی ناراستەوخۆی كۆدكراو:
ناردنی پەیامگەلێك لەرێگەی كەناڵەكانی ڕاگەیاندنەوە
كە دەزگا هەواڵگرییەكان دەتوانن كۆدەكان بكەنەوە و لە ناوەرۆكی پەیامەكە بگەن وەكو
ئاگاداركردنەوە یان هەرەشە تەماشای بكەن، لەوانە: بڵاوكردنەوەی وێنەی وێستگەی ئەتۆمی
فۆردۆ لە رێگەی مانگی دەستكردەوە یان پەخشكردنی وێنەی بنكە سەربازییەكانی ئیسرائیل.
سێیەم: كاریگەری پروپاگەندە بەر لە دەستپێكردنی
پێكدادان و لە كاتی پێكدادان
1- بەر لە پێكدادان:
هەردوولا
ئامادەسازییان بۆ رای گشتی كرد بۆ ڕەوایەتیدان بە ئەنجامدانی پرۆسەكە هەردوولای
ململانێكە دەیان راپۆرت و بابەتیان بڵاوكردەوە هەموویان ئاماژە بوون بۆ (بوونی مەترسی
زۆر) و (پلانی هێرش و پێكدادان) لەلایەن لایەكەی دیكەوە.
2- لە كاتی ئاڵۆزبوونی دۆخەكە:
بڵاوكردنەوەی هەواڵ و ڤیدیۆی هێرش و گەورەكردنی
زیانەكانی دوژمن، بۆ نمونە حیزبوڵا یان ئێران بەرپرسیارێتی هێرشێكی دیاریكراویان لە
ئەستۆ دەگرت، تەنانەت ئەگەر ئەوانیش نەبووبن.
3- دوای پێكدادان:
هەردوولا
هەوڵ دەدەن وەكو سەركەوتوو خۆیان نیشان بدەن، وا دەریبخەن كەمترین زیانیان بەركەوتووە
و تەنانەت دەگاتە ئەوەی وێنەی (دروستكراو) بڵاو بكەنەوە.
هەروەها راگەیاندن ڕۆڵیكی كاریگەر دەگێڕێت لە گێڕانەوەی چیرۆكی (سەركەوتووەكان).
چوارەم:هێڵی بانگەشەی نێوخۆیی هەردوولا
- ناوخۆی ئێران: پروپاگەندە بۆ بەهێزكردنی هێڵی
شۆرش و وەلاخستنی دەنگی ئۆپۆزسیۆن بەكاردەهێندرێت
- ناوخۆی ئیسرائیل: پرۆگوپاگەندە بۆ دەرخستنی
وێنەی دامەزراوەی سەربازییە وەكو قەڵغانێك بۆ هاونیشتمانیان.
كۆتایی
پروپاگەندە ئامرازێكی لاوەكی نییە لە ململانێی
نێوان ئیسرائیل و ئێران. بەڵكو ڕەگەزێكی بنەڕەتیی بەڕێوەبردنی ململانێكە و بونیادنانەوەیەتی،
هەروەها بە تەنها لە هۆیەكانی ڕاگەیاندنی ئاساییدا كۆنەبووەتەوە، بەڵكو هێرشی ئەلكترۆنی
و جەنگی دەروونی و كەسایەتییە ( ئاینی و رۆشنبیرییەكانیش) دەگرێتەوە، لە كاتی جەنگدا
پروپاگەندە دەگۆڕێت بۆ چەكێكی كاریگەر و دەكەوێتە پێش موشەكەكان.
سەرچاوەكان:
- Associated Press تقارير حول الحرب الإعلامية المتوازية بين إسرائيل وإيران
- Middle East Eye تحليل نظرية الواقع الافتراضي وتأثيرها على إدراك الصراع
- NBC News تقارير حول انتشار المعلومات المضللة على وسائل التواصل الاجتماعي
- The Guardian تحليل استخدام النظام الإيراني للدعاية
التلفزيونية والإذاعية
- Reuters تقارير حول الرقابة الإعلامية الإسرائيلية
والقيود على الصحفيين
- Times of Israel تقارير حول استهداف البنية التحتية الدعائية
الإيرانية
- Al Jazeera تحليل التحديات في تمييز الحقائق وسط الدعاية
من كلا الجانبين
- BBC News تقارير حول تأثير الدعاية على الرأي العام
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەریتانیا چەند بڕیارێک دژی پەنابەران دەردەکات
11:27 AM - 2025-11-17 -
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
10:32 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
08:09 PM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
11:02 AM - 2025-11-16
ئەمانەش ببینە
كارهبای سلێمانی: بەشێکی زۆر لەخاوەن موەلیدەکان گرێبەستیان لەگەڵ کردوین
10:20 AM - 2025-11-17
150هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:15 AM - 2025-11-17
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
07:54 PM - 2025-11-16
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
07:22 PM - 2025-11-16
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
عیراق 07:54 PM - 2025-11-16 -
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
کوردستان 07:22 PM - 2025-11-16 -
قائیمقامی کۆیە: تهواوكردنی پڕۆژهكان لهسهر ئهركی ئیدارهی گشتی یهكێتی بهردهوامه
کوردستان 03:06 PM - 2025-11-16 -
وتەبێژی كۆمسیۆن بۆ PUKMEDIA: ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین
کوردستان 11:47 AM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
عیراق 11:02 AM - 2025-11-16 -
مووچهخۆرانی ههرێم مهترسی دووبارهبوونهوهی سیناریۆكانی ساڵی رابردوویان ههیه
کوردستان 10:17 AM - 2025-11-16 -
سەرکەوتنی پەرلەمانی و ئەرکی نیشتیمانی
بیروڕا 10:15 AM - 2025-11-16 -
تیروپشکی 89 هەزار کەس بۆ فەریزەی حەج بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:05 AM - 2025-11-16







دابەزێنە

