riklam

هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی بەڵێن ئەحمەد ساڵح

ی ن ک 08:45 PM - 2025-03-30
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  بۆ  کۆچی دوایی کەسایەتی دیار و راگەیاندنکار بەڵێن ئەحمەد ساڵح پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەکەیان دەکات.

دەقی پرسەنامەکە:

بەڕێز کاک دکتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح 

بە داخ و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیار و راگەیاندنکار بەڵێن ئەحمەد ساڵح، برای جەنابتمان پێگەیشت.

بۆ ئەم ماتەمە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزو تێکۆشەرەکەتان دەکەم، هاوبەشی خەمتانم، لە خوای گەورە داواکارم رۆحی کۆچکردوو بۆ هەمیشە شادبێت و سەبووری و ئارامی بەهەموولایەک ببەخشێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket