ستران عەبدوڵڵا: بڕیار لەسەر كاتی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسی نۆیەم دەدەین
ی ن ک 10:01 AM - 2025-03-28
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا
كۆنفرانسەكانی دووەمین دیداری یەكێتی بەردەوام دەبێت و ئەندامێكی لیژنەی باڵای دووەمین ديداريش دەڵێت: "كۆنفرانسی نۆیەم لەئیدارەی راپەڕین دەبێت و كاتی بەڕێوەچوونیشی دیاریدەكەین".
ستران عەبدوڵڵا ئەندامی لیژنەی باڵای دووەمین دیداری یەكێتی، بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "دوای ئەوەی هەشتەمین كۆنفرانس لەكەركوك كۆتایی هات، لیژنەی باڵای دووەمین دیداری یەكێتی كۆدەبێتەوەو بڕیار لەسەر كاتی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسی نۆیەم دەدات".
"لیژنەی باڵا لە كۆبوونەوەكەیدا تاوتوێی ئەنجامی كۆنفرانسەكانی موسڵ و دهۆك و هەولێرو كۆیەو گەرمیان و سلێمانی و هەڵەبجەو كەركوك دەكات، هەروەها كاتی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسی نۆیەم دیاریدەكات كە لەئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بەڕێوەدەچێت"، ستران عەبدوڵڵا وایوت.
روونیشی كردەوە: "ئامانج لەبەستنی كۆنفرانسەكان بۆ ئەوەیە دووبارە داڕشتنەوە بۆ كاری داهاتوو بكرێت، هەروەها تاوتوێی تێڕوانین و ئامادەیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ قۆناغی داهاتوو دەكرێت، لەكۆنفرانسەكاندا كادیرانی یەكێتی و كەسایەتییەكان و پێكهاتەكان بەشداری دەكەن".
وتیشی: "لەمێژووی بزووتنەوەی سیاسی لەكوردستان و عیراق و تەنانەت ناوچەكەش، دیداری یەكێتی ئەزمونێكی نوێی حزبییەو یەكێتی دەیەوێت كادیرەكان بەشداری یەكەمی داڕشتنەوەی چوارچێوەی فكری و سیاسی و خەبات و تێكۆشانی یەكێتی بن".
لە كۆتایشدا ستران عەبدوڵڵا وتی: "كۆنفرانسی هەشتەمی كەركوك زۆر گرنگ بوو، چونكە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گرنگییەكی زۆر بەپارێزگاكە دەدات، سەرجەم كادیرەكانی یەكێتی بە گڕوتینەوە بەشداریان تێداكردو پیشنیارو بۆچوونەكانی خۆیان خستەڕوو، بۆ ئەوەی ببێتە بەرنامەی داهاتووی یەكێتی".
بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەسەندكراوی كۆنگرەی پێنجەم، دیداری یەكێتی چالاكییەكی رەسمیی دەورییەو بەشێكە لەوێستگەكانی خەباتی فراوانی هەڤاڵانە، یەكەم دیداری یەكێتی بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لەڕێكەوتی 12-3-2022 دەستپێكردو لە31-5-2022 كۆتایی بەكارەكانی هێناو سیاسەتەكانی یەكێتی لە بوارە جیاجیاكاندا داڕشت و بووە بنەمایەك بۆ سیاسەتی گشتی یەكێتی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شێخ جەعفەرو کۆنسوڵی فەرەنسا پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ تاوتوێ دەکەن
10:13 PM - 2026-07-06 -
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و پیشەسازیی ئەلبانیا کۆدەبێتەوە
08:48 PM - 2026-07-06 -
نوێنەری یەکێتی بەشداری لە کۆڕبەندێکی نێودەوڵەتیی لە وڵاتی چین دەکات
05:10 PM - 2026-07-06 -
کێشەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە کەلار چارەسەرکرا
04:22 PM - 2026-07-06
ئەمانەش ببینە
شێخ جەعفەر ستایشی رۆڵی كۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا لەپەرەپێدانی پەیوەندییەكاندا دەكات
07:46 PM - 2026-07-06
وتەبێژی ئاوی سلێمانی: پێدانی ئاو ئاسایی دەبێتەوە
06:17 PM - 2026-07-06
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا کۆبووەوە
04:57 PM - 2026-07-06
ئەنجومەنی نوێنەران کاتی لێپرسینەوە لە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنەران دیاریدەکات
03:56 PM - 2026-07-06
زۆرترین خوێنراو
-
کریستیانەکانی دهۆک: مافمان دەخورێت
کوردستان 01:24 PM - 2026-07-06 -
دابهشكردنی مووچه زیاتر دوادهكهوێت
کوردستان 01:10 PM - 2026-07-06 -
خەبات و تێکۆشانی هێزەکانی فەرماندەیی یەدەک بەرزنرخێندرا
کوردستان 12:17 PM - 2026-07-06 -
تف
بیروڕا 11:53 AM - 2026-07-06 -
سەڵاحەدین.. دەستبەسەر نزیكەی سێ ملیار دینار و چوار ئۆتۆمبێلدا گیرا
عیراق 11:48 AM - 2026-07-06 -
بەڕێوەبەری نوێی پۆلیس و رەگەزنامەی سلێمانی دەستبەکاربوون
کوردستان 10:30 AM - 2026-07-06 -
داهاتوو چاوەڕوانی دواکەوتووان ناکات
بیروڕا 10:05 AM - 2026-07-06 -
181هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:54 AM - 2026-07-06







دابەزێنە

