دابه‌شكردنی مووچه زیاتر دواده‌كه‌وێت
کوردستان 01:10 PM - 2026-07-06
PUKMEDIA
پارەی عیراقی
ماوه‌ی زیاتر له چل رۆژه فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و هێشتا كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانیش دیار نییه، هۆكاری دابه‌شنه‌كردنی مووچه‌ش بۆ نه‌بوونی پاره‌ی كاش له‌عیراق و كێشه‌ی داهاتی ناوخۆ له‌نێوان عیراق و هه‌رێمی كوردستانه.
هه‌فته‌ی رابردوو، چه‌ند وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم، بۆ پرسی مووچه و داهاتی نانه‌وتی سه‌ردانی به‌غدایان كردبوو، به‌ڵام سه‌ردانی وه‌فده‌كه نه‌بووه هۆی ناردنی مووچه، به‌پێی به‌دواداچوونه‌وه‌كانی PUKMEDIA ، هۆكاری نه‌ناردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران بۆ هه‌رێم بۆ نه‌بوونی پاره‌ی كاش له‌عیراق و نه‌ناردنی داهاتی نانه‌وتی له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKMEDIA، وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی به نیازه مانگانه له‌گه‌ڵ مووچه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراق، مووچه‌ی هه‌رێمییش بنێریت، به‌ڵام نه‌ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی نانه‌وتی و نه‌بوونی پاره‌ی كاش كێشه‌ی بۆ مووچه دروستكردوه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم چه‌ند جارێك به ره‌سمی رایگه‌یاندووه، توانای دابینكردنی 120 ملیار دینار مانگانه‌یان نییه بیده‌نه عیراق، چونكه به‌هۆی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه و سیستمی ئه‌سیكۆداوه داهات كه‌می كردووه.
پێشتریش له‌و باره‌یه‌شه‌وه، سروه محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له فراكسیۆنی یه‌كێتی به PUKMEDIA ی راگه‌یاندبوو: داهاتی نانه‌وتی هه‌رێم، هه‌میشه بووه‌ته كێشه بۆ مووچه‌ی مووچه‌خۆران و ئه‌ركی حكومه‌تی كاربه‌ڕ‌ێكه‌ری هه‌رێمه، پابه‌ندییه‌كانی جێبه‌جێبكات و پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كان بێت.
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان، له رۆژی 26ی5ی2026، مووچه‌ی مانگی ئایاری دابه‌شكرد، كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ جه‌ژنی قوربان، له دوای ئه‌و به‌رواره‌شه‌وه تائه‌مڕۆ 6ی7ی2026 مووچه دابه‌شنه‌كراوه و كاتی ناردنیشی له‌لایه‌ن عیراقه‌وه دیار نییه، به‌مه‌ش مووچه‌خۆران ده‌بێت زیاتر چاوه‌ڕ‌وانی هاتنی مووچه بن كه 40 رۆژه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئەو کەسانەی پاسپۆرتی دۆمەنیکاو سانت لوشیایان کڕیوە مەترسیان لەسەرە
09:44 PM - 2026-07-26 -
تونجەر باقرخان: یاسای چوارچێوە بەم زوانە دەچێتە پەرلەمانی تورکیا
06:08 PM - 2026-07-26 -
خولی پەرەپێدانی کاری میدیایی بەڕێوەدەچێت
04:45 PM - 2026-07-26 -
پڕۆژەی قیرتاوکردنی رێگای سەنگاو-دەربەندیخان دەکرێتەوە
04:32 PM - 2026-07-26
ئەمانەش ببینە
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و كونسوڵی رووسیا تاوتوێی دۆخی ناوچەكەو پێكهێنانی حكومەت دەكەن
08:01 PM - 2026-07-26
سەرۆک بافڵ: هەڵەبجە و خەڵکە سەربەرزەکەی شایستەی خزمەتی زیاترن
05:39 PM - 2026-07-26
پەرلەمانتارێکی یەکێتی: قەرزی کارەبا بخرێتە بری لێبڕین و پاشەکەوت
03:25 PM - 2026-07-26
شێخ جەعفەر پشتیوانيی بۆ چالاكییەكانی دامەزراوەی كەریمی عەلەكە دەردەبڕێت
02:54 PM - 2026-07-26
زۆرترین خوێنراو
-
شێخ جەعفەر پشتیوانيی بۆ چالاكییەكانی دامەزراوەی كەریمی عەلەكە دەردەبڕێت
کوردستان 02:54 PM - 2026-07-26 -
ناوی جێگرەوەكانی حەج بەدەرچوو هەژمار دەكرێن
کوردستان 01:30 PM - 2026-07-26 -
لیستی مووچەی مانگی 7ــی فەرمانبەرانی هەرێم پەسەندکرا
کوردستان 12:04 PM - 2026-07-26 -
بۆیەكەمجار لەئەمساڵدا دینار بەرامبەر دۆلار نرخی پێوانەیی تۆماركرد
ئابوری 11:55 AM - 2026-07-26 -
یەکێتی و پارتی تەئكید لەهەماهەنگی و برایەتی و پێكەوە كاركردن دەکەنەوە
کوردستان 11:19 AM - 2026-07-26 -
ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی داوای بەهەمیشەیی كردنی گرێبەستەكان دەكات
کوردستان 11:14 AM - 2026-07-26 -
سەرۆک مام جەلال فێری چی کردین؟
بیروڕا 10:54 AM - 2026-07-26 -
ئێران: گۆڕانکاری لە هاتووچۆی هورمز ڕووی نەداوەو لەگەڵ عەمان پێشکەوتن هەیە
جیهان 10:09 AM - 2026-07-26




.png)


دابەزێنە

