زیاد جەبار: سلێمانی شۆڕشگێڕترین شارە
کوردستان 08:02 PM - 2025-03-19
PUKMEDIA
زیاد جەبار لێپرسراوی مەڵبەندی یەکی رێکخستنی سلێمانی
لێپرسراوی مەڵبەندی یەکی رێکخستنی سلێمانی رایدەگەیەنێت:"ژمارەی دانیشتوانی شاری سلێمانی (1,011,541) كەسە و ڕۆشنبیری و هونەر بەشێكی سەرەكی سلێمانی پێكدەهێنێت، پێویستە ئاوڕی جدی لێبدرێتەوە و كار بكرێت بۆ بە پیشەسازیكردنی ئەم سێكتەرە و لەڕێگەی دامەزراندنی كۆمپانیای بەرهەم هێنانی شانۆ و فیلم و دراما، پاڵپشتی دارایی بكرێن، هەلی لەبار بڕەخسێت بۆ بەشداریكردنی دەرهێنەرە گەنجەكان لە سینەمای كوردیدا".
لەمیانی بەشداریکردنی لەحەوتەمین کۆنفرانسی دیداری یەکێتی لە تەلاری هونەری شاری سلێمانی زیاد جەبار لێپرسراوی مەڵبەندی یەکی رێکخستنی سلێمانی رایگەیاند:" سەرۆك مام جەلال و هەڤاڵەكانی، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیان بۆ زیاتر لە ئامانجێك دامەزراند و ئامانجی سەرەكیش رزگاركردنی كوردستان و ڕوخاندنی دەسەڵاتی ڕژێمی بەعس بوو،ئێستاش ئەم یەكێتییە بەسەرۆكایەتی سەرۆك بافڵ لەتوانایدایە دەرفەت لە دوای دەرفەت بڕەخسێنێت و بەهەمان ڕۆحیەتی سەردەمی شاخ و ڕاپەڕین ٥٦٧٨٩٠-رڕابەرایەتی قۆناغی نوێی ئەمڕۆ بكات و ڕێنیشاندەر و باشترین نەوای كورد و ئەو پێكهاتانەش بێت كە لەم كوردستانە پێكەوە دەژین".
وتیشی:"ئەمڕۆ تەكنۆلۆژیا بەخێراییەكی زۆرەوە گەشە دەكات و زانستی كۆمپیوتەر ژیری دەستكردی هێناوەتە ناو سیستەمی حوكمڕانی ووڵاتانەوە، ئەمەش گۆڕانكاری جەوهەری لە هاوكێشەی هێز و جۆری شەڕ و ململانێی ئابووری و تەنانەت ژیانی كۆمەڵگەكانیش دروستكردووە، هەروەها ئەركی سەرەكی دووەمین دیداری یەكێتی ڕەچاوكردنی ئەم گۆِرانكارییە خێرایانەیە بەتایبەت كە ئێستا چەقی گۆڕانكارییەكان ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتووەتەوە و هەندێك هێز پوكاوەتەوە و ژمارەیەك هێزی نوێ دەركەوتوون" .
سلێمانی خەسڵەتی تایبەتی هەیە
هەر لەوتارەکەیدا زیاد جەبار رایگەیاند:"شاری سلێمانی كۆمەڵێك خەسڵەتی تایبەتی هەیە، وێرای ئەوەی یاخیترین و شۆڕشگێڕترین شارە، هاوكات پایتەختی ڕۆشنبیریی هەرێمی كوردستانیشە و سنووری مەڵبەندی سلێمانی لەڕووی كارگێڕییەوە پێكهاتووە لە (7) قەزا و (11) ناحیە و (755) شارۆچكە و گوند و ژمارەی دانیشتوانی (1,011,541) كەسە و ژمارەی دەنگدەرانی (534,572) دەنگدەرە، هەروەها لە هەڵبژاردنی ڕابردووی پەرلەمانی كوردستان (113,595) دەنگمان بەدەست هێناوە و لەم سنوورە بەرفراوانەدا مەڵبەندی سلێمانی (25) كۆمیتەی ڕێكخستنی هەیە كە دابەشبوون بەسەر ئەم نەخشە كارگێڕییەدا".
راشیگەیاند:" لەئێستادا لەسلێمانی (9) زانكۆ و (24) پەیمانگا و (1009) خوێندنگە و (22) حزب و لایەنی سیاسی بەگشتی و حزبە ئۆپۆزسیۆنەكان هەن و (1287) ڕێكخراوی مەدەنی لەم شارەدا كاردەكەن".
"ڕۆشنبیری و هونەر بەشێكی سەرەكی سلێمانی پێكدەهێنێت، پێویستە ئاوڕی جدی لێبدرێتەوە و كار بكرێت بۆ بە پیشەسازیكردنی ئەم سێكتەرە و لەڕێگەی دامەزراندنی كۆمپانیای بەرهەم هێنانی شانۆ و فیلم و دراما، پاڵپشتی دارایی بكرێن، هەلی لەبار بڕەخسێت بۆ بەشداریكردنی دەرهێنەرە گەنجەكان لە سینەمای كوردیدا"زیاد جەبار وایوت.
راشیگەیاند:"چەمچەماڵ شارێكی قوربانیدەرە،پایتەختی شەهیدان و ئەنفالكراوانە و پێشمەرگە و فەرماندە تێكۆشەرەكانی ڕۆڵی گرنگیان لەسەرخستنی شۆڕشی نوێ هەبووە دەبێت دووەمین دیدار هەڵوەستەلەسەر پێداویستیە حزمەتگوزاریەكان بۆ ئەم شارە تێكۆشەرە بكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شێخ جەعفەرو کۆنسوڵی فەرەنسا پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ تاوتوێ دەکەن
10:13 PM - 2026-07-06 -
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و پیشەسازیی ئەلبانیا کۆدەبێتەوە
08:48 PM - 2026-07-06 -
نوێنەری یەکێتی بەشداری لە کۆڕبەندێکی نێودەوڵەتیی لە وڵاتی چین دەکات
05:10 PM - 2026-07-06 -
کێشەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە کەلار چارەسەرکرا
04:22 PM - 2026-07-06
ئەمانەش ببینە
شێخ جەعفەر ستایشی رۆڵی كۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا لەپەرەپێدانی پەیوەندییەكاندا دەكات
07:46 PM - 2026-07-06
وتەبێژی ئاوی سلێمانی: پێدانی ئاو ئاسایی دەبێتەوە
06:17 PM - 2026-07-06
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا کۆبووەوە
04:57 PM - 2026-07-06
ئەنجومەنی نوێنەران کاتی لێپرسینەوە لە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنەران دیاریدەکات
03:56 PM - 2026-07-06
زۆرترین خوێنراو
-
دابهشكردنی مووچه زیاتر دوادهكهوێت
کوردستان 01:10 PM - 2026-07-06 -
خەبات و تێکۆشانی هێزەکانی فەرماندەیی یەدەک بەرزنرخێندرا
کوردستان 12:17 PM - 2026-07-06 -
تف
بیروڕا 11:53 AM - 2026-07-06 -
سەڵاحەدین.. دەستبەسەر نزیكەی سێ ملیار دینار و چوار ئۆتۆمبێلدا گیرا
عیراق 11:48 AM - 2026-07-06 -
بەڕێوەبەری نوێی پۆلیس و رەگەزنامەی سلێمانی دەستبەکاربوون
کوردستان 10:30 AM - 2026-07-06 -
داهاتوو چاوەڕوانی دواکەوتووان ناکات
بیروڕا 10:05 AM - 2026-07-06 -
181هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:54 AM - 2026-07-06 -
ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق کۆبوونەوەکانی دەستپێدەکاتەوە
عیراق 09:23 AM - 2026-07-06







دابەزێنە

