riklam

هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ نزار ئامێدی

پرسەنامە 03:56 PM - 2025-03-18
پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی نزار ئامێدی دەکات بۆ کۆچی دوایی دایکی.

دەقی پەیامەکە...

إنالله وانا اليه راجعون 
پرسەنامەی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی دایکی نزار ئامێدی و گوهدار ئامێدی

هەڤاڵانی ئازیزمان کاک نزار ئامێدی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و کاک گوهدار ئامێدی

بەداخ و خەمێکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو(ساریا سۆفی حسێن)دایکی بەڕێزتانمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوەو کەسوکارو بنەماڵە سەربەرزو تێکۆشەرەکەتان دەکەم کە نموونەیەکی هەرەباڵان لە خەبات و تێکۆشاندا.
بۆ ئەم لەدەستدانە هاوخەمتانم، لەخوای گەورە داواکارین ئەمە دواناخۆشیتان بێت و گیانی کۆچکردووش بە بەهەشتی بەرین شادبکات.
ئارامی و سەبووریش بەهەموولایەک ببەخشێت.

دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket