چوارشەممە شەمەندۆفەری دیداری یەکێتیی لە سلێمانی دەبێت
ی ن ک 07:00 PM - 2025-03-15
PUKMEDIA
دیداری یەکێتی
بڕیارە رۆژی چوارشەممە ( ١٩-٣-٢٠٢٥) کۆنفرانسی خولی دووەمی دیداری یەکێتیی، کۆنفرانسی سلێمانی- چەمچەماڵ لە شاری سلێمانی، شاری هەڵمەت و راپەڕین و قوربانی ، بکرێت.
سکرتاریەتی لیژنەی باڵای دیدار رایگەیاند: کۆنفرانسی حەوتەمی دیدار لە شارە حەیاتەکە کۆمەڵێک تەوەرەی گرنگ لە خۆدەگرێت کە میوانداری روانگەی تێکۆشەران و هەڤاڵانی شارە حەیاتەکە و سنووری چەمچەماڵ دەکات لەسەر سیاسەت و پرسەکانی یەکێتی و رێوشوێنەکانی گەشەپێدان و ئەبدەیتکردنەوەی ئۆرگانەکانی حزب .
کۆنفرانسی چوار شەممە دوا بەدوای کۆنفرانسەکانی موسڵ ، بادینان، کۆیە، هەوڵێر، گەرمیان- خانەقین و ئینجا شارەزوور دێت. کۆنفرانسەکانی راپەرین و کەرکوک- دووزیش ماون کە بەم زوانە کاتەکەی رادەگەیەنرێت
سەرجەم ئەم کۆنفرانسانە لە چوارچێوەی ئامادەکاریدان بۆ دیدارە گەورەکە بە ئامادەبوونی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەسەندکراوی کۆنگرەی پێنجەم، دیداری یەکێتی چالاکییەکی رەسمیی دەورییە و بەشێکە لە وێستگەکانی خەباتی فراوانی هەڤاڵانە, یەکەم دیداری یەکێتی بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لە بەرواری ١٢-٣-٢٠٢٢ دەستپێکرد و لە٣١-٥-٢٠٢٢ کۆتایی بەکارەکانی هێنا و سیاسەتەکانی یەکێتی لە بوارە جیاجیاکاندا داڕشت و بووە بنەمایەک بۆ سیاسەتی گشتی یەکێتی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شێخ جەعفەرو کۆنسوڵی فەرەنسا پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ تاوتوێ دەکەن
10:13 PM - 2026-07-06 -
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و پیشەسازیی ئەلبانیا کۆدەبێتەوە
08:48 PM - 2026-07-06 -
نوێنەری یەکێتی بەشداری لە کۆڕبەندێکی نێودەوڵەتیی لە وڵاتی چین دەکات
05:10 PM - 2026-07-06 -
کێشەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە کەلار چارەسەرکرا
04:22 PM - 2026-07-06
ئەمانەش ببینە
شێخ جەعفەر ستایشی رۆڵی كۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا لەپەرەپێدانی پەیوەندییەكاندا دەكات
07:46 PM - 2026-07-06
وتەبێژی ئاوی سلێمانی: پێدانی ئاو ئاسایی دەبێتەوە
06:17 PM - 2026-07-06
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا کۆبووەوە
04:57 PM - 2026-07-06
ئەنجومەنی نوێنەران کاتی لێپرسینەوە لە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنەران دیاریدەکات
03:56 PM - 2026-07-06
زۆرترین خوێنراو
-
کریستیانەکانی دهۆک: مافمان دەخورێت
کوردستان 01:24 PM - 2026-07-06 -
دابهشكردنی مووچه زیاتر دوادهكهوێت
کوردستان 01:10 PM - 2026-07-06 -
خەبات و تێکۆشانی هێزەکانی فەرماندەیی یەدەک بەرزنرخێندرا
کوردستان 12:17 PM - 2026-07-06 -
تف
بیروڕا 11:53 AM - 2026-07-06 -
سەڵاحەدین.. دەستبەسەر نزیكەی سێ ملیار دینار و چوار ئۆتۆمبێلدا گیرا
عیراق 11:48 AM - 2026-07-06 -
بەڕێوەبەری نوێی پۆلیس و رەگەزنامەی سلێمانی دەستبەکاربوون
کوردستان 10:30 AM - 2026-07-06 -
داهاتوو چاوەڕوانی دواکەوتووان ناکات
بیروڕا 10:05 AM - 2026-07-06 -
181هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:54 AM - 2026-07-06







دابەزێنە

