كۆنفرانسی دووهەمین دیداری یەكێتی لە گەرمیان بەڕێوەدەچێت
ی ن ک 09:04 AM - 2025-03-06
PUKMEDIA
دووەمین دیداری یەكێتی
ئەمڕۆ پێنجشەممە 6-3-2025 پێنجەمین كۆنفرانسی ئامادەكاری بۆ دووهەمین دیداری یەكێتی دەگاتە گەرمیان و خانەقین و لەشاری كەلار بەڕێوەدەچێت.
بەپێی زانیارییەكانی PUKMEDIA، بەرنامەی كۆنفرانسی دووهەمین دیداری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە گەرمیان-خانەقین، بەوەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستپێدەكات و دواتر وتاری بەخێرهاتنی ئامادەبووان، لەلایەن شێركۆ میروەیس ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقینەوە پێشكەش دەكرێت و وتەی لێپرسراوی بازنەی هەڵبژاردنەكانی گەرمیان-یش لەلایەن شێخ ئەحمەد حەمەكەریم ئەندامی مەكتەبی سیاسییەوە پێشكەش دەكرێت.
هەر بەپێی زانیارییەكانی PUKMEDIA، لەكۆنفرانسەكەدا، كورتە ڤیدیۆیەك سەبارەت بەیەكەمین دیداری یەكێتی نمایشدەكرێت و وتاری لیژنەی باڵای دووهەمین دیداری یەكێتیش لەلایەن سالار مەحمود ئەندامی سەركردایەتی و ئەندامی لیژنەی باڵای دووهەمین دیداری یەكێتییەوە پێشكەش دەكرێت.
كۆنفرانسی دیداری ئەمجارە ئاوێتەی یادی راپەرینی گەلەكەمان و مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت و هەڤاڵانی یەكێتیی بە جۆش و خرۆشی یەكێتیانەوە بەشداری تێدا دەكەن.
بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەسندكراوی كۆنگرەی پێنجەم، دیداری یەكێتی چالاكییەكی رەسمیی دەورییە و بەشێكە لە وێستگەكانی خەباتی فراوانی هەڤاڵانە، یەكەم دیداری یەكێتی بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لە بەرواری 12-3-2022 دەستپێكرد و لە 31-5-2022 كۆتایی بەكارەكانی هێنا و سیاسەتەكانی یەكێتی لە بوارە جیاجیاكاندا داڕشت و بووە بنەمایەك بۆ سیاسەتی گشتی یەكێتی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شێخ جەعفەرو کۆنسوڵی فەرەنسا پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ تاوتوێ دەکەن
10:13 PM - 2026-07-06 -
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و پیشەسازیی ئەلبانیا کۆدەبێتەوە
08:48 PM - 2026-07-06 -
نوێنەری یەکێتی بەشداری لە کۆڕبەندێکی نێودەوڵەتیی لە وڵاتی چین دەکات
05:10 PM - 2026-07-06 -
کێشەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە کەلار چارەسەرکرا
04:22 PM - 2026-07-06
ئەمانەش ببینە
شێخ جەعفەر ستایشی رۆڵی كۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا لەپەرەپێدانی پەیوەندییەكاندا دەكات
07:46 PM - 2026-07-06
وتەبێژی ئاوی سلێمانی: پێدانی ئاو ئاسایی دەبێتەوە
06:17 PM - 2026-07-06
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا کۆبووەوە
04:57 PM - 2026-07-06
ئەنجومەنی نوێنەران کاتی لێپرسینەوە لە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنەران دیاریدەکات
03:56 PM - 2026-07-06
زۆرترین خوێنراو
-
دابهشكردنی مووچه زیاتر دوادهكهوێت
کوردستان 01:10 PM - 2026-07-06 -
خەبات و تێکۆشانی هێزەکانی فەرماندەیی یەدەک بەرزنرخێندرا
کوردستان 12:17 PM - 2026-07-06 -
تف
بیروڕا 11:53 AM - 2026-07-06 -
سەڵاحەدین.. دەستبەسەر نزیكەی سێ ملیار دینار و چوار ئۆتۆمبێلدا گیرا
عیراق 11:48 AM - 2026-07-06 -
بەڕێوەبەری نوێی پۆلیس و رەگەزنامەی سلێمانی دەستبەکاربوون
کوردستان 10:30 AM - 2026-07-06 -
داهاتوو چاوەڕوانی دواکەوتووان ناکات
بیروڕا 10:05 AM - 2026-07-06 -
181هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:54 AM - 2026-07-06 -
ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق کۆبوونەوەکانی دەستپێدەکاتەوە
عیراق 09:23 AM - 2026-07-06







دابەزێنە

