تێکەڵکردنی مووچە بە ململانێی سیاسی هێڵی سوری یەکێتییە
کوردستان 01:57 PM - 2025-01-13
PUKMEDIA
لۆگۆی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا داکۆکی لە ماف و شایستەکانی مووچەخۆران و خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات و لەهەرێمیش هەوڵی راستکردنەوەی رێڕەوی حوکمڕانی و پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزاری بێ جیاکاری و دادپەروەر دەدات، ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیش دەڵێت: "یەکێتی لەبەغدا هەوڵی دابینکردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێم دەدات و نایەوێت پرسی مووچە و قوتی هاووڵاتیان تێکەڵ بە ململانێ سیاسییەکان بکرێت و لەهەرێمیش بۆ کابینەی داهاتوو حکومەتێکی خزمەتگوزاری بێ جیاکاری دەوێت".
سەرۆک بافڵ: مووچەی لە ململانێ سیاسییەکان دوربخرێتەوە
رابیحە حەمەد ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە وێبسیاتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "هەمیشە سەرۆک بافڵ و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رابردوو لە ئێستاشدا جەختیان کردوەتەوە کە مووچە و قوتی خەڵکی هەرێمی کوردستان تێکەڵ بە ململانێ سیاسییەکان نەکرێن و ژیانی خەڵک نەبەسترێتەوە بە کێشەکانی نێوان خودی هەرێم و هەرێم لەگەڵ عیراق، لە نوێترین هەوڵی سەرۆکی یەکێتیشدا لەکۆبونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لەبەغدا بەئاشکرا داوای کرد مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە ململانێ سیاسییەکان دوربخرێتەوەو هەوڵەکان یەکبخرێن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا".
"بەپێی دەستوری عیراقی هەموو هاووڵاتیانی عیراق مافی ئەوەیان هەیە بە شێوەیەکی ئازادانە بژین و مافەکانیان دەستەبەر بکرێت و نابێت جیاوازی بکرێت لەنێوان هاووڵاتیانی پارێزگاکانی عیراق بەهەرێمی کوردستانیشەوە، لەم روانگەیەشەوە سەرۆکی یەکێتی داوای کردووە کۆتایی بە دواخستنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بهێنرێت"، رابیحە حەمەد وای وت.
ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد: "لەگەڵ ئەوەی لەرابردووشدا حکومەتی هەرێم نەیتوانی هەموو مانگێک لە کاتی خۆیدا مووچەی مووچەخۆرانی دابین بکات، لە ئێستاشدا مووچەخۆرانی هەرێم لەنێوان هەولێر و بەغدادا بونەتە قوربانی و مافە داراییەکانیان پێنادرێت، بۆ ئەمەش سەرۆک بافڵ هەمیشە هەوڵی کۆتایی هێنانی بەو کێشەیە و چارەسەرکردنی کێشەکانی لەرێگەی گفتوگۆوە داوە".
یەکێتی: کۆتایی بە خۆسەپێنی و جیاکاری بهێنرێت
یەکێتی لەهەرێم داوای کۆتایی هێنان بە خۆسەپێنی و جیاکاری دەکات و لە بەغداش داوای مووچە و قۆتی هاووڵاتیان دەکات و دژبە تێکەڵکردنی مووچەیە لەگەڵ ململانێ سیاسییەکان.
خدر مستەفا ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە وێبسیاتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "هەڵوێستی یەکێتی بۆ باشترکردنی ژیانی هاووڵاتیان نەگۆڕە و هەمیشە داکۆکی لە مافی کۆمەڵانی خەڵک کردووە، وەک چۆن لەبەغدا داوای کردووە پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تێکەڵ بە ململانێ سیاسییەکان نەکرێت، هاووکات لەهەرێمی کوردستانیش داوای دەکات کۆتایی بە خۆسەپێنی و جیاکاری بهێنرێت".
"لەکابینەی رابردوودا رێڕەوی حوکمڕانی لەهەرێمی کوردستان بە ئاڕاستەیەکی جیاکاری و خۆسەپێنی هەنگاوی دەنا، بۆیە یەکێتی بە ئەرکی خۆی دەزانێت ئەو رێڕەوە لەپێناو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان راستبکاتەوە، لەکۆبونەوەکانی یەکێتیشدا لەگەڵ لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم ئەو راستییەمان ئاماژە پیداوەو تەئکیدمان لێکردۆتەوە"، خدر مستەفا وای وت.
ئەندامەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی وتیشی: "هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان زۆر بە ئاشکرا ئەو جیاکاری و نادادییەیان لە کابینەی رابردوو بەدیکردوەو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەیەوێت کابینەی داهاتوو بێ جیاوازی خزمەتی هاووڵاتیان بکات، بۆ ئەمەش پەیامی خۆی گەیاندوەتە سەرجەم لایەنەکان بەتایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان".
یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان لهههرێمی كوردستان به ستراتیژێكی نوێوه ههنگاو بهرهو پێكهێنانی حكومهت دهنێت و نایهوێت ئهزموونی حوكمڕانی رابردوو دووباره ببێتهوه، هاوكات لهبهغداش ههوڵی جیاكردنهوهی قوتی مووچهخۆرانی ههرێم له ململانێ سیاسییهكان دهدات و ههموو ههوڵێكی بۆ خزمهتكردنی كۆمهڵانی خهڵكی كوردستانه.
سەرۆک بافڵ: چیتر دواخستنی مووچە جێی قبوڵ نییە
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شێخ جەعفەرو کۆنسوڵی فەرەنسا پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ تاوتوێ دەکەن
10:13 PM - 2026-07-06 -
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و پیشەسازیی ئەلبانیا کۆدەبێتەوە
08:48 PM - 2026-07-06 -
نوێنەری یەکێتی بەشداری لە کۆڕبەندێکی نێودەوڵەتیی لە وڵاتی چین دەکات
05:10 PM - 2026-07-06 -
کێشەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە کەلار چارەسەرکرا
04:22 PM - 2026-07-06
ئەمانەش ببینە
شێخ جەعفەر ستایشی رۆڵی كۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا لەپەرەپێدانی پەیوەندییەكاندا دەكات
07:46 PM - 2026-07-06
وتەبێژی ئاوی سلێمانی: پێدانی ئاو ئاسایی دەبێتەوە
06:17 PM - 2026-07-06
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا کۆبووەوە
04:57 PM - 2026-07-06
ئەنجومەنی نوێنەران کاتی لێپرسینەوە لە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنەران دیاریدەکات
03:56 PM - 2026-07-06
زۆرترین خوێنراو
-
تف
بیروڕا 11:53 AM - 2026-07-06 -
سەڵاحەدین.. دەستبەسەر نزیكەی سێ ملیار دینار و چوار ئۆتۆمبێلدا گیرا
عیراق 11:48 AM - 2026-07-06 -
بەڕێوەبەری نوێی پۆلیس و رەگەزنامەی سلێمانی دەستبەکاربوون
کوردستان 10:30 AM - 2026-07-06 -
داهاتوو چاوەڕوانی دواکەوتووان ناکات
بیروڕا 10:05 AM - 2026-07-06 -
181هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:54 AM - 2026-07-06 -
ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق کۆبوونەوەکانی دەستپێدەکاتەوە
عیراق 09:23 AM - 2026-07-06 -
وەسیەتنامەكەی جەنەڕاڵ شەریف پاشا دۆزرایەوە
کوردستان 09:36 PM - 2026-07-05 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ بەشداریی یادی دامەزراندنی پارتی كۆمۆنیستی چین دەكات
ی ن ک 09:21 PM - 2026-07-05







دابەزێنە

