سەرۆک بافڵ: چیتر دواخستنی مووچە جێی قبوڵ نییە
کوردستان 10:54 PM - 2025-01-12
راگەیاندنی سەرۆک بافڵ
بەشداری سەرۆک بافڵ لە کۆبونەوەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا
زانیاری نوێ لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بەغدا ئاشکرابوو .
بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بە راشکاوی و توندی لەبارەی کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و دواکەوتنی ، بژێوی ژیانی خەڵک و شایستەداراییەکانی هەرێم قسەیکردووە و بۆچوونەکانی بۆ چارەسەرکردنی ریشەیی ئەم پرسە خستۆتە روو ، بە روونی رووی دەمی کردۆتە ئامادەبووانی کۆبوونەوەکەو داوایکردووە با گفتوگۆی روون و جدی بکەین لەسەر کێشەی موچەخۆرانی هەرێم ، بزانین هۆکاری سەرەکی ئەم کێشەیە چییە ، چونکە نابێت چیتر موچەو ژیانی خەڵکی کوردستان تێکەڵ بە ململانێی سیاسی بکرێت ، چونکە بە پێی دەستوور دەبێت موچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی موچەخۆرانی عیراق مافیان پارێزراوبێت و لەیەک کاتدا موچە بە یەکسانی دابەشبکرێت و هاووڵاتیانمان بێبەش نەکرێت لە شایستەکانیان .
بەپێی زانیارییە بەردەستەکان هەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ رایگەیاندووە : چیتر مایەی قبووڵ نییە بە پاساوی جیاجیا و سیاسییەوە ، مووچە دوابخرێت و دەست بخرێتە قووتی خەڵکەکەمانەوە . دەبێت لە یەک کاتدا مووچە دابەشبکرێت و ئەم کێشەیە بە تەواوەتی نەهێڵین و راستگۆبین لەگەڵ خەڵکی خۆمان و خەڵکەکەمان .
ئەوەش ئاشکرابووە ، پێشتریش بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەم پەیامەی بە نێردەو نوێنەری وڵات و سەرکردە سیاسییەکانی عیراق داوە تا چیتر ئەم پرسە بە سیاسی نەکرێت و خەڵکی کورستان نەکرێنە قوربانی بۆ ئەوەش داوای باپەند بوونی بە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵییەوە کردووە تا موچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە ویستی خەڵک و سەقامگیری لە وڵاتدا چارەسەربکرێن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شێخ جەعفەرو کۆنسوڵی فەرەنسا پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ تاوتوێ دەکەن
10:13 PM - 2026-07-06 -
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و پیشەسازیی ئەلبانیا کۆدەبێتەوە
08:48 PM - 2026-07-06 -
نوێنەری یەکێتی بەشداری لە کۆڕبەندێکی نێودەوڵەتیی لە وڵاتی چین دەکات
05:10 PM - 2026-07-06 -
کێشەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە کەلار چارەسەرکرا
04:22 PM - 2026-07-06
ئەمانەش ببینە
شێخ جەعفەر ستایشی رۆڵی كۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا لەپەرەپێدانی پەیوەندییەكاندا دەكات
07:46 PM - 2026-07-06
وتەبێژی ئاوی سلێمانی: پێدانی ئاو ئاسایی دەبێتەوە
06:17 PM - 2026-07-06
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا کۆبووەوە
04:57 PM - 2026-07-06
ئەنجومەنی نوێنەران کاتی لێپرسینەوە لە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنەران دیاریدەکات
03:56 PM - 2026-07-06
زۆرترین خوێنراو
-
خەبات و تێکۆشانی هێزەکانی فەرماندەیی یەدەک بەرزنرخێندرا
کوردستان 12:17 PM - 2026-07-06 -
تف
بیروڕا 11:53 AM - 2026-07-06 -
سەڵاحەدین.. دەستبەسەر نزیكەی سێ ملیار دینار و چوار ئۆتۆمبێلدا گیرا
عیراق 11:48 AM - 2026-07-06 -
بەڕێوەبەری نوێی پۆلیس و رەگەزنامەی سلێمانی دەستبەکاربوون
کوردستان 10:30 AM - 2026-07-06 -
داهاتوو چاوەڕوانی دواکەوتووان ناکات
بیروڕا 10:05 AM - 2026-07-06 -
181هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:54 AM - 2026-07-06 -
ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق کۆبوونەوەکانی دەستپێدەکاتەوە
عیراق 09:23 AM - 2026-07-06 -
وەسیەتنامەكەی جەنەڕاڵ شەریف پاشا دۆزرایەوە
کوردستان 09:36 PM - 2026-07-05







دابەزێنە

