رێبوار تەها وەک پارێزگاری کەرکوک هەڵبژێردرا
کوردستان 10:46 PM - 2024-08-10
PUKMEDIA
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەڕێوەچوو، تێیدا رێبوار تەها وەک پارێزگاری کەرکوک لە پشکی کورد هەڵبژێردرا.
ئەمڕۆ شەممە 10ـی 8ـی 2024، لە بەغدا، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەڕێوەچوو، تێیدا رێبوار تەها سەرۆکی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە لە پشکی کورد وەک پارێزگاری کەرکوک هەڵبژێردرا، هەروەها محەمەد حافز لە پشکی عەرەب بە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک هەڵبژێردرا.
رۆژی 18ی 12ی 2023، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق و لەو چوارچێوەیەشدا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئەنجامدرا، کە تێیدا هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە کە لەنێوان یەکێتی و شیوعی بوو، لە کەرکوک زۆرترین دەنگی لەسەر ئاستی پارێزگاکە بەدەست هێنا و هێزی یەکەمی هەموو پێکهاتەکان بوو کە خاوەنی 157 هەزار و 639 دەنگە، کە دەکاتە 43٪ دەنگەکانی ئەو پارێزگایەو 5 کورسی بەدەستهێنا.
بەشێوەیەکی گشتیش لە کەرکوک لەکۆی سەرجەم لیست و قەوارە بەشدارەکان، کورد 242716 دەنگ واتە 7 کورسی و عەرەب 212089 دەنگ واتە 6 کورسی و تورکمان 97870 دەنگ واتە 2 کورسی و مەسیحی 1703 دەنگ واتە 1 کورسییان بەدەستهێنا، بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردنیش پێکهاتەی کورد پۆستی پارێزگاری کەرکوکی بەرکەوت و پێکهاتەی عەرەب سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکی بەرکەوت.
نوێدەکرێتەوە...
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
فەرمانی دەستگیركردنی بەڕێوەبەرو پێشكەشكارێكی كەناڵ8 ناڕەزایەتی لێدەكەوێتەوە
09:50 PM - 2026-06-21 -
دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران لە سویسرا دەستیپێکرد
04:02 PM - 2026-06-21 -
سەرۆکوەزیرانی عیراق ناردنی مووچەی پەسند کرد
02:31 PM - 2026-06-21 -
مەزڵووم عەبدی دەچێتە پاریس و لەگەڵ ماکرۆن کۆدەبێتەوە
05:36 PM - 2026-06-20
ئەمانەش ببینە
وتەبێژی یەکێتی: تەئکید لە پێکهێنانی حکومەتێکی 50 بە 50 دەکەینەوە
07:03 PM - 2026-06-21
عیراق هەوڵدەدات رۆژانە 4.3 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمبهێنیت
06:11 PM - 2026-06-21
لوتكەی قاهیرە: ڕێبوار تەها باشترین پارێزگاری عيراقە
04:29 PM - 2026-06-21
عەلی زەیدی پێش سەردانەکەی بۆ واشنتن کابینەی حکومەتەکەی تەواو دەکات
02:50 PM - 2026-06-21
زۆرترین خوێنراو
-
بۆردی راگەیاندنی یەكێتی: بڕیارەكەی وەزیری ناوخۆ حزبیی و نایاساییە
کوردستان 09:30 PM - 2026-06-21 -
روون و رەوان
بیروڕا 08:52 PM - 2026-06-21 -
وتەبێژی یەکێتی: تەئکید لە پێکهێنانی حکومەتێکی 50 بە 50 دەکەینەوە
کوردستان 07:03 PM - 2026-06-21 -
عیراق هەوڵدەدات رۆژانە 4.3 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمبهێنیت
عیراق 06:11 PM - 2026-06-21 -
لوتكەی قاهیرە: ڕێبوار تەها باشترین پارێزگاری عيراقە
کوردستان 04:29 PM - 2026-06-21 -
دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران لە سویسرا دەستیپێکرد
جیهان 04:02 PM - 2026-06-21 -
عەلی زەیدی پێش سەردانەکەی بۆ واشنتن کابینەی حکومەتەکەی تەواو دەکات
عیراق 02:50 PM - 2026-06-21 -
سەرۆکوەزیرانی عیراق ناردنی مووچەی پەسند کرد
کوردستان 02:31 PM - 2026-06-21





.png)

دابەزێنە

