عەلی زەیدی پێش سەردانەکەی بۆ واشنتن کابینەی حکومەتەکەی تەواو دەکات
عیراق 02:50 PM - 2026-06-21
واع
حەیدەر عەبودی وتەبێژی حکومەتی عیراق
عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراق، لە نیوەی
مانگی داهاتوودا پێش سەردانەکەی بۆ واشنتن کابینەی حکومەتەکەی تەواو دەکات و لە
کۆتایی ئەمساڵیشدا بوودجەی 2027 ئامادە دەکات.
حەیدەر عەبودی وتەبێژی حکومەتی عیراق، لە
کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند: پۆستە بەتاڵە وزارییەکان لە نیوەی مانگی
حەوتدا پڕ دەکرێنەوە، بۆیە عەلی زەیدی سەرۆکوەزیران، پێش سەردانەکەی بۆ ئەمریکا کە هەر لە نیوەی مانگی حەوتدایە،
تەواوی پۆستەکان پڕ دەکاتەوە.
لە
بارەی ئەو پرسانەی لەمیانەی سەردانەکەی بۆ واشنتن باس دەکرێن، عەبودی رایگەیاند:
کۆمەڵێک پرسی گرنگ باس دەکرێن، لەوانە پرسی ئابوری و کۆنترۆلی چەک تەنها لە دەستی
دەوڵەتدا، کە ئەمەش بەرنامەی حکومییە بۆ سەقامگیری عیراق.
پەیوەست بە گۆڕینی پۆستە ئەمنییەکانیش، وتەبێژی
حکومەتی عیراق، رایگەیاند: گۆڕینی پۆستە ئەمنییەکان بەهۆی کەمتەرخەمی یان
سزادانەوە نەبووە، بەڵکو حکومەتی عیراق تێڕوانینێکی نوێی بۆ بەڕێوەبردنی
دامەزراوەکان هەیە.
لە بارەی لایەنی ئابوری عیراق و قەرزی دەرەکی
بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانەکان، حەیدەر عەبودی وتەبێژی حکومەتی عیراق، رایگەیاند:
حکومەتی عیراق پشتگیری لە قەرزی دەرەکی ناکات،چونکە عیراق وڵاتێکی هەژار نییە و
چەندین رێگا چارەی دیکە هەیە بیگرێتە بەر، ئێستاش چەندین ئاماژە بۆ باشبوونی دۆخی
ئابوری وڵات دەرکەوتوون.
ئاشکراشی کرد: بوودجەی ساڵی 2027 تا مانگی 10ی
ئەمساڵ ئامادە دەکرێت، بۆ ئەوەی پیشکەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بکرێت.
لە بارەی کۆمپانیاکانی نەوتیش کە لە هەرێم
کار دەکەن، حەیدەر عەبودی رایگەیاند: حکومەت گەرەنتی تەواوی کۆمپانیان نەوتییەکان
دەدات کە لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن، چونکە ئەوە پەیوەستە بە مووچەی
فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە.
لە کۆتایشدا، حەیدەر عەبودی وتەبێژی حکومەتی
عیراق، ئاشکرای کرد: عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراق، لە داهاتوودا پارتی سیاسی
دانامەزرێنێت و خۆیشی بۆ هەڵبژاردنەکان کاندید ناکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
08:36 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
06:25 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک کۆمار: کاری مەدەنی هێزێکی نیشتمانییە
02:52 PM - 2026-07-27 -
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ راوێژکاری سەربازیی هۆڵەندا کۆبووەوە
01:55 PM - 2026-07-27
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
07:23 PM - 2026-07-27
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
06:05 PM - 2026-07-27
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
05:15 PM - 2026-07-27
شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە
03:46 PM - 2026-07-27
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەگەڵ سازانی سەرجەم لایەنەکاندایە
کوردستان 01:43 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک مام جەلال، خوێندنگەیەکی گەورە بۆ کوردایەتی
بیروڕا 01:38 PM - 2026-07-27 -
کوردایەتی، ئایدیۆلۆژیای ماوتسی تۆنگ، یان کیم ئیل سۆنگ؟
کوردستان 01:23 PM - 2026-07-27 -
پرۆسەی چاکسازیی پێشمەرگە و چارەنووسی پاڵپشتیی نێودەوڵەتی
کوردستان 12:57 PM - 2026-07-27 -
ئاسایش و وەزارەتی ناوخۆ: 8 هەزار بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر چارەسەرکراون
کوردستان 11:48 AM - 2026-07-27 -
دوو زەردێنە
بیروڕا 10:49 AM - 2026-07-27 -
مێژوو؛ بەڵگەی رابردوو، رێنمایی داهاتوو
بیروڕا 10:39 AM - 2026-07-27 -
پهرلهمانتارێك: پرۆژهی رووناكی له سهرما و گهرمادا كار ناكات
کوردستان 10:31 AM - 2026-07-27



.jpg)



دابەزێنە

