riklam

لێبوردنی نێودەوڵەتی: دۆخی ژنانی هەرێمی کوردستان باش نییە

کوردستان 11:01 AM - 2024-07-03
لۆگۆی رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی Amnesty International

لۆگۆی رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی

رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی دۆخی ژنان لە هەریم بە نەرێنی باس دەکات و رایدەگەیەنێت: "بەرپرسانی هەرێم شکستیان هێناوە لە سزادانی ئەوانەی توندوتیژی بەرامبەر بەژنان دەکەن".

 لە ماوەی دوو ساڵیدا 70 ژن لە هەرێم کوژراون

رۆژی چوارشەممە 3-7-2024، رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی (Amnesty International)، راپۆرتێکی نوێی سەبارەت بە توندوتیژی دژی ژنان لە  هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت: "بەرپرسانی هەرێمی کوردستان شکستیان هێناوە کە ئەنجامدەرانی تووندوتیژییەکانی دژی ژنان رووبەڕووی بەرپرسیارێتی بکەنەوە کە تاوانی کوشتن، دەستدرێژی سێکسی، لێدان و سووتاندن بەرامبەر بە ژنان ئەنجام دەدەن".

بەگوێرەی راپۆرتەکەی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ کە پشتی بە داتای رەسمی حکومەت بەستووە ئاشکرایدەکات کە لەساڵی 2023ـدا 30 ژن لە هەرێمی کوردستان کوژراون و لەساڵی 2022ـشدا 40 ژن کوژراون، بەڵام زانیاری رێکخراوە ناحکومییەکان ئاماژەیان بەوەداوە، کە دەکرێت ئەو ژمارەیە لەوە زیاتر بێت.

دەسەڵات شکستی هێناوە لە دادگاییکردنی تاوانباران

ئەمنێستی لە راپۆرتەکەیدا دەڵێت: "رزگاربووانی توندوتیژی خێزانی لەهەرێمى کوردستان رووبەڕووی بەربەستى گەورە دەبنەوە و نا پارێزرێن و دەسەڵات شکستى هێناوە لە دادگاییکردنی ئەوانەی دەستدرێژیی دەکەنەسەر مافی ژنان و ویستی سیاسییان نییە بۆ لێکۆڵینەوە و دادگەییکردنی بکەرانی تووندوتیژی خێزانی یان پاڵپشتی راستەقینە بۆ ئەو ژن و کچانەی کە هانا بۆ دەوڵەت دەبەن بیان پارێزێت."

بەگوێرەی راپۆرتە نێودەوڵەتیەکە ئەو قوربانیانەی توندوتیژییان بەرامبەر دەکرێت، ناچارن خۆیان سکاڵا دژی بکەران تۆماربکەن و بەشێکیان رووبەڕووی تۆڵەسەندنەوە و هەڕەشە دەبنەوە، لەلایەن ئەو ئەندامی خێزانەی توندوتیژییەکەی بەرامبەر کردووە.

رێکخراوەکە لایەنگری هەندێک لە دادوەران سەرکۆنە دەکات

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە بارەی دادگاکانی هەرێمەوە "لایەنگری"ی نێوان هەندێک لە دادوەرەکانی لە بەرژەوەندی پیاوان سەرکۆنە دەکات، کە سزاى هەندێک  تۆمەتباری وەکو پێویست و بەگوێرەى گەورەیی تاوانەکە نەداوە، هەروەها پڕۆسەی دادگایی بۆ ئەو کەیسانە بە سست و دوورودرێژ بەرێوەدەچن و روونیدەکاتەوە کە زۆرجار دادوەرەکان لایەنگری ئەنجامدەرانی تووندوتیژییەکە دەکەن و  لە جیاتی ئەوەی هەوڵی پاراستنی ژنەکان بدەن، بە بیانووی هێشتنەوەی خێزانەکان .
 PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket