کوردستان قەرزاری دەستی کرێکارانە
کوردستان 09:58 AM - 2024-05-01رۆژی جیهانی کرێکاران
رۆژی1-5 ی هەموو ساڵێک وەک رۆژێک بۆ
چینی کرێکاران لە مێژوودا،یاخود بە خەباتی کرێکاران-یش ناسراوە، کە تێیدا ئەو چینە داوایان کرد سەعاتەکانی
کارکردنیان بۆ هەشت سەعات لە رۆژێکدا بۆ کەمبکرێتەوە، هۆکاری دانانی ئەو ڕۆژەش بۆ
جەژنی كرێكاران بۆ ناڕەزایەتییان دەگەڕێتەوە بەرامبەر بە زۆری سەعاتەکانی
کارکردنیان، ئیدی لەو کاتەوە سەدەی ١٩ی ئەمریکا بەو خەباتە پەیوەست بووە و رۆژەکەی
کردووەتە پشوو.
کرێکاران دەستیان بەناڕەزایەتییەکان کرد
لە ویلایەتی شیكاگۆی ئەمەریكا، بنەڕەتی ئەو جەژنە بۆ تەقینەوەی ناكۆكی و ململانێكان دەگەڕێتەوە، كە كرێكاران دژی خاوەنكاران دەستیان بە ناڕەزایەتی بەرفروان كرد و وازیان لە كاركردن هێنا و داوایان دەكرد سەعاتەكانی كاركردنیان بۆ هەشت سەعات كەم بكرێتەوە، دواتر ئەم ناڕەزایەتییە بۆ شاری هامیلتۆنی ویلایەتی كالیفۆرنیا و شاری تۆرێنتۆی كەنەدا تەشەنەی سەند.
هەشت سەعات پشوودان هەشت سەعات خەوتن
لە یەكی ئایاری 1886دا كرێكارانی شیكاگۆ سەرجەمیان وازیان لە كار هێنا و ڕژانە سەر شەقامەكان كە ژمارەیان لە نێوان 350 تا 450 هەزار كرێكار دەبوو، سوور بوون لەسەر داواكانیان و دروشمی " هەشت سەعات كار، هەشت سەعات پشوودان، هەشت سەعات خەوتن"یان دووپات دەكردەوە، بەردەوام بوون لە ناڕەزایەتییەكان و رۆژ دوای رۆژ خەڵكیان زیاتر كۆدەكردەوە و لە شارەكانی تریش ناڕەزایەتییەكان دەستیان پێ دەكرد، بەجۆرێك بووە وازهێنانی كرێكاران لە كاركردن و ناڕەزایەتییەکان كاریگەری لەسەر سەرجەم كەرتە ئابوورییەكانیش دانا، سەرەنجام پارێزگاری شاری شیكاگۆ لەگەڵ كرێكاران كۆبووەوە و داواكانی لێ وەرگرتن و بەڵێنی دا، كە بەدەم داواكارییەكانیانەوە بچێت، بەڵام دواتر گردبوونەوەی كرێكارانی جێهێشت و پۆلیس دەستیان بە جموجۆڵ كرد تا هێز بەكاربهێنن بۆبڵاوە پێكردنی كرێكارانی خۆپێشاندەر، پۆلیس ڕووبەڕووی خۆپێشاندەران بوونەوە و دواتر لە شیكاگۆ بۆمبێك لە نێو كۆمەڵێك پۆلیس تەقییەوە و بەو هۆیەوە ژمارەیەك پۆلیس كوژران.
یەكی ئایار وەك رۆژ و جەژنی كرێكاران پەسەند کرا
دوای 11 ساڵ لەو ڕووداوە سەرەنجام دەركەوت كە پۆلیس خۆی ئەو بۆمبەی داناوەتەوە و تەقاندوویەتییەوە تا بیانوویەك بدۆزێتەوە تا بە توندی رووبەڕوی كرێكاران ببێتەوە، ئەو سیناریۆیەش بەم شێوەیە بوو، دوای تەقینەوەی بۆمبەكە پۆلیس دەستی بە كوشتن و ڕەشبگیری كرێكاران كرد، بە فیشەك و ئاگر و ئاسن روبەڕوویان بووەوە و گرژی و شەڕ و ئاڵۆزییەكان تا دەهات زیاتر پەرەی دەسەند، جگەلەوەش بە تۆمەتی دانانەوەی بۆمب و تەقاندنەوەی، زۆرێك لە سەرپەرشتیارانی بزووتنەوە ناڕەزایییەكانی كرێكاران گیران و 7 خۆپیشاندەریان سزای لە سێدارەدان و هەندێكیشیان سزای بەندكردنی هەمیشەیییان بەسەردا سەپێنرا، ئەم شەڕ و گرژی و كوشتارەش بەناوی "هایماركت" لە مێژووی ئەمەریكا تۆمار كرا، دواتر سەرۆك گروفەر كلیفلاند هاتە نێو پرسەكە و داوای لە پارتی كرێكاران و سەندیكاكانی كرێكاران كرد كە دۆخەكە ئارام بكەنەوە، لە ترسی تەشەنەكردنی زیاتر و سەرەنجام دروستبوونی شەڕێكی ناوخۆیی لە وڵاتدا، دوای ئەو زنجیرە رووداوە و شەش رۆژ لەسەر وەستانیان، كۆنگرێسی ئەمەریكا یەكی ئایاری وەك رۆژ و جەژنی كرێكاران بە كۆی دەنگ پەسەند كرد و داواكاری كرێكاران چەسپێنران و كاتەكانی كاركردن كەم كرانەوە و لە ڕووی تەندروستی و خزمەتگوزارییەكانەوە، خاوەنكاران ناچار كران ژینگەیەكی سەلامەتی كار و هاوكاری دۆخی تەندروستی كرێكاران بكەن.
رۆژی جیهانی کرێکاران
پاش ناساندنی یەكی ئایار وەك ڕۆژی كرێكاران لەلایەن كۆنگرێسی
ئەمەریكاوە، بیرۆكەكە لە وڵاتانی تریش بڵاوبووەوە و بەو هۆیەوە ئێستا لە زۆربەی
هەرە زۆری وڵاتانی دنیا، یەكی ئایار پشووی رەسمییە و تێیدا خاوەنكاران و دامەزراوە
رەسمیی و حكوومەت و رێكخراوە مرۆیی و سەندیكاکانی كرێكاران، رێز لە كرێكاران دەگرن
و خەڵاتیان دەكەن.
تا ئێستا لە نێو 194 وڵاتی دنیا، زۆربەی هەرە زۆریان دانیان
بەو ڕۆژە ناوە وەك جەژنی كرێكارانی دنیا، بەڵام لە سعوودیە و عەمان و ئەفغانستان
بەهیچ شێوەیەك ئەو رۆژە وەك رۆژی كرێكاران و جەژنی دنیای كرێكاران دانی پێدا
نەنراوە و نە پشووە و نە هیچ بۆنەیەكیش بۆ رێزگرتن لە كرێكاران رێكدەخرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
04:20 PM - 2024-05-21 -
کۆمسیۆن پێنج کورسی پەرلەمانی بۆ پیکهاتەکانی کوردستان دیاریدەکات
10:51 AM - 2024-05-21 -
مەکتەبی سکرتارییەت: بەرهەمەکانی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی سەرمایەیەکی بەنرخن
02:00 PM - 2024-05-20 -
قوباد تاڵەبانی: ئێران وڵاتێكی بههێزهو بهسهر ئهم كۆستهدا زاڵ دهبێت
01:13 PM - 2024-05-20
ئەمانەش ببینە
دادگای فیدراڵی سكاڵاكهی مهسرور بارزانی لهبارهی كورسی پێكهاتهكان رهتكردهوه
02:09 PM - 2024-05-21
وتەبێژی یەکێتی: هەرگیز یەکێتی لەگەڵ نەمانی کورسی پێکهاتەکان نەبووە
12:34 PM - 2024-05-21
قوباد تاڵەبانی: ئیرادەی گەلی ئێران رۆژە ناخۆشەکان تێدەپەڕێنێت
10:30 AM - 2024-05-21
قوباد تاڵەبانی بۆ باڵیۆزی کوەیت: پەیوەندی بازرگانی بەهێزتر بکەین
06:08 PM - 2024-05-20
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: لە نێوان هەرێم و بەغدا لێکتێگەیشتنی باش هەیە
کوردستان 05:18 PM - 2024-05-21 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 04:20 PM - 2024-05-21 -
کاروان ئەنوەر: هەوڵەکانمان دەخەینەگەڕ بۆ ئازادکردنی شاکار ستار
کوردستان 03:28 PM - 2024-05-21 -
دادگای فیدراڵی سكاڵاكهی مهسرور بارزانی لهبارهی كورسی پێكهاتهكان رهتكردهوه
کوردستان 02:09 PM - 2024-05-21 -
شاڵاو کۆسرەت پرسەنامەیەک ئاراستەی ئازاد سماقولی دەکات
پرسەنامە 01:39 PM - 2024-05-21 -
وتەبێژی یەکێتی: هەرگیز یەکێتی لەگەڵ نەمانی کورسی پێکهاتەکان نەبووە
کوردستان 12:34 PM - 2024-05-21 -
کۆمسیۆن پێنج کورسی پەرلەمانی بۆ پیکهاتەکانی کوردستان دیاریدەکات
کوردستان 10:51 AM - 2024-05-21 -
قوباد تاڵەبانی: ئیرادەی گەلی ئێران رۆژە ناخۆشەکان تێدەپەڕێنێت
کوردستان 10:30 AM - 2024-05-21