riklam

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: ئەرکمانە رێز لەتێکۆشەرەکانمان بگرین

کوردستان 10:35 PM - 2024-04-10
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و خارە سەید کاکە  PUKMEDIA

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و خارە سەید کاکە

یەکێتی

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری هەولێر شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی تێکۆشەری دێرین و سیاسەتمەدارو پێشمەرگە سەید کاکەو ژمارەیەک خانەوادەی کرد.

 

لەمیانی سەردانی بۆ لای سەید کاکە، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ جەژنە پیرۆزەی لە خارە سەید کاکە کردو لە تەندروستی پرسی و هیوای تەندروستییەکی باشی بۆ خواست.

 

لە بەشێکی تری قسەکانیدا، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەرێزەوە باسی لە خەبات و تێکۆشانی سەید کاکە کردو رایگەیاند ئەرکی سەرشانی هەموومانە رێز لە خەبات و تێکۆشان و قوربانی تێکۆشەرەکانمان بگرین و لەسەر رێچکەو رێبازیان بەردەوام بین.

 

هەر ئەمڕۆ شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی چەند خانەوادەیەکی کردو جەژنە پیرۆزەی ئاراستە کردن.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket