riklam

سەرۆک بافڵ: پەیوەندییەکانمان بۆ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانە

کوردستان 03:31 PM - 2024-05-09
سەرۆک بافڵ و مایک گارسیا PUKMEDIA

سەرۆک بافڵ و مایک گارسیا

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە واشنتن لەگەڵ مایک گارسیا، ئەندامی لیژنەکانی هەواڵگری و بەرگری (لیژنەی پرۆگرامی راهێنان و هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە) لە ئەنجوومەنی نوێنەران کۆبووەوە.

 

لە کۆبوونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەبوو، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی رۆڵی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەتایبەت ئەمریکای لە هاوکاری و پڕچەککردنی هێزی پێشمەرگە بەرزنرخاند و رایگەیاند، بەپێزانینەوە لە هەوڵ و قوربانییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان دەڕوانین لەپێناو سەقامگیریی ناوچەکەدا. 

 

وتیشی، داڕشتنەوەی ستراتیژێکی نوێ لەنێوان هەرێمی کوردستان، عیراق و ئەمریکا لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەکان و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان پێویستییەکی گرنگی قۆناغەکەیە.

 

لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، عیراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆی وردیان لەبارەوەکرا، جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆکان بۆ چارەسەری کێشە و ناکۆکییەکان کرایەوە و سەرۆک بافڵ رایگەیاند، هەوڵی ئێمە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری، خۆشگوزەرانی خەڵکەکەمان و دوورخستنەوەی وڵاتە لە ململانێکان، پەیوەندییەکانیشمان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان هەر لەو چوارچێوەیە و لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکاندایە.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket