riklam

کۆسرەت رەسوڵ: جەژن ببێتە وێستگەی چارەسەری کێشەکان

کوردستان 10:24 PM - 2024-04-09
کۆسرەت رەسوڵ عەلی PUKMEDIA

کۆسرەت رەسوڵ عەلی

کۆسرەت رەسوڵ عەلی پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان لە موسڵمانان دەکات و راشیدەگەیەنێت: " جەژنە پیرۆزەی تایبەتی خۆم ئاراستەی پێشمەرگە قارەمانەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و سەرجەم کوردستانیان دەکەم، ئومێد دەکەم ئەم جەژنەش ببێتە وێستگەی چارەسەری کێشەکان و هەمووان پێکەوە هەوڵبدەن لەپێناو خۆشگوزەرانی و باشترکردنی دۆخی ژیان و گوزەرانی میللەتەکەمان".

دەقی پەیامەکەی کۆسرەت رەسوڵ عەلی

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی جیهان بەگشتی و موسڵمانانی کوردستان بەتایبەتی دەکەم، جەژنە پیرۆزەی تایبەتی خۆم ئاراستەی پێشمەرگە قارەمانەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و سەرجەم کوردستانیان دەکەم، ئاواتەخوازم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ میللەتەکەمان لەپێناو پاراستن و یەکڕیزی ناوماڵی کورد.

هەمیشە جەژن و بۆنە ئایینی و نەتەوەییەکان لای گەلی کوردستان وێستگەی لێبووردەیی و قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و یەکڕیزی بووە، ئومێد دەکەم ئەم جەژنەش ببێتە وێستگەی چارەسەری کێشەکان و هەمووان پێکەوە هەوڵبدەن لەپێناو خۆشگوزەرانی و باشترکردنی دۆخی ژیان و گوزەرانی میللەتەکەمان، پێویستە هەموومان لەبیرمان بێت هێشتا میللەتەکەمان بە ئاواتەکانی نەگەیشتووەو با خەبات بەردەوام بێت لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی میللەتەکەمان.

براتان
کۆسرەت رەسول عەلی
٩/٤/٢٠٢٤

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket