riklam

قوباد تاڵەبانی: سەدام و رژێمەکەی نەیانتوانی ئیرادەی گەلەکەمان بشکێنن

کوردستان 02:18 PM - 2024-04-09
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران PUKMEDIA

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

قوباد تاڵەبانی

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ساڵیادی روخانی رژێمی دیکتاتۆری بەعس دا، پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و رایدەگەیەنێت: "سەدام و رژێمەکەی نەیانتوانی ئیرادەی گەلەکەمان بشکێنن و کورد هەرگیز تەسلیمی خۆسەپێنی و دیکتاتۆرییەت نەبوو و بە دڵنیاییەوە ئەم گەلە لە داهاتووشدا تەسلیمی هیچ خۆسەپێنییەکی دیکە نابێت".

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە: "بە هەموو ستەمکاریی و خوێنڕێژییەکانییەوە، بە جینۆساید و ئەنفالەوە، بە کیمیابارانی هەڵەبجەوە، بە لەسێدارەدانی زیندانی سیاسییەوە، بە خاپورکردنی گوندەکان و بە راگواستنی زۆرەملێ و بە وڵاتبەدەرکردنی کوردانی فەیلییەوە.

"بە هەموو ئەمانە و زۆر تاوانی دیکەشەوە، سەدام و رژێمەکەی نەیانتوانی ئیرادەی گەلەکەمان بشکێنن و کورد هەرگیز تەسلیمی خۆسەپێنی و دیکتاتۆرییەت نەبوو و بە دڵنیاییەوە ئەم گەلە لە داهاتووشدا تەسلیمی هیچ خۆسەپێنییەکی دیکە نابێت. پیرۆز بێت یادی کەوتنی دیکتاتۆر و بەعسی خوێنڕێژ"، قوباد تاڵەبانی وادەڵێت.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket