وته‌بێژی تیمی پارتی له‌حكومه‌ت به ته‌شهیر شكسته‌كان داده‌پۆشێت
کوردستان 12:04 PM - 2024-03-23خۆپیشاندان
كاردانه‌وه‌كان
به‌رامبه‌ر به هه‌ڵوێستی وته‌بێژی تیمی پارتی له‌حكومه‌ت له‌باره‌ی ناوزڕ‌اندن و
سوكایه‌تی كردن به دادگای فیدراڵی كه كورد‌و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عیراق به‌شدارێكی
كارا بوون له دامه‌زراندنیدا له‌ساڵی 2005 کە هه‌تا ئێستاش بڕ‌یاره‌كانی به ده‌ستووری
و یه‌كلاكه‌ره‌وه داده‌نرێت، به‌رده‌وامی هه‌یه و وته‌بێژی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی
هه‌رێمیش ده‌ڵێت: "له‌كابینه‌ی
نۆیه‌مدا، كه‌سێكمان نه‌بووه و نییه كه وته‌بێژی حكومه‌ت بووبێت، وته‌كانی بەناو وتەبێژەکەی حکومەتیش ته‌نها
ته‌عبیر له‌خۆی و تیمی وزاری پارتی له‌حكومه‌ت ده‌كات، هاوكات ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی
جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیش وەڵامی پێشەوا هەورامانی دەداتەوە و ده‌ڵێت: "به‌و قسه سواوانه
ناتوانن شكسته‌كانتان داپۆشن".
یه‌كگرتووی ئیسلامی بۆ هه‌ورامانی: به وته‌ی سواو شكست داناپۆشرێت
ئه‌ندامێكی
ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیش له‌باره‌ی وته‌كانی پێشه‌وا
هه‌ورامانی وته‌بێژی تیمی پارتی له‌حكومه‌ت ده‌ڵێت: "ئه‌وانه‌ی داكۆكی له بژێوی
و مووچه‌ی ھاووڵاتیان ده‌كه‌ن دڵسۆزی وڵاتن و به‌و قسانه‌تان ناتوانن شكسته‌كانتان
داپۆشن".
مسته‌فا عه‌بدوڵڵا
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له وه‌ڵامی وته‌كانی
وته‌بێژی تیمی وزاری پارتی له حكومه‌ت ده‌ڵێت: "ئه‌وانه‌ی داكۆكی له بژێوی
و مووچه‌ی ھاووڵاتیان ده‌كه‌ن خائین و خاك فرۆش نین، به‌ڵكو ئه‌وانه دڵسۆزی وڵاتن،
له‌و باسه‌دا ماڵتان له‌شوشه‌یه".
ئه‌ندامه‌كه‌ی
ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتوو به وته‌بێژه‌كه‌ی پارتی له حكومه‌ت ده‌شڵێت:
"به‌و قسه سواوانه ناتوانن شكسته‌كانتان داپۆشن".
سه‌میر هه‌ورامی: له‌كابینه‌ی نۆدا وته‌بێژی حكومه‌ت بوونی نه‌بووه
له‌باره‌ی
وته‌كانی وته‌بێژی تیمی پارتی له‌حكومه‌ت كه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبوك
بڵاویكردبووه‌وه و پاش چه‌ند سه‌عاتێك سڕ‌یه‌وه، وته‌بێژی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیرانی هه‌رێم له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت: " له‌بری لێدوان و
قسه‌و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه، واباشتره هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان بده‌ین و
مافی موچه‌خۆران ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین".
سه‌میر هه‌ورامی
وته‌بێژی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی وته‌كانی
به‌ناو وته‌بێژه‌كه‌ی حكومه‌ت له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت: "له
كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمدا، كه‌سێكمان نه‌بووه و نییه كه وه‌ك وته‌بێژ،
هه‌ڵوێسته‌كانی ته‌عبیری له سیاسه‌ت و بۆچونه‌كانی تیمی وه‌زاری یه‌كێتی بكات، به‌ڵكو
ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ناوی وته‌بێژی حكومه‌ته‌وه قسه ده‌كات، ته‌نها ته‌عبیر له خۆی
و تیمه وه‌زاریه‌كه‌یان ده‌كات".
"له‌بری
لێدوان و قسه‌و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه، واباشتر بوو به‌هه‌موومانه‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌ر
كردنی گرفته‌كان بده‌ین و مافی موچه‌خۆران ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین، هه‌رێمی كوردستان و
ده‌ستكه‌وته‌كان به‌بێ متمانه و پشتگیری خه‌ڵكی كوردستان و ته‌نها به دروشم
ناپارێزرێت"، سه‌میر هه‌ورامی واده‌ڵێت.
بریكاری وه‌زاره‌تی داد: سوكایه‌تی كردن به‌دادگای فیدراڵی سوكایه‌تی كردنه به‌عیراقییه‌كان
له‌باره‌ی
ناوزڕ‌اندنی دادگای فیدراڵی له‌لایه‌ن وته‌بێژه‌كه‌ی تیمی وزاری پارتی له‌حكومه‌ت
بریكاری وه‌زاره‌تی دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "دادگای فیدراڵی،
دادگای عیراقییه‌كانه‌و ناوزڕ‌اندن و سوكایه‌تیكردن پێی به واتای سوكایه‌تیی
كردنه به سه‌رجه‌م عیراقییه‌كان".
شیلان عارف
بریكاری وه‌زاره‌تی دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی بڕ‌یاره‌كانی دادگای
فیدڕ‌اڵییه‌وه به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "دادگای فیدڕ‌اڵی عیراق له‌لایه‌ن دادگای لاهای
له‌ساڵی ٢٠٠٥ دانی پێداندراوه، دادگایه‌كی ده‌ستووریه و به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی
دادوه‌رییه له وڵات و سوكایه‌تی كردن به دادگاكه سوكایه‌تی كردنه به سه‌رجه‌م
عیراقیه‌كان".
"ناوزڕ‌اندن
به دادگای فیدڕ‌اڵی عیراق تاوانه به‌پێی ماده‌ی (٤٣٣) له‌یاسای سزادانی عێراقی
ژماره ( ١١١ ) ی ساڵی ١٩٦٩ سزای دیاری كراوی هه‌یه، هاوكات هه‌ر كرده‌یه‌ك له‌ده‌رئه‌نجامی
ئه‌م هاندانه‌ی وته‌بێژی تیمی وزاری پارتی له حكومه‌ت بكه‌وێته‌وه كه‌سی هانده‌ر
به‌رپرسیار ده‌بێت به‌پێی ماده‌ی (٤٨) له یاسای سزادانی عێراقی ژماره ( ١١١ ) ی
ساڵی ١٩٦٩ تاوانی ئه‌نجامداوه‌و سزای یاسایی دیاری كراوی هه‌یه"، بریكاری وه‌زاره‌تی
داد واده‌ڵێت.
كاردانه‌وه‌كان
له‌دژی وته‌بێژه‌كه‌ی تیمی پارتی له‌حكومه‌ت تادێت زیاتر ده‌بێت و چاودێرانی سیاسیش
ئه‌و سوكایه‌تی كردنه به دادگای فیدراڵی له‌لایه‌ن تیمی پارتییه‌وه له‌حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان به هه‌ڵوه‌شانه‌وه و زه‌نگی كۆتایی قه‌واره‌ی هه‌رێم ده‌زانن و
ده‌ڵێن: "پێویسته تیمی پارتی له‌حكومه‌ت به‌رپرسیارانه
مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه بكه‌ن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سالار مەحمود: ماف بۆ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دەگەڕێنینەوە
05:13 PM - 2024-09-20 -
وەفدێکی باڵای یەکێتیی بەشداری یادی دامەزاندنی کۆماری چین دەکات
11:02 AM - 2024-09-20 -
بەهەوڵی فراکسیۆنی یەکێتی هاوردەکردنی تەماتە قەدەغەدەکرێت
03:09 PM - 2024-09-19 -
فەهمی بورهان: سەرژمێری دوردەبێت لەمەرامی سیاسی
02:56 PM - 2024-09-19
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 8 ملیار دینارە
09:03 AM - 2024-09-20
یه‌كێتی به‌كاندیدی گه‌نج و خاوه‌ن بڕوانامه‌وه ده‌چێته هه‌ڵبژاردنه‌وه
05:54 PM - 2024-09-19
كۆمسیۆن بۆ دیاریكردنی وادەی دەستپێكردنی بانگەشە كۆدەبێتەوە
01:50 PM - 2024-09-19
١١ مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان ده‌چێته ناو توێژه‌رانی جیهانه‌وه
12:43 PM - 2024-09-19
زۆرترین خوێنراو
-
سالار مەحمود: ماف بۆ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دەگەڕێنینەوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-09-20 -
ئاسایش تۆمەتبارانی تەقەکردنەکەی سلێمانی دەستگیردەکات
کوردستان 11:10 AM - 2024-09-20 -
وەفدێکی باڵای یەکێتیی بەشداری یادی دامەزاندنی کۆماری چین دەکات
کوردستان 11:02 AM - 2024-09-20 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 8 ملیار دینارە
کوردستان 09:03 AM - 2024-09-20