كەركوك ئاگری نەورۆزی كردە تاجی سەركەوتن
کوردستان 08:58 AM - 2024-03-20
PUKMEDIA
پەیکەری پێشمەرگە لە کەرکوک
پێشمەرگەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان یەكەم
هێز بوون بۆ ئازادكردنی كەركوك گەیشتنە شارەكەو پێشمەرگەیەكی دێرینیش دەڵێت،
"شەهیدەكان دەرخەری ئەو راستییەن كە چ لایەنێك كەركوكی ئازادكردووە و تاجی سەركەوتنی
لەسەرناوە".
وەك سەرجەم شاروشارۆچكەكانی دیكە پێش راپەڕین
شانە چەكدارەكان لەناو كەركوك دروستكران و ئامادەكران بۆ راپەڕین و بەشێوەیەكی زۆر
نهێنی چەند پارچە چەكێكیان وەك (ئارپیجی و بیكەیسی و كڵاشنكۆف و دەمانچە) گەیەنرانە
دەست شانە چەكدارە نهێنییەكان تا لەسەعاتی سفردا راپەڕین دەستپێبكەن.
هێزەكانی یەكێتی یەكەم هێز بوو چوونە ناو كەركوك
هیوا رەش پێشمەرگەی دێرینی یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستان كە بەشداربووە لە ئازادكردنی كەركوك بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "شانە چەكدارەكانی بروسك لەگەڵ
ئەو فەرماندانەی پێشمەرگەی یەكێتی كە پێشتر گەڕابوونەوە یەكەم هێز بوون بە سەرپەرشتی
شەهید حاجی هەڵمەت چوونە ناو كەركوك و توانیان هێڵێك بۆ هێزی پێشمەگە بكەنەوە كە زیاتر
داخڵی كەركوك ببن".
"ژمارەیەكی
زۆری پێشمەرگە ئازاو قارەمانەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەكاتی ئازادكردنی
شارەكە لەناو كەركوك شەهیدكران كە یەكێك لەو شەهیدانە، شەهید حاجی هەڵمەت بوو كە سەرپەرشتی
هێزێكی گەورەی دەكرد، لەمەوە بۆمان دەردەكەوێت كە كێ خوێنی بۆ كەركوك رشتووە و قوربانی
داوەو بەردەوامیشە لە قوربانیدان بۆ قودسی كوردستان"، هیوا رەش وای وت.
بۆ ئازادكردنی شاری كەركوك شانە چەكدارە نهێنییەكان
پەیوەندییان بە شانە چەكدارەكانی شاڵاو لەسلێمانی و بروسك لەهەولێرەوە هەبوو، ئەمە
لەكاتێكدا پێش راپەڕین لیژنەی راپەڕینی شاری كەركوك لەلایەن بەرەی كوردستانییەوە
دروستبوو بوو، كە بانگەوازیان بۆ راپەڕین دەكرد، لەگەڵ ئەوەشدا سەرۆك عەشیرەتەكانی
كەركوكیان ئاگاداركردەوە بەشداری راپەڕین بكەن.
پێشمەرگەكانی یەكێتی ئاگری نەورۆز و سەركەوتنیان لە كەركوك كردەوە
هیوا رەش دەشڵێت: "لەمێژووی كەركوك دا بۆ یەكەم
جار پێشمەرگەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاگری سەركەوتن و نەورۆزیان لە كەركوك
كردەوە، ئەمەش شانازییەكی دیكەی پێشمەرگەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو وایكرد
ئاگر و نەورۆز و خۆشی و كامەرانی خەڵك لەورۆژەدا تێكەڵی یەك ببن و حكومەتی عیراقیش
وەك شارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان، شكستێكی گەورەی بەسەردا هات". چەند رۆژێك
پێش راپەڕینی شاری كەركوك كۆبوونەوەیەكی گرنگ لەپردێ لەنێوان نەوشیروان مستەفا و كۆسرەت
رەسوڵ و مەسعود بارزانی و حەسەن كوێستانی و عەبدول رەزاق بۆ ئازادكردنی شاری كەركوك
ئەنجامدرا و تێیدا بڕیاردرا كە لەسێ قۆڵەوە هێرش بكرێتە سەر كەركوك بۆ ئازادكردنی
كە بریتیبوون لە قۆڵەكانی (هەولێر-كەركوك، سلێمانی-كەركوك، گەرمیان-كەركوك) بەرنامەكەش
بۆ ئازادكردنی كەركوك وەك خۆی جێبەجێكرا.
دوای ئازادكردنی سلێمانی و هەولێر و دهۆك، رژێمی
پێشووی عیراق عەلی حەسەن مەجیدی بۆ سەركوتكردنی خەڵكی شاری كەركوك ناردە شارەكە و
هەموو دەسەڵاتێكیشی پێ بەخشی، تەنانەت چەند رۆژێك پێش راپەڕین بەفەرمانی عەلی حەسەن
مەجید ٢٣ لاوی كوردی لەنزیك كەبابخانەی ئەحمەد عوسمان گولــــلە بارانكرد، ئەمە جگە
لەوەی چەندین ماڵی كوردی لەگەڕەكەكانی رەحیماواو ئیمام قاسم و ئیسكان و ئازادی
رووخاند و چەندین لاوی كوردی دەستگیركرد، بەڵام دڕندەیی رژێم كاریگەری نەكردە سەر
ورەی خەڵك و هێزەكانی پێشمەرگە لەقۆڵەكانی (هەولێر-كەركوك، سلێمانی-كەركوك) لە گەڕەكی
رەحیماوای شاری كەركوك یەكیانگرتەوە و رۆژی 20ی ئادار لەگەڵ كردنەوەی ئاگری نەورۆز
شارەكە ئازادكرا و خۆشی و كامەرانی خەڵك تێكەڵی ئاگری نەورۆز بوو، كە بۆ یەكەم جار
بوو لەسەر دەستی پێشمەرگەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاگری نەورۆز بە رەسمی لەشارەكەدا
بكرێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شههید "ئهحمهد كهركوكی" بووه سمبولی یهكڕیزی
10:28 AM - 2026-01-31 -
سەندیکاى هونەرمەندان: هونەرمەند سەربەستە کە چۆن پشتگیری خاک و خەڵکەکەی دەکات
09:05 PM - 2026-01-30 -
ئیلهام ئەحمەد: پابەندین بە سەرخستنی پڕۆسەی تێکەڵکردنی هێزەکان لەگەڵ حکومەتی سوریا
01:04 PM - 2026-01-30 -
هەسەدە و حکومەتى کاتى سوریا رێککەوتن
12:03 PM - 2026-01-30
ئەمانەش ببینە
مەزڵوم عەبدی: هێزەکانی دیمەشق هیچ ئەرکێکیان لەناو شارەکان نابێت
11:09 AM - 2026-01-31
رفعەت عەبدوڵڵا: وەڵامى رۆحی بەرزی شەهیدان بەدیهێنانی ئاوات و ئامانجەكانیانە
09:54 AM - 2026-01-31
لە قەڵەمەوە بۆ سەنگەر، چیرۆکی ژیانی شاسوار جەلال ناسراو بە شەهید ئارام
09:16 AM - 2026-01-31
رۆیتەرز: 530 زیندانی داعش لە سوریاوە بۆ عیراق گواستراونەتەوە
09:41 PM - 2026-01-30
زۆرترین خوێنراو
-
نەتەوەیەک لە سەر کاغەزەوە بۆ سەرتاسەری کوردستان
بیروڕا 10:28 PM - 2026-01-30 -
رۆیتەرز: 530 زیندانی داعش لە سوریاوە بۆ عیراق گواستراونەتەوە
عیراق 09:41 PM - 2026-01-30 -
سەندیکاى هونەرمەندان: هونەرمەند سەربەستە کە چۆن پشتگیری خاک و خەڵکەکەی دەکات
کوردستان 09:05 PM - 2026-01-30 -
سەرۆک بافڵ پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا دەکات
کوردستان 05:51 PM - 2026-01-30 -
رفعەت عەبدوڵڵا: بەڵێنمانداوە رێبواری رێگەی خەباتی شەهیدە سەربەرزەکان بین
کوردستان 01:33 PM - 2026-01-30 -
ساڵیادی گوڵاڵەسوورەی شەهیدان و ساتەوەختی بەرخودانی کەزی
بیروڕا 01:19 PM - 2026-01-30 -
ئیلهام ئەحمەد: پابەندین بە سەرخستنی پڕۆسەی تێکەڵکردنی هێزەکان لەگەڵ حکومەتی سوریا
کوردستان 01:04 PM - 2026-01-30 -
هەسەدە و حکومەتى کاتى سوریا رێککەوتن
کوردستان 12:03 PM - 2026-01-30






.jpg)
دابەزێنە

