riklam

هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی حاكم گەشاو مەریوانی

پرسەنامە 10:44 AM - 2024-01-18
 حاكم گەشاو مەریوانی PUKMEDIA

حاكم گەشاو مەریوانی

پرسەنامە

ئەمڕۆ 18-1-2024، حاكم گەشاو مەریوانی خوشكی شەهید دڵشاد مەریوانی كۆچیدوایی كرد، لەو چوارچێوەیەشدا ژمارەیەك پرسەنامە ئاڕاستەی خێزان و خانەوادەی كۆچكردوو كراون.

دەقی پرسەنامەكان:

 

سەرۆك بافڵ: خاتوو گەشاو یەكێك بوو لە دادوەرە دیارەكانی كورد

كۆچی دوایی دادوەری خانەنشین (گەشاو محەمەد ئەمین) خوشكی شەهید دڵشاد مەریوانی، لە دڵەوە نیگەرانیكردین.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكار و  بنەماڵە سەربەرزەكەیان دەیەم كە رۆڵێكی دیار و بەرچاویان گێڕاوە لەمێژووی خەباتی گەلەكەمان.

‎خاتوو گەشاو محەمەد یەكێك بوو لە دادوەرە بەئەزموون و دیارەكانی كورد، ساڵانێكی زۆر لە دادگاكان خزمەتی كرد و هەوڵی زۆر لەپێناو چەسپاندنی دادپەروەری و سەروەریی یاسا داوە.

‎خوای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شادبكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان



هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ كۆچی دوایی حاكم گەشاو مەریوانی

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی كۆچكردوو خاتوو حاكم گەشاو مەریوانی

بەبیستنی هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (حاكم گەشاو مەریوانی) نیگەران و دڵگران بووم. 

حاكم گەشاو یەكێك بوو لەو دادوەرانەی كە رۆڵێكی گرنگی هەبوو لە چەسپاندنی یاساو  دادوەرێكی چالاكی دادگای سلێمانی و پاڵپشتی پرسی ژنان و مافەكانیان بوو. جگە لەوەش لەبنەماڵەیاڵەیەكی تێكۆشەری گەلەكەمانە و خوشكی شەهید دڵشاد  مەریوانی بوو، كۆچكردنی مایەی نیگەرانی هەموومانە.

بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشی لەئێوە و خانەوادە تێكۆشەرەكەتان دەكەم، خوای گەورە لەكۆچكردوو خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەك ببەخشێت. 

انا لله وانا الیه راجعون

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket