riklam

دیداری پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

ی ن ک 09:24 AM - 2022-11-27
 دیداری پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

دیداری پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

بە چاودێریی هەڤاڵ حامیدی حاجی خالید،  ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی كۆمەڵایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بەدروشمی (تێڕوانینی دادپەروەرانەی یەكێتی بۆ پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان)، دیداری پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

دیدارەكە، لە سەعات 2:30 ی پاشنیوەڕۆی رۆژی دوو شەممە 2022/11/28 لە هۆڵی تەوار لە شاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت.

بەپێی بەرنامەی دیدارەكە، دیبەیتێك سازدەكرێت بۆ هەریەك لە سالار مەحمود، حەسیبە عەبدوڵڵا و حەبیب محەمەد جاف.

سالار مەحمود باسێك سەبارەت بە ماف و ئازادیی پێكهاتەكانی كوردستان لە روانگەی یاسا نیشتمانی و نێودەوڵەتییەكانەوە پێشكەش دەكات. 

هەروەك حەسیبە عەبدوڵڵا بابەتێك سەبارەت بە گرفتەكانی بەردەم بەشداریی راستەقینەی پێكهاتەكان و لێكەوتەكانی سیستمی كۆتا لە هەرێمی كوردستاندا پێشكەش دەكات.

هاوكات حەبیب محەمەد جاف بابەتێك لەبارەی پێكهاتەكان لە نێوان یاسا و واقیعی سیاسیدا پێشكەش دەكات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket