داعشێک دەستگیردەکرێت و دووانی تریش کوژران
کوردستان 07:28 PM - 2022-11-07
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی پیلانێکی تیرۆریستانی داعش بۆ تێکدانی ئاسایشی ھەرێم شکست پێدەھێنن و لە ئۆپراسیۆنێکیشدا دووچەکداری داعش دەکوژرێن و تیرۆرستێکی داعش كە ژنە بە برینداری دەستگیردەکرێت .
پاش ئەوەی رۆژی ٣ / ١١ / ٢٠٢٢ سێ تیرۆریستی داعش کە یەکێکیان ژن بوو لەقەزای چەمچەماڵەوە بەڕێكەوتن بۆ ناوچەی سەنگاو بە مەرامی بنیادنانی حەشارگەیەک بۆ تیرۆریستانی داعش و ئەنجام دانی چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی لە شارەکانی ھەرێم کە پێشتر ئامادەکارییان بۆ کردبوو تا ژمارەیەک چەکداری تیرۆریستی تر بێنە ناوچەکە دەست بەجێبەجێکردنی پیلانەکانیان بکەن .
ھێزەکانمان لەسەر بنەمای زانیاری پێشوەخت بەدواداچوونیان بۆ جموجۆڵی تیرۆریستان کرد و ناوچەی سەنگاو خرایە ژێر چاودێری وردەوە کەدوای دڵنیابوون و وەرگرتنی رەزامەندی بەڕێز دادوەر ئۆپراسیۆنی دەستگیرکردنی تاوەنبارەکان دەستیپێکرد و لەشەوی ٦ / ٧ ی ١١ ی ٢٠٢٢ لە شاخی ئاژداخ لەنزیک گوندی کچان لەناوچەی سەنگاو شوێن و جێگای تیرۆریستان دۆزرایەوە لەکاتی ھەوڵدان بۆدەستگیرکردنیان رووبەڕووی ھێزەکانمان بوونەوە پاش ٣٠ دەقە توانرا ھەردوو تیرۆریست (ک، س م) و ( م ، ع ، م )
بکوژرێت و تیرۆریست ( ش ، ن ، ع ) بە برینداری دەستگیربکرێت .
زانیاری لەبارەی تیرۆریستەکانەوە
١-تێرۆریستی کوژراو (ک، س م) موالید (١٩٧٥ ) دانیشتوی قەزای چەمچەماڵ گەڕەکی ڕاپەڕینە ، خێزاندارەو سێ منداڵی هەیە و پێشینەی کاری توندڕەویی ھەبووە و بەیعەتیان بەتیرۆریستانی داعش داوەو پیلانیان ھەبووە چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی ئەنجام بدەن و دوای بنیادنانی حەشارگە چەکدارانی داعش بێنە ناوچەکە .
۲- تێرۆریستی کوژراو (م ، ع ، م ) دانیشتوی چەمچەماڵ گەڕەکی ڕاپەڕین موالید ١٩٩٨ ، خێزاندارە هاوسەرەکەی بەناوی ( ش ، ن ، ع ) ئەندامی گروپەکەبووە
ھەردووکیان بەیعەتیان بە تیرۆریستانی داعش داوە و بەھەمان شێوە مەرامیان بووە چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی ئەنجام بدەن .
٣- تێرۆریستی بریندار ( ش ، ن ، ع ) کە رەگەزی ژنە و هاوسەری تێرۆرست ( م ، ع ، م ) بەھەمان شێوە فکری تیرۆریستانی داعشی وەرگرتووەو بەیعەتی پێداون و ئامادەبووە بەشداری بکات لە کردەوە تیرۆریستیەکان .
لێکۆڵینەوەو بەدواداچون لەوبارەیەوە بەردەوامە
ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
19گێگابایت زانیاری هەستیاری وەزارەتی دەرەوەی سووریا دزەی پێکرا
09:10 PM - 2026-06-10 -
خولی بیری میانڕەوی و رووبەڕوبوونەوەی توندڕەوی کۆتایی هات
04:44 PM - 2026-06-10 -
مەکتەبی سکرتارییەت: حیکمەتی حەمە پاشا رووبەڕووی دۆخی سەخت و دژواری بۆتەوە
04:10 PM - 2026-06-10 -
12 ساڵ بهسهر داگیركردنی موسڵدا تێدهپهڕێت
09:33 AM - 2026-06-10
ئەمانەش ببینە
ترەمپ هەڕەشەی هێرشکردن دەکات و پزیشکییانیش سوورە لەسەر هەڵوێستەکانی
08:40 PM - 2026-06-10
قوباد تاڵەبانی: پێویستە هەرێم و بەغدا پێکەوە هاوکار و هەماهەنگ بن
05:39 PM - 2026-06-10
بۆچی ترهمپ 37 جار تهئكید له رێككهوتن لهگهڵ ئێران كردوهتهوە؟
03:30 PM - 2026-06-10
لەسنووری هەولێر ئاگركەوتەوەو زەوی جوتیاران دەسوتێت
01:07 PM - 2026-06-10
زۆرترین خوێنراو
-
ترەمپ هەڕەشەی هێرشکردن دەکات و پزیشکییانیش سوورە لەسەر هەڵوێستەکانی
جیهان 08:40 PM - 2026-06-10 -
قوباد تاڵەبانی: پێویستە هەرێم و بەغدا پێکەوە هاوکار و هەماهەنگ بن
کوردستان 05:39 PM - 2026-06-10 -
خولی بیری میانڕەوی و رووبەڕوبوونەوەی توندڕەوی کۆتایی هات
کوردستان 04:44 PM - 2026-06-10 -
مەکتەبی سکرتارییەت: حیکمەتی حەمە پاشا رووبەڕووی دۆخی سەخت و دژواری بۆتەوە
کوردستان 04:10 PM - 2026-06-10 -
بۆچی ترهمپ 37 جار تهئكید له رێككهوتن لهگهڵ ئێران كردوهتهوە؟
جیهان 03:30 PM - 2026-06-10 -
لەسنووری هەولێر ئاگركەوتەوەو زەوی جوتیاران دەسوتێت
کوردستان 01:07 PM - 2026-06-10 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:20 AM - 2026-06-10 -
12 ساڵ بهسهر داگیركردنی موسڵدا تێدهپهڕێت
عیراق 09:33 AM - 2026-06-10



.jpg)
.png)
.png)

دابەزێنە

