riklam

بیرمەندێكی كورد لەبواری فیزیا پۆستێكی باڵای زانستی لە كەنەدا وەردەگرێت

کوردستان 08:29 PM - 2022-07-27

پرۆفیسۆر ئیبراهیم كەریمی بیرمەندی جیهانی لەبواری فیزیا وەك سەرۆكی پەیمانگای كوانتۆمی كەنەدا دیاری كرا.

لەوبارەیەوە پرۆفیسۆر ئیبراهیم كەریمی ڕایگەیاند: پەیمانگەكە لە ئاستێكی هەر بەرزی بواری فیزیایە و بە تایبەت بەشی كوانتۆمی هەیە.

پرۆفیسۆر ئیبراهیم كەریمی لە شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبووە و لە جیهاندا وەك بیرمەندێكی بواری فیزیا ناسراوە و خاوەنی چەندین بیری نوێیە لە بواری فیزیا و دەیان خەڵاتی و ڕێزلێنانی نێودەوڵەتی پێبەخشراوە و میدالیای هێرزبێرگی فیزیای لە كەنەندا پێبەخشرا و ئەندامی ئەنجومەنی پاشایەتی بیرمەندانی كەنەندایە. 

پرۆفیسۆر ئیبراهیم كەریمی ساڵی 1979 لە شاری سەقز لە دایكبووە و قۆناغەكانی خویندنی هەر لەو شارە تەواو كردووە و دواتر هۆگری فیزیا دەبێت و بەشداری لە چەندین كۆنفرانسی فیزیا دەكات و چەندین بیرۆكەی نوێی فیزیایی دەخاتەڕوو و لە زانكۆی كرمان لە بەشی فیزیا وەك خوێندكاری نموونە دەستنیشان دەكرێت و هاوكات لەگەڵ فیزیا، بیركاریش تەواو دەكات و دواتر چەندین زانكۆی ئەوروپایی ئامادەیی خۆیان بۆ وەرگرتنی دەردەبڕن و پاشان دەچێتە ئیتالیا و لە ماوەی دوو ساڵ و نیو دكتۆرا وەردەگرێت لە بواری فیزیا و چەند داهێنانێكی نێودەوڵەتی بەناوی ئەو تۆمار دەكرێت. 

پرۆفیسۆر كەریمی دواتر لەگەڵ پرۆفیسۆر رابێرت بوید ناوەندی لێكۆڵینەوەی پێشكەوتووی فۆتۆنیك لە ئۆتاوی كەنادا دادەمەزرێن و دەچێتە كەنەدا و دەبێتە مامۆستای زانكۆ لە بەشی فیزیا و دەبێتە خاوەنی كورسی لێكۆڵینەوە بۆ ماوەی پێنج ساڵ و دوو خەڵاتی گرنگ لە داهێنانی فیزیایی وەردەگرێت. 

ساڵی 2020 خەڵاتی هێرزبێرگی فیزیای پێدەبەخشرێت. 

PUKmedia باشیلا جەعفەر  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket