riklam

کونسوڵی گشتیی فەرەنسا ماڵئاوایی لە جێگری سەرۆکی هەرێم دەکات

کوردستان 04:11 PM - 2026-07-22
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و یان برێم راگەیاندنی جێگری سەرۆکی هەرێم

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و یان برێم

ئەمڕۆ 22ی7ی2026، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکی وەک کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان، پێشوازییکرد لە یان برێم.

لە دیدارەکەدا، جێگری سەرۆکی هەرێم سوپاس و پێزانینی بۆ کارەکانی یان برێم دەربڕی، کە لە ماوەی رابردوودا وەک کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان، رۆڵی گرنگی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا گێڕاوە، هەروەها هیوای سەرکەوتنی لە کار و ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.

لای خۆیەوە، یان برێم، سوپاسی پاڵپشتی و هاریكاریی لایه‌نه‌ پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی له‌ سەرخستنی كار و ئەرکەکانی لە ماوەی رابردوودا كرد و بەردەوامیی پشتیوانی و هاریکاریی وڵاتەکەشی بۆ هەرێمی کوردستان، دووپات کردەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket