riklam

لە شەش هەفتەی رابردوو نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاست

جیهان 10:19 AM - 2026-07-23
گەرووی هورمز PUKMEDIA

گەرووی هورمز

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا زیاتر لە ٪٢ بەرزبوونەوە و بەمەش بەرزترین ئاستی لە زیاتر لە شەش هەفتەی ڕابردوودا تۆمارکرد، ئەمەش بەهۆی تەشەنەسەندنی ئاڵۆزییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مەترسییەکانی سەر ڕێڕەوە ئاوییە جیهانییەکانی گواستنەوەی نەوت.

بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە 23-7-2026 نرخی بەرمیلێک نەوتی خامی برێن: بەڕێژەی ٪٢.٣ (٢.٢٠ دۆلار) بەرزبووەوە و گەیشتە ٩٦ دۆلار و 27 سەنت.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خامی تێکساسی ئەمریکی بەڕێژەی ٪١.٩ (١.٦٥ دۆلار) بەرزبووەوە و گەیشتە ٨٨ دۆلار و 48 سەنت.

 دوای جەولەیەکی نوێی هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، سوپای پاسداران ڕایگەیاند کە تەنگەی هورمز بە تەواوی لەژێر کۆنترۆڵی ئەواندادایە و داخرابوو بەڕووی کەشتییەکاندا، ئەمەش هۆکاری سەرەکی بەرز بونەوەی نرخی نەوت بوو.

 شارەزایانی بازاڕی ئابووری ئاماژە بەوە دەکەن کە بازاڕی نەوت بەرەوڕووی مەترسییەکی دەگمەن بووەتەوە بەهۆی ئەگەری وەستانی گواستنەوەی نەوت لە یەک کاتدا لە دوو تەنگەی گرنگی جیهانییەوە (هورمز و باب ئەلمەندەب).

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket