هەڕەشەی بڕینی کارەبای نیشتمانی، نیگەرانیی هاووڵاتیانی لێکەوتووەتەوە
کوردستان 11:48 AM - 2026-07-22
لۆگۆی پرۆژەی رووناکی - AFP
نەبوونی کارەبا
لە راگەیەندراوێکدا، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، ماوەی 50 رۆژی وەک دوا وادە بۆ پارەدانی پسولەی کارەبای پرۆژەی رووناکی دیاریکردووە و دەڵێت: ئەو هاوبەشانەی لە ماوەی 50 رۆژی دوای دەرچوونی پسولەکانیاندا پارەی کارەبا نادەن، بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی کارەباکەیان دەبڕێت، تاوەکو پارەی پێویستی سەرجەم پسولەکانی کارەبا دەدەن.
وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوەکەیدا، داوا لە هاوبەشانی دەکات کە قەرزی پێش پرۆژەی رووناکی بدەنەوە، لەبەرئەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا قەرزی پێش پرۆژەکەش بە هەمانشێوە دەبێتە بەشێک لەو پارەیەی کە دەکرێت ببێتە هۆی پچڕانی ئۆتۆماتیکی کارەبا لەکاتی نەدانی پارەکەدا.
قورسکردنی ئەرکی هاووڵاتی
ئەو راگەیەندراوەی وەزارەتی کارەبا نیگەرانیی هاووڵاتیانی لێکەوتووەتەوە، بە تایبەتی لەمکاتەدا کە سەعاتەکانی پێدانی کارەبای پرۆژەی رووناکی کەمبووەتەوە و مووچەی فەرمانبەرانیش دوا دەکەوێت، لەبەرئەوە پێیانوایە حکومەت بەو هەنگاوە ئەرکی سەرشانی خەڵک زیاتر قورس دەکات.
لەوبارەیەوە، ئەحمەد فەقێ فەرمانبەر لە وەزارەتی کشتوکاڵ، رایگەیاند: سەیرە حکومەت بڕیاری لەو جۆرە دەربکات و هەڕەشەی بڕینی کارەبا لە هاووڵاتی بکات، لە بەرامبەر دواکەوتنی پارەدان، چونکە حکومەت زۆرباش دەزانێ رەوشی خەڵک چۆنە و چەند قەیران رووی لە سەرجەم هاووڵاتیان و بە تایبەتی مووچەخۆران کردووە.
گوتیشی: بڕینی کارەبای نیشتمانی لە دوای 50 رۆژ لە ئاگادارکردنەوە (وەک لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبادا هاتووە) بەم گەرمای هاوینە، ئەوە دەردەخات کە حکومەت هیچ لە خەمی هاووڵاتیدا نییە و رەچاوی ژیان و گوزەرانیان ناکات، من مووچەخۆرم کاتێک مووچەکەم دوادەکەوێت چۆن بتوانم لەکاتی خۆیدا پارەی کارەبا بدەم؟
جگە لە هەڕەشەی بڕینی کارەبا لەسەر هاووڵاتیان، بەشێک لە بەشداربووان ناڕەزایی دەردەبڕن لەوەی پارەیانداوە، بەڵام کارەبایان بۆ نەگەڕاوەتەوە کە بەهۆی دواکەوتنی پارەدانەکەوە کارەبایان بڕدراوە، هەندێک لەو هاوبەشانە بۆ ماوەی زیاتر لە هەفتەیەک لەم وەرزی هاوین و گەرمایەدا بێ کارەبا ماونەتەوە.
داواکردنی قەرزی کۆن
هاوکات مامۆستا نیشتمان قادر وتی: لەوکاتەوەی پرۆژەی رووناکی جێبەجێکراوە، خەڵک لەترسی بڕینی کارەبا دوای گەیشتنی پسوولە راستەوخۆ پارەی کارەبا دەدات، تەنیا ئەو کەسانە نەبێت کە توانای داراییان زۆر خراپە، بۆ ئەوانەش ناکرێت کارەبایان لەسەر ببڕێت.
وتیشی: ئەوەی زیاتر هاووڵاتیانی نیگەران کردووە ئەوەیە حکومەت داوای قەرزی کۆنی کارەبا دەکات، ئەگەر نەیدەین کارەبامان لەسەر دەبڕێت، لە کاتێکدا ئەو قەرزەی لەسەر خەڵک ماوەتەوە هی ئەو ساڵانەیە کە حکومەت چەندین مووچەی بە ناوی پاشەکەوت و لێبڕینەوە دابەش نەکرد، هەروەها لەکاتێکدا داوای ئەو قەرزە دەکاتەوە کە چارەنوسی مووچەی مانگەکانی داهاتووی فەرمانبەران نادیارە و هەر مانگە و گرفتێک بۆ دواخستنی دروست دەکەن.
ئەگەرچی لەگەڵ بڕیاری جێبەجێکردنی پرۆژەی رووناکیدا باس لە دابینکردنی کارەبای بەردەوام دەکرا، بەڵام تائێستا نەتوانراوە وەک پێویست و بە بەردەوامی کارەبای 24 سەعاتی بۆ هاوبەشان دابین بکرێت، بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای هەولێر، جگە لەوەی لە سەنتەری شار کارەبا زۆر دەبڕێت، هاوکات لە دەوروبەری شاریش خەڵکی بە دەست نەبوونی کارەباوە رووبەڕووی زەحمەتی زۆر بوونەتەوە، ئەوەش لە کاتێکدایە لە هەندێک لەو شوێنانە موەلیدە ئەهلییەکانیش کار ناکەن.
ئەرک و ماف
هاووڵاتیان گلەیی لەوەش دەکەن لەگەڵ هەر بارودۆخێکی نەخوازراودا لە ناوچەکە و وەستانی کارەکانی کۆمپانیای داناگاز، راستەوخۆ بڕی پێدانی کارەبا کەمدەبێتەوە و حکومەت پەنا بۆ کارپێکردنی موەلیدە ئەهلییەکان دەباتەوە ئەوەش ئەرکێکی دیکەی دارایی دەخاتە سەرشانی هاووڵاتیان.
هەر لەسەر ئەو پرسە عەبدوڵڵا رەمەزان کە خانەنشینە، ئاژاەی بەوەکرد: هەڕەشەی بڕینی کارەبا لەسەر خەڵک ئەوپەڕی بێ رێزییە و دروستکردنی قەیرانێکی دیکەیە لەسەر موچەخۆران.
وتیشی: پێویستە حکومەت دۆخی مووچەخۆرانی لەبەرچاو بێت و پارەدانی ئاو و کارەبا لەگەڵ هاتنی مووچەدا بێت، لەبەرئەوەی ناکرێت حکومەت مووچەت لەکاتی خۆیدا نەداتێ، بەڵام داوات لێبکات پارەی ئاو و کارەبا لەکاتی خۆیدا بدەیت، لەبەرئەوە پێویستە حکومەتی هەرێم بە بڕیارەکەیدا بچێتەوە و بەشێوەیەکی بنەڕەتی بارودۆخی کارەبا چارەسەر بکات.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، بڕیار لە بارودۆخی كارەبا و سووتەمەنی لە هەرێمی كوردستان و هەنگاوەكانی هەردوو وەزارەتی (كارەبا و سامانە سروشتییەكان) و پێشنیاری داشكاندنی رێژەیەك لەپارەی كەڵەكەبووی كارەبای هاووڵاتییان بدات.
PUKMEDIA/کوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت: هەڤاڵ مەجید سەلیم قاڵبووەیەکی سەنگینی شۆڕشی نوێیە
07:56 PM - 2026-07-22 -
کونسوڵی گشتیی فەرەنسا ماڵئاوایی لە جێگری سەرۆکی هەرێم دەکات
04:11 PM - 2026-07-22 -
ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی لێخۆشبوونی سزای هاتووچۆو كارەباو مۆڵەتی بێمووچە دەكات
11:13 AM - 2026-07-22 -
سێ کەس لە ڤەنزوێلا بەهۆی ڤایرۆسی هانتا گیانیان لەدەستدا
10:47 AM - 2026-07-22
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ سوپاسنامەیەکی لە ئەمین بابەشێخ پێگەیشت
05:17 PM - 2026-07-22
عەبودی: سبەینێ سەرۆکوەزیران سەردانی ئێران دەکات
02:19 PM - 2026-07-22
دروستكردنی باڵەخانەیەكی نوێ بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە راگەیەندرا
12:15 PM - 2026-07-22
هەڕەشەی بڕینی کارەبای نیشتمانی، نیگەرانیی هاووڵاتیانی لێکەوتووەتەوە
11:48 AM - 2026-07-22
زۆرترین خوێنراو
-
٢٢ی تەممووز؛ بیرەوەریی پەیامێک بۆ ئێستاش
بیروڕا 10:26 AM - 2026-07-22 -
بوێری و بەرپرسیارێتی نیشتمانی
بیروڕا 10:25 AM - 2026-07-22 -
تێچووی هەڵمەتی سەربازیی ئەمریكا بۆسەر ئێران 37 بلیۆن دۆلاری تێپەڕاند
جیهان 10:18 AM - 2026-07-22 -
شەهید مەلا عەلی لەزیندانەوە بۆ نەمری شیعرو شەهادەت
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-22 -
33 ساڵ بەسەر شەهیدبوونی فەرماندە غەریب هەڵەدنی تێدەپەڕێت
ی ن ک 09:13 AM - 2026-07-22 -
وەزارەتی بازرگانی کۆتاییهاتنی وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمی راگەیاند
عیراق 11:21 PM - 2026-07-21 -
سەرۆک بافڵ: رۆژی لەدایکبوونت پیرۆز کاک قوباد
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-21 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین کازم عەلی قەرەوەیسی
پرسەنامە 08:05 PM - 2026-07-21



.png)


دابەزێنە

