ئاسیاسێڵ خەڵاتێكی گەورەی جیهانی وەردەگرێت
کوردستان 06:14 PM - 2022-07-18
ئەڵمانیا ڕیزبەندی پلە یەك لەسەر ئاستی جیهان دەبەخشێتە دەستپێشخەرییە مرۆییەكانی ئاسیاسێڵ؛ گەورە كۆمپانیای پەیوەندییەكان لە عیراق بۆ پشتگیریكردنی لە بەیەكتر شادكردنەوەی ئاوارەكان.
رۆژی 18ی حوزەیرانی 2022، كاریەر كۆمیونیتی Carrier Community، كە پلاتفۆڕمێكی جیهانی تایبەتە بە كەناڵەكانی میدیاو براندەكانی بازرگانی و تۆڕەكانی دابینكاری خزمەتگوزاری پەیوەندییەكان و هاوبەشەكانی بواری سیستمی ژینگەیی (ئیكۆ سیستەم)، بەشێوەیەكی سەركەوتوانە هەڵسا بەمیوانداریكردنی شەشەمین ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی CC-GLOBAL ی ساڵانە، بە ئامادەبوونی زیاتر لە 320 میوان لە میانی بۆنەیەكی تایبەتدا لە ئاڵتی مۆنزی (Alte Münze) بە شێوەیەكی ڤێرچواڵ لەڕێی CC-Webinarەوە، راستەوخۆ لەگەڵ 43 كۆمپانیای براوەدا لەسەرتاسەری جیهانەوە كە ئاهەنگیان بۆ دەستكەوتەكانیان دەگێڕا.
یانەی كاریەر كۆمیونیتی "Carrie Community" كە ناودارترین یانەی جیهانی تایبەتە بە كۆمپانیاكانی مۆبایل و بارەگاكەی لە بەرلینە، هەڵسا بەڕێزلێنانی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ لە عیراق لە نێوان كۆمپانیاو دامەزراوە گەورە ركابەرەكانیدا، لە میانی دابەشكردنی خەڵاتدا بەسەر باشترین كۆمپانیاكانی پەیوەندی مۆبایل لە جیهاندا وەك یەكەمین كۆمپانیا دەستنیشانیكرد لەسەر ئاستی جیهان لە پای ئەو رۆڵە پێشەنگەی گێڕاویەتی لە دەستپێشخەرییە مرۆڤ دۆستانەكانیدا لەڕێی خەڵاتێكی گەورەوە "بەیەكتر شادكردنەوەی ئاوارەكان" (Connecting the Unconnected) لە ئەنجامی پڕۆژە مرۆڤ دۆستانەكەی لە كەمپەكانی ئاوارەكان كە ناونیشانی "سەنتەرەكانی هیوا"ی لەخۆگرتبوو، ئەمەش وەك دانپێدانانێك بە هەوڵە نایابەكانی لە بواری بەرپرسیارێتی كۆمەڵایەتی كۆمپانیاكان "CSR" و هەوڵە مرۆڤدۆستانەكانی تری لەكاتی قەیرانەكاندا.
ئاسیاسێڵ ئەم خەڵاتەی لەئەنجامی كارەكانی لە كەمپەكانی ئاوارەكان پێ بەخشراوە، لە درێژەی بەرنامە بەردەوامەكانی لە بواری "CSR"دا لە عیراق.
دەستەی داوەرانی خەڵاتەكانی "Carrier Community" كە كۆمەڵێك داوەری دەستەبژێر "نوخبە"ن، بەوە ناسراون كە رژدترین و وردترین دەستەی داوەرین لە كۆمەڵگەی تێلیكۆمدا لە جیهان و خەڵات و ریزبەندییەكانیان دوای پرۆسەیەكی گەڕان و لێكۆڵینەوە چڕوپڕ دەبەخشنە براوەكان.
ئەم دانپێدانانەیان بە ئاسیاسێڵ بەهایەكی بەرزو گرنگییەكی زیاتر بەدەستدەهێنێت لە ئەنجامی پڕۆژە مرۆڤدۆستانەكانی وەك كۆمپانیایەكی پەیوەندی پێشەنگ.
كاریەر كۆمیونیتی "Carrier Community" پلاتفۆرمێكی جیهانیی تایبەتە بەكۆمپانیاكانی خزمەتگوزاری پەیوەندی، پەیامەكەی رێزلێنانی دەستكەوتە داهێنەرانەكانی كۆمپانیاكانی تێلیكۆم و تیشكخستنەسەریانە لەسەر ئاستی هەرێمایەتیی و جیهانیی لەڕێگەی خەڵاتكردنیانەوە بەخەڵاتگەلێك كە بەشێوەیەكی سەربەخۆ هەڵسەنگاندنیان بۆ دەكرێت، و لەلایەن پانڵێكەوە بڕیاریان لێدەدرێت كە لە شیكارزانان و شارەزایانی بواری تێلیكۆم پێكهاتوون.
ئەم پلاتفۆرمە ئەڵمانییە سەنگینە نمونەی شەفافیەت و بابەتی بوونەو ئامانجی هێنانە كایەی كۆمەڵگەیەكە كە بەشێوەیەكی باش پێكەوە بەسترابنەوە، چ لە رووی تێلیكۆم "پەیوەندییەكان"ەوە بێت یان بەشێوەیەكی گشتی.
هەر بۆیە زۆر سەرسام بوون بە دەستپێشخەرییە مرۆڤدۆستانەكانی ئاسیاسێڵ و هەوڵە گەورەكانی لە فەراهەمكردنی ئامرازەكان لەڕێی سەنتەرەكانی هیوا "Centers of Hope"ەوە بۆ پێكەوە بەستنەوەی ئاوارەكان لەگەڵ جیهان، چ لەڕێی شادكردنەوەیان بێت لەگەڵ ئازیزانیان، یان لەڕێی دەستگەیشتنیان بێت بەخوێندن یان دەستگەیشتنیان بەیارمەتی پزیشكی.
دەستپێشخەرییەكەی ئاسیاسێڵ: (ناوەندەكانی هیوا) لە كەمپەكانی ئاوارەكان شێوازێكی تایبەت بوو بەئاسیاسێڵ بۆ باشتركردنی ژیانی ئەو ئاوارانە كە ناچاركراون ماڵوحاڵی خۆیان جێبهێڵن و رووبكەنە نادیار، ناچاركراون لە هەلومەرجێكی ناهەمواردا بژین لەپێناو دەربازبوون لە توندوتیژی و مامەڵەی نامرۆڤانە.
ناوەندەكانی هیوا كراون بە دوو بەشەوە: یەكەمیان تەرخانكراوە بۆ دابینكردنی یارمەتی پزیشكی ئۆنلاین و ئیحالەكردنی كەیسە مەترسیدارەكان بۆ شاری پزیشكی فاروق بۆ وەرگرتنی چارەسەری بێبەرامبەر، دووەمیشیان ئینتەرنێت كافێیەكە كە یارمەتی پەنابەران دەدات لەگەڵ خێزانەكانیان لە پەیوەندیدا بن، درێژە بە خوێندن بدەن، زیاتر ئاگاداری بارودۆخی عیراق بن یان تەنانەت بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆش، بەتایبەتی بۆ مناڵەكانیان.
عومەر فالح، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و میدیا لە ئاسیاسێڵ لە مبارەیەوە رایگەیاند: كاتێك ئەوپەڕی هەوڵی خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ یارمەتیدانی خوشك و براكانمان لە كەمپەكانی ئاوارەكان، هەستدەكەین هێشتا هیچی وامان نەكردووەو دوایەمین شت بیر لێ بكەینەوە بەدەستهێنانی خەڵاتە، وەك كۆمپانیایەكی خزمەتگوزار، ئەوەی كردوومانە لە باوەڕبوونمان بە بەها و پرەنسیپە سەرەكییەكانی ئاسیاسێڵ كردوومانە. وتیشی: بەڕاستی ئازارمان دەدات كە دەبینین چەندین خێزان ناچاركراون ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبهێڵن و تا ئێستاش ناتوانن بگەڕێنەوە، ئاسیاسێڵ دەیەوێت ئەم هەلە بقۆزێتەوە بۆ دەربڕینی سوپاس و پێزانینی بۆ كاریەر كۆمیونیتی "Carrier Community" بۆ لەبەرچاوگرتنی دەستپێشخەرییەكەمان، و هیوادارین كە ببێتە مایەی هاندانی كۆمپانیاكانی تر كە چاو لە ئێمە بكەن و یارمەتی ئەوانە بدەن كە پێویستییان پێیەتی.
ئەوەش دەڵێت: بەڵێن بە گەلی عیراق دەدەین كە ئاسیاسێڵ هەمیشە باشترین و پێشكەوتووترین خزمەتگوزارییان پێشكەشدەكات، چ ئەوەی سوود بە كۆمەڵگە دەگەیەنێت بەشێوەیەكی گشتی، یان بە كەرتی پەیوەندییەكان".
ئەم دەستپێشخەرییە مرۆڤدۆستانانە یەكەم جار نییە لە مێژووی ئاسیاسێڵدا؛ ئەم كۆمپانیا عیراقییە كە چەندین خەڵاتی جیهانیی بردووەتەوە، وەك كۆمپانیایەكی خزمەتگوزار ناسراوە كە لەسەر بەها مرۆییەكان بنیاتنراوە وتەنها كۆمپانیایەكی گەورە نیە وبەس. ئاسیاسێڵ لە ڕێی مێژوویەكی دوورودرێژی پڕ لەدەستكەوتەوە سەلماندوویەتی كە كۆمپانیای بەرپرسیار ئەو كۆمپانیایەیە كە ئاكشن وەردەگرێت و گۆڕانكاری دێنێتە ئاراوە لە كۆمەڵگەدا بە شێوەیەكی، نەوەك تەنها لە بواری كارەكەی خۆیدا.
دەربارەی ئاسیاسێڵ:
ئاسیاسێڵ "كۆماندەكاتەوە"، دابینكەری سەرەكی خزمەتگوزاریی پەیوەندییەكانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەكانە لە عیراق و لە 1ی كانونی دووەمی 2022ەوە ژمارەی بەشدرابوانی گەیشتووەتە 16 ملیۆن بەشداربوو.
ئاسیاسێڵ وەكو یەكەم كۆمپانیای خزمەتگوزاریی مۆبایل ناسێنراوە لە عیراق، وە یەكەم كۆمپانیاشە كە تۆڕەكەی هەموو بەشەكانی عیراق دابپۆشێت و خزمەتگوزاری 4G+ بە كوالیتییەكی بەرز لە سەرتاسەری سەرجەم پارێزگاكانی عیراق دابینبكات.
تۆڕی ئاسیاسێڵ زیاتر 99%ی دانیشتوانی عیراق دەگرێتەوە، ئەمەش وا دەكات كە تۆڕەكەی ببێتە فراوانترین تۆڕی مۆبایل لە بەرامبەر دوو كۆمپانیایەكەی تری مۆبایل لە عیراقدا.
ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەكات كە لە كانونی دووەمی 2015ەوە بە باشترین دابینكەری خزمەتگوزاری ئینتەرنێت دادەنرێت كە باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین كوالیتی لە عیراق دابیندەكات.
لە سەرەتای ساڵی 2022 ەوە ئاسیاسێڵ وەك خێراترین خزمەتگوزاری 4G+ و گشگیرترین رووماڵی تۆڕی ئینتەرنێت لەلایەن Ookla®ەوە دەستنیشانكرا.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
شنیار ئەنوەر: نوسینگەی حكومەتی هەرێم لەواشنتن دژی سلێمانی كار دەكات
02:15 PM - 2024-09-08 -
٩٠هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:27 AM - 2024-09-08 -
شێخ جهعفهر: پێشمهرگه خاوهنی دهستكهوتهكانن
06:05 PM - 2024-09-07 -
دەزگای ئاسایش: كەیسی بێهزاد خەسرەوی پەیوەندی بەكاری سیاسییەوە نییە
10:11 PM - 2024-09-06
ئەمانەش ببینە
کوردستان 04:25 PM - 2024-09-08 قوباد تاڵهبانی: رووبهڕووی ئهو كهسانه دهبینهوه كه دهبنه كۆسپ بۆ وهبهرهێنهران
لێبوردنه گشتییهكهی سهدام تهنها سهرۆك مام جهلال-ی نهگرتهوه
12:18 PM - 2024-09-08
کۆمسیۆن: وردبینی لەناوی کاندیدان بەردەوامە
09:38 AM - 2024-09-08
بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی: شێواندنی گۆڕەبەکۆمەڵەکان قبوڵ ناکەین
09:15 PM - 2024-09-07
'ههژماری من' كێشه گهورهكهی مووچهخۆرانی ههرێم و عیراق
02:03 PM - 2024-09-07
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵهبانی: رووبهڕووی ئهو كهسانه دهبینهوه كه دهبنه كۆسپ بۆ وهبهرهێنهران
کوردستان 04:25 PM - 2024-09-08 -
شنیار ئەنوەر: نوسینگەی حكومەتی هەرێم لەواشنتن دژی سلێمانی كار دەكات
کوردستان 02:15 PM - 2024-09-08 -
خەلیل عەبدوڵا ئەستێرەکانی گەردوون چاپ دەکات
هەواڵ 12:24 PM - 2024-09-08 -
لێبوردنه گشتییهكهی سهدام تهنها سهرۆك مام جهلال-ی نهگرتهوه
کوردستان 12:18 PM - 2024-09-08 -
کۆمسیۆن: وردبینی لەناوی کاندیدان بەردەوامە
کوردستان 09:38 AM - 2024-09-08 -
٩٠هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:27 AM - 2024-09-08 -
بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی: شێواندنی گۆڕەبەکۆمەڵەکان قبوڵ ناکەین
کوردستان 09:15 PM - 2024-09-07 -
شێخ جهعفهر: پێشمهرگه خاوهنی دهستكهوتهكانن
کوردستان 06:05 PM - 2024-09-07