riklam

كەركوك.. 178 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە

کوردستان 11:53 AM - 2022-07-04

سایلۆی كەركوك لەماوەی ڕابروودا پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی بەشێوەیەكی باش جێبەجێكردوە ولەبارەی پرۆسەكەوە حسێن قەنبەر بەڕێوەبەری لقی كەركوكی كۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە ڕایگەیاند: تائێستا لەكەركوك 178هەزار تۆن گەنمی جوتیارانیان وەرگرتوە.

سەرچاوەیەكیش لەسایلۆی كەركوك تایبەت بە PUKmedia ی ڕاگەیاند:  كۆی ئەو گەنمەی لەڕێگەی هەر سێ ناوەندوی وەرگرتنی گەنم كە بریتین لەسایلۆی كەركوك و ناوەندەكانی تازە و حەویجە 178هەزار تۆنیان وەرگرتوەو پرۆسەی وەرگرتنەكەش بەردەوامی هەیە.

 سەرچاوەكە وتیشی: هەر جوتیارێك گەنمی هەبێت دەتوانێت ڕادەستی سایلۆكانی كەركوكی بكات و تا ئێستا بەچوار قۆناغ پارەی جوتیارانی كەركوك لەوەزارەتەوە گەیشتۆتە دەستیان و بڕی ئەو پارانەی لەو چوار قۆناغەدا بۆ كەركوك دابینكراون نزیكەی 40 ملیار دینار بووە.

ئاشكراشیكرد ژمارەی ئەو جوتیارانەی لەسایلۆی كەركوك چەكی پارەی گەنمی ئەمساڵیان وەرگرتوە 1150كەسن، ئەوانەی لەناوەندی وەرگرتنی تازە چەكیان وەرگرتوە 350 كەسە و ئەوانەی لەناوەندی وەرگرتنی حەویجەش وەریانگرتوە 650 كەسە.

وتیشی: لەئایندەیەكی نزیكدا قۆناغی پێنجەمی پارەی گەنمی جوتیارانیش دەگاتە دەستیان و دەستبەدابەشكردنی دەكەن كەچەكی پارەی زیاتر لەهەزار جوتیاری تری پێ دابین دەكرێت.

ڕاشیگەیاند لەوەزارەتی بازرگانی عیراق ڕەزامەندی لەسەر تەرخانكردنی قۆناغی پێنجەمی پارەی گەنمی جوتیارانی عیراق دراوەو چاوەڕوان دەكەن حیسەی پارێزگاكان لەو پارەیەش دابەش بكرێت و بەشی كەركوكیش بگاتە پارێزگاكە و ئەوانیش دابەشی دەكەن بەسەر جوتیارانی كەركوكدا.
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket