riklam

هەڵەبجە.. ساڵیادی هەفتەبازاڕی كێڵگەی كوردستان دەكرێتەوە

کوردستان 10:30 AM - 2022-07-01

بەیانی ئەمڕۆ 1-7-2022 بە ئامادەبوونی بێگەرد تاڵەبانی وەزیر كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حزبی و حكومی و ژمارەیەك لە جوتیارانی نموونە لە هەڵەبجە ساڵیادی هەفتە بازاڕی كێڵگەی كوردستان بەڕێوەچوو و هاوكاتیش ماڵی پاشاش كرایەوە. 

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵی ھەرێم لەوتەیەکدا رایگەیاند: وەزارەتەکەی کۆمەڵێک ھەنگاوی ناوە بۆ گەڕاندنەوەی بنەچەی کشتوکاڵکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی کوالیتی و ناساندنی بە وڵاتانی دەرەوە.

وتیشی، لە سێ ساڵی رابردوودا توانیویانە ئاستی سەرمایەگوزاری لە بواری پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ لە ١.٨% بەرزبکەنەوە بۆ نزیکەی ١٠%. ھەروەھا لەگەڵ کۆمپانیایەکی گەورەی ئەمریکی ھەماھەنگییەکان کردووە بۆ پەرەپێدانی توانای جوتیارانی ھەڵەبجەو پێنجوێن و شارەزوور لە بەرھەمھێنانی پەتاتە بۆ ئەوەی چیتر پێویستیان بە ھاوردەکردنی نەبێت.

وەزیری کشتوکاڵ راشیگەیاند، سەرقاڵی توێژینەوەیەکی گرنگن لەسەر ھەناری ھەڵەبجە و لەگەڵ ئیماراتییەکان و جوتیاران لیژنەیەک پێکھێنراوە تاکو کوالیتییەکەی بەرزبکەنەوەو وەک براندێک ھەناردەی دەرەوەی بکەن.
PUKmedia فەرحان حەمەخان 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket