riklam

خاتوو شاناز پشتیوانییه‌كانی بۆ به‌ره‌وپێشچوونی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ دووپاتده‌كاته‌وه‌

کوردستان 03:56 PM - 2022-06-29

ئه‌مڕۆ ٢٩ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) و سه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌نده‌كانی (سلێمانی، چه‌مچه‌ماڵ، شاره‌زوور، گه‌رمیان و راپه‌ڕین)، له‌ نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ شاری سلێمانی، چاویكه‌وت به‌ مامۆستا چنار حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی په‌روه‌رده‌یی كوردستان و ستافی ئیداری كۆمه‌ڵگه‌كه‌.

له‌ دیدارێكدا، به‌ڕێوه‌به‌ر و ستافی كارگێڕی كۆمه‌ڵگه‌كه‌، پوخته‌یه‌كیان له‌باره‌ی چۆنێتی پێشكه‌شكردنی خزمه‌ت و كار و پلانه‌كانیان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی هۆشیار به‌ زانست و زانین له‌ كۆمه‌ڵگه‌كه‌دا باسكرد، له‌ به‌رامبه‌ردا خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، سوپاس و ده‌ستخۆشی پێشكه‌شكردن كه‌ به‌وپه‌ڕی دڵسۆزییه‌وه‌، ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییان راده‌په‌ڕێنن له‌ په‌روه‌رده‌كردن و گۆشكردنی منداڵان به‌ زانست و زانیاری و په‌روه‌رده‌یه‌كی ته‌ندروست.

دواتر، چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌ كۆمه‌ڵگه‌ و به‌ره‌وپێشچوونی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ و فێركردن له‌ كۆمه‌ڵگه‌كه‌دا تاوتوێ كرا و خاتوو شاناز پشتیوانیی خۆی ده‌ربڕی، بۆ ئه‌و پێشنیازانه‌ی كه‌ پێشكه‌شیان كرد.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket