}

سۆران عه‌زیز له‌پای چه‌سپاندنی زمانی كوردی سۆرانی له‌گوگڵ خه‌ڵات كرا

کوردستان 07:13 PM - 2022-05-16

به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌و سه‌رۆكی شاره‌وانی چوارقوڕنه‌ خه‌ڵاتی رێزلێنانیان به‌خشی به‌مامۆستای سۆران عزیز كه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌چه‌سپاندنی زمانی كوردی سۆرانی له‌ گووگڵ.

به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ و سه‌رۆكی شاره‌وانی چوارقورنه‌ به‌جیا پێشوازیان كرد له‌مامۆستا (سۆران عه‌زیز) كه‌ یه‌كێك بوو له‌و خۆبه‌خشانه‌ی كه‌ توانی شێوه‌زاری كوردی سۆرانی له‌گووگڵ بچه‌سپێنن.

مامۆستا سۆران عه‌زیز باس له‌ سووده‌كانی زیادكردنی زمانی كوردی بۆ گووگڵ كردو وتی، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ مه‌زنه‌ به‌هه‌وڵ و ماندووبوونی تیمێك بووه‌ كه‌ مامۆستا سۆران عزیز  یه‌كێك بووه‌ له‌و كه‌سانه‌.

گۆگڵ ناوی كۆمه‌ڵیك كه‌سی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ رۆڵیان هه‌بووه‌ له‌سه‌رخستنی  ئه‌م هه‌وڵه‌ گرنگه‌ و گووگڵ ئاماژه‌ی به‌ناوی هه‌ندێكیان كردووه‌، كه‌ مامۆستا سۆران عه‌زیز له‌ پله‌ی چواره‌م دایه‌ به‌ 56هه‌زار خاڵ له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی چوارقورنه‌و سه‌رۆكی شاره‌وانی چوارقورنه‌وه‌ خه‌ڵاتی رێزلێنانیان پێ به‌خشی.

PUKmedia محه‌مه‌د ره‌سوڵ / راینه‌


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket