بۆكان جاف كێیە ؟
کوردستان 08:09 PM - 2022-05-13
بۆكان جاف دانیشتووی شاری هەڵەبجەو خوێندكاری پێشووی زانگۆی گەرمیان لەكارێكی ناوازەدا زمانی كوردی سۆرانی بۆ بەشی وەرگێڕانی گۆگڵ زیاد دەكات.
بۆكان جاف
بۆكان حەسەن ئەحمەد عەزیز ناسراو بە بۆكان جاف لە ساڵی ١٩٩١ لەدایكبووە و دانیشتووی شاری هەڵەبجەیە بەشی زمانی ئینگلیزی لە كۆلێجی پەروەردەی زانكۆی گەرمیان خوێندووە. دەرچووی ساڵی (٢٠١٣-٢٠١٤) یە، دوای هەوڵێكی حەوت ساڵیی توانی لەم ڕۆژانەدا شێوەزاری سۆرانیی زمانی كوردی بۆ خزمەتگوزاریی وەرگێڕانی ئەلیكترۆنی گوگڵ ترانسلەیت زیاد بكات.
كێ هاندەری بووە؟
بۆكان جاف لەبارەی ئەو كەسانەی كەهاندەری بوون وتوویەتی:" سەرۆكی زانكۆی گەرمیان بەڕێز (د. فەرهاد قادر) یەكێك بووە لە هاندەرەكانم و لەماوەی ڕابردوودا بەردەوام پەیوەندی پێوە كردووم و هانیداوم تاوەكو بەردەوام بم لەسەر پرۆژەكەم كە جێكردنەوەی شێوەزاری سۆرانی بوو لە سەكۆی گوگڵ ترانسلەیتدا، پێی وتووم پشتیوانتم”.
رونیشكردوەتەوە:" كونسوڵخانەی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا لە هەولێر كارئاسانیان بۆ كردم تاوەكو دەستمبگات بە بەشێك لە كارمەند و ئەندازیارانی دامەزراوەی گوگڵ”.
مەراسیمیكی ڕێزلێنان بۆ بۆكان جاف ساز دەكرێت
بەهۆی ماندوبوونی و سەركەوتنی پرۆژەكەیەوە سەرۆكایەتی زانكۆی گەرمیان بڕیاریدا لە نزیكترین دەرفەتدا مەراسیمێكی ڕێزلێنان بۆ (بۆكان جاف) ساز بكات.
زمانی كوردی سۆرانیی بە فەڕمی چووە لیستی زمانەكانی وەرگێڕی گوگڵ و بووە ١٣٣ هەمین زمان لە جیهاندا واتە دەتوانن وەرگێڕان لە كوردی سۆرانی بكەن بۆ ١٣٣ زمان و بە پێچەوانەشەوە.
لە ئێستادا زمانی كوردی سۆرانی گەیشتووە بە زۆربەی بەكارهێنەران، چەند كاتژمێرێكی تر دەگات بە هەموو بەكارهێنەرانی تر، بە پێی شوێنی جوگرافیاو هەرێم جیاواز دەبێت تاوەكو دەگات بە هەموو بەكارهێنەران.
بۆكان جاف لە ئێستادا دامەزرێنەری كۆمەڵەی گوگڵ كراودسۆرس لە عێراق و هەرێمی كوردستان.
PUKmedia سەرچاوە: سایتی زانگۆی گەرمیان
هەواڵی زیاتر
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەكێتی پشتیوانيی لەسەربەخۆیی رێكخراوەكان دەكات
02:00 PM - 2026-07-23 -
38 ساڵ بەسەر شەهیدبوونی هیوا باڕۆیی تێپەڕدەبێت
12:14 PM - 2026-07-23 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما دادەبەزن
10:29 AM - 2026-07-23 -
49 هەمین ساڵیادی شەهیدی سەرکردە حەمە غەفور ئاغجەلەری و هاوڕێکانی
09:16 AM - 2026-07-23
ئەمانەش ببینە
لە شەش هەفتەی رابردوو نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاست
10:19 AM - 2026-07-23
ئەنجومەنی وەزیران چەند بڕیارێکی لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان دەرکرد
08:15 PM - 2026-07-22
سەرۆک بافڵ سوپاسنامەیەکی لە ئەمین بابەشێخ پێگەیشت
05:17 PM - 2026-07-22
عەبودی: سبەینێ سەرۆکوەزیران سەردانی ئێران دەکات
02:19 PM - 2026-07-22
زۆرترین خوێنراو
-
49 هەمین ساڵیادی شەهیدی سەرکردە حەمە غەفور ئاغجەلەری و هاوڕێکانی
کوردستان 09:16 AM - 2026-07-23 -
ئەنجومەنی وەزیران چەند بڕیارێکی لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان دەرکرد
کوردستان 08:15 PM - 2026-07-22 -
مەکتەبی سکرتارییەت: هەڤاڵ مەجید سەلیم قاڵبووەیەکی سەنگینی شۆڕشی نوێیە
کوردستان 07:56 PM - 2026-07-22 -
سەرۆک بافڵ سوپاسنامەیەکی لە ئەمین بابەشێخ پێگەیشت
کوردستان 05:17 PM - 2026-07-22 -
کونسوڵی گشتیی فەرەنسا ماڵئاوایی لە جێگری سەرۆکی هەرێم دەکات
کوردستان 04:11 PM - 2026-07-22 -
عەبودی: سبەینێ سەرۆکوەزیران سەردانی ئێران دەکات
عیراق 02:19 PM - 2026-07-22 -
دروستكردنی باڵەخانەیەكی نوێ بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە راگەیەندرا
کوردستان 12:15 PM - 2026-07-22 -
هەڕەشەی بڕینی کارەبای نیشتمانی، نیگەرانیی هاووڵاتیانی لێکەوتووەتەوە
کوردستان 11:48 AM - 2026-07-22





.png)

دابەزێنە

